ئاشنا محمد جاف: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رێزێك به‌ناوی (سامان محمد) ه‌وه له‌سه‌ر مه‌حكه‌مه‌ی كفری نووسیوه‌و باسی هه‌ندێك كه‌م و كوڕی ئه‌و مه‌حكه‌مه‌یه كردبوو كه‌من وایده‌زانم ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه مشتێكن له خه‌روارێك یان شاخێك، بۆیه منیش لای خۆمه‌وه باسی یه‌كێكی تر له‌و گه‌نده‌ڵییه یان هه‌ره تاوانه گه‌ورانه ده‌كه‌م كه‌رویداوه له مه‌حكومه‌ی كفری به‌هاوبه‌شی ئه‌ركان جاسمی جیكری مه‌لبه‌ند:
كه‌س نییه له كفری و چوارده‌وریدا (ئه‌ركان جاسمی) جێكری مه‌ڵبه‌ندی كفری نه‌ناسی و گشت خه‌ڵك ده‌زانی له‌رابردوودا چیبووه‌و ئیشی چیبووه، به‌ڵام من په‌یوه‌ندیم به‌وه‌وه نییه ته‌نها باسی ئه‌و رووداوه دكه‌م كه (اركان جاسم) به‌ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ (حاكم عباس) ی حاكمی كفریدا كردێتی.
چه‌ند مانگێك پێش ئێستا خزمێكی (اركان جاسم) به‌ناوی (هه‌ژار) له‌كه‌ڵ چه‌ند دۆست و براده‌رێكیدا ده‌چن بۆ سه‌فره، (هه‌ژار) ی خزمی اركان جاسم هه‌ڵده‌ستێ براده‌ره‌كانی سه‌رخۆش ده‌كات و نزیكه‌ی (چوار) ملیۆن دینار‌و ده‌مانچه‌یه‌ك له براده‌ره‌كانی ده‌باو ئه‌دزێت، دوای ئه‌و كاره براده‌ره‌كانی شكات له (هه‌ژار) ی خزمه‌كه‌ی ئه‌ركان جاسم ده‌كه‌ن، دادگاش (هه‌ژار) ده‌گرێت و ئه‌ویش (واتا هه‌ژار) له‌به‌رده‌م دادوه‌رو پۆلیسدا دان به‌هه‌موو تاوه‌نه‌كه‌دا ده‌نێ و فایل و لاپه‌ره‌ی بۆ ده‌كریته‌وه (مویریتی پۆلیسی كفری و محققه‌كان شاهیدن) هه‌وه‌ها دوای ئه‌وه‌ی سجن ده‌كریت هه‌رچی له براده‌ره‌كانی دزیبوو (ده‌مانجه‌و پاره‌كه) بۆ خاوه‌نه‌كانی گێڕایه‌وه.. مه‌سه‌له‌كه لێره‌دایه.. اركان جاسمی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند نفوز‌و پله‌و موقیعی خۆی به‌كارهێناو هاته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حاكم عه‌باسدا هه‌رچی فایل و ئه‌وراق و اعتراف و دانپێدانانه‌كانی (هه‌ژار) بوو هه‌موویان دڕانو و له‌ناوبرد، سه‌رله‌نوێوه فایلێكی تریان بۆ كردوه‌وه‌و مادده‌كه‌یان گۆڕی بۆ ماده‌یه‌كی دیكه‌و كێشه‌كه‌یان (دیزه به‌ده‌رخۆنه) كرد‌و ناوبراویان له سجن به‌ردا. وه‌كو ئه‌وه وابێت كه هیچی نه‌كردووه، من پرسیار له هه‌موو كه‌سێكی به‌شه‌ره‌ف و به‌خیره‌ت و نیشتمان په‌روه‌ر ده‌كه‌م ئایا ئه‌وه‌ی ئركان جاسم و حاكم عباس پێكه‌وه كردیانه ره‌وایه؟ ئایا به‌رێز حاكم عه‌باس سوێندی نه‌خواردوه كه عه‌دل بڕوات و به‌یه‌ك چاو سه‌یری خه‌ڵك بكا؟ ئركان جاسم بۆ خۆی مانگی دو ملیۆن دینار موچه‌كه‌یه‌تی ئیشی حاكم و مه‌حكه‌مه‌ش ئه‌نجام ئه‌داتو ده‌ست ده‌خاته ناو كاروباری یاساییه‌وه.
به‌رێزه‌كان ئه‌وه‌ی من گێڕاموه ویژدان و زه‌میری خۆم شاهده كه یه‌ك زه‌ڕه زیادو كه‌می تیانییه، هه‌موو كه‌س ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه به‌ڵام كه‌س نه‌بووه بیخاته روو یان بیان نوسێت، من له‌به‌ر خاتری زه‌میری خۆم ئه‌وه‌م كردوه تا هه‌مو كه‌س شاره‌زای ئه‌و گه‌نده‌لیانه‌و ئه‌و نه‌وعه كه‌سانه بین كه شه‌ق له حه‌ق و یاسا ئه‌ده‌ن و بزانێت كه له مه‌حكه‌مه‌ی كفری چی باسه‌و چی تیا روو ئه‌دات.
حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دادی به‌رێزو مه‌كته‌بی سیاسی به‌ریزی یه‌كیتی
ئێوه ئه‌توانن ته‌حقیق له مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن به راستی‌و ئه‌وساكه هه‌مو شتیكیان بۆ ده‌رده‌كه‌ویت، ئه‌گه‌ر ئه‌ركان جاسم و حاكم عه‌باس وه‌لامیان هه‌یه بابیده‌نوه، ئه‌وسا ئه‌وه ئه‌رزو ئه‌وه ساحه، ، ده‌یان گه‌نده‌لی و موخاله‌فه‌ی تریان هه‌یه هه‌مویان بۆ جه‌ماوه‌رو حكومه‌تی كوردستان كشف ده‌كه‌م.
ده ئێوش قیاده‌ی یه‌كیتی به‌رێز فه‌رمون سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه نه‌ك ده‌سده‌خه‌نه ناو قانونه‌وه، به‌ڵكو شه‌ق له قانون ئه‌ده‌ن و گاڵته به هاولاتی و خه‌لكی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌كه‌ن. فه‌رمون بیسه‌لمێنن كه راست ده‌كه‌ن كه ده‌بێ له‌م وڵاته‌دا یاسا‌و قانون سه‌روه‌ربن.
