ئه‌م سالیش وه‌ك پار وایه
كورد له گه‌ل مالكی دایه
هیچ بۆ 140 نه‌كراوه
كه‌چی ئه‌لێن بریار دراوه
له‌دوای توز و كفری ودیاله‌وه
نابی بمێنێ كورد له‌وناوه وه
هاوپه‌یمانی هه‌موو نوستوون
(ینك وپدك) به‌خه‌به‌رهاتون
ئه‌وه‌ی له فه‌رمانیان ده‌رچێ
پاش گۆرین مووچه‌ی ئه‌برێ
ئه‌لێن فرۆكه‌وانێك دیارنه‌ماوه
به‌وتی ئاسایش مامه به‌ری داوه
كه‌چێ كاكه له‌م به‌زمه واق وڕماوه
له‌ناو ده‌سه‌ڵاتیاتاوان بار به‌ردراوه
گوێی لی نیه هه‌له‌بجه شه‌هید كراوه
خۆ له بادینان ئه‌م كاره رووی نه‌داوه
مرۆڤ له‌سه‌ر جنێو له‌سێداره ئه‌درێ
له‌سلیمانی تاوانباری ئازاد ئه‌كرێ
كێ ئه‌توانێ له‌ئاسایش خراپ بكۆكێ
تا بتوانێ له‌ڕێی نه‌خۆشخانه هه‌لبێ
22 به‌فرانبار 2708ك
