دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی چوارحیزبه كوردستانیه‌كه بۆ به‌رده‌م رای گشتی هه‌رێمی كوردستان و وروژاندنی كۆمه‌ڵێك باس و خواس و په‌نجه دانان له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی كه هه‌ناوی حكومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سیاسی یه‌كانی ئێمه‌ی خواردووه هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه به‌رووی ئه‌و تارماییانه‌ی كه خه‌ریكه رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌ڵه ترسنۆك و ناواقیع بین و خه‌مۆكاوی بكات، چونكه ساڵانێكه به‌هۆی بڤه بوونی كۆمه‌ڵێك باس و خواس له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌وه خه‌ریكه ئازادیه‌كان له دارده‌درێت و دیموكراسیه‌ت مانایه‌كی نه‌ماوه‌وه بازاره‌كانیان قۆرخ كردوه‌و حیزب هه‌ناوی حكومه‌تی خواردووه و گه‌نده‌ڵیه‌كان به شێوه‌یه‌ك وه‌ك ڤایرۆس بڵاوبۆته‌وه حكومه‌تی هه‌راسان كردووه.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی واقیع بینانه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ راپۆرتی چوار حیزبه‌كه بكه‌ین، چه‌ندین سه‌رنج له‌و دیوی راپۆرته‌كه بۆمان دروست ده‌بێت.
خاڵێكی گرنگ پێم وایه شكاندنی كۆت و ته‌لیسمه‌كانی به‌رده‌م شته هه‌ستیاره‌كانه كه به‌روونی له راپۆرته‌كه به‌دی ده‌كرێت ئه‌ویش قسه كردنه له‌سه‌ر به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دورخستنه‌وه و ده‌ست هه‌ڵگرتنی سه‌رۆكی هه‌رێمه له پۆست و پایه حیزبیه‌كانی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵات و چاو‌دێر له‌كوردستان تا ئێستا ته‌نها سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌زانێت ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه له‌چی پێك هاتووه و بودجه‌ی چه‌نده و به‌شداربووانی كێن و ده‌سه‌ڵاته‌كان چۆن دابه‌شكراوه، چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره حیزبه‌كان بتوانن رێ به‌خۆیان بده‌ن قسه له‌سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ن و داوای لێبكه‌ن كه واز له‌كاری حیزبی بهێنێنێت و به‌كاری هه‌رێم خه‌ریك بێت.
حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌نووكه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت كه پرسیار گه‌ڵێك دروست بووه له‌لای هاوڵاتی كه خوازیاری وه‌لامه، چونكه تا ئێستا نازانرێًت داهاتی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان چۆن سه‌رف ده‌كرێت و شه‌فافیه‌ت بۆ له‌هیچ شتێك نیه و ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی و رۆتینیاتی ئیداری بۆ خه‌می لێ ناخورێت. ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش بخرێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌نگاو بهاوێژن. هاوكات ئه‌و دووله‌تیه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌كان وفه‌رمانگه‌و دارایی هه‌یه هیچ مانایه‌كی بۆ حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێم نه‌هێشتۆته‌وه، حیزبه‌كان بێتاقه‌تن له‌و بارودۆخه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ده‌یه‌وێت كاروباره‌كان هه‌لیسورێن و ده‌نگی ناره‌زاییش كپ بكات.
په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له نێوان به‌رداشی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه خه‌ریكه خۆی خۆی بخواته‌وه‌و جارجاره له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاره ره‌خنه‌گرو ئازادیخوازه‌كان هاواریان لێی هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام جارێكی تر له‌لایه‌ن هه‌یمه‌نه‌ی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌و هه‌ناسانه‌ش ده‌خنكێنرێن.
به‌رله‌وه‌ی مه‌سه‌له چاره‌نووسساز و قه‌یرانه ناوخۆیی یه‌كان بخرێنه ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌دیوه‌خانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حیزب شته‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه و كار ئاسانی بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن كه ته‌نها به ده‌ست هه‌ڵبرینه‌كان له نێو دانیشتنه‌كانیان ده‌نگ بۆ بڕیاره‌كان بده‌ن.
لێره‌وه پرسیاری خه‌ڵك رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌ر چوار حیزبه نارازیه‌كه ده‌بێته‌وه كه كه‌ی ئه‌و بارودۆخه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر كردن ده‌به‌ن و قه‌یرانه‌كان له‌بار ده‌به‌ن و چاره‌سه‌ری ئاریشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ر چوار حیزبه‌كه‌ش كه به‌ته‌نها راپۆرت و پرۆژه كۆتایی به هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌یه‌نن، یان ئه‌وه سه‌ره‌تای راماڵینی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داڵه‌تیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌یه كه له‌سایه‌ی بێ سیستمی و بێ پلانی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێمه‌وه دووچاری خه‌ڵك بۆنه‌ته‌وه.
