
له به‌رواری 12_ 04_2010 به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له كادیرانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK) یه‌كه‌مین كۆنفه‌رانسی پارتیمان ساز دا. ئه‌و كۆنفه‌رانسه له رێبه‌ری گه‌لی كورد رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی ئێران پیرۆزبایی ده‌كه‌ین.
له‌م كۆنفه‌رانسه‌دا له سه‌ر مژاره سیاسی و رێكخستنیه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان تاوتوێ كرا و رێنمایی پێویست بۆ قۆناخی داهاتوو پێشكه‌وت.
سه‌رمایه‌ی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له سه‌رتای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م هه‌وڵی دا تا له چوارچێوه‌ی سیسته‌می نوێی جیهانی، خۆی به سه‌ر جیهان دا زاڵ بكات. هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستێوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌تایبه‌ت له عێراقیش، هه‌وڵدان له پێناو سازدانی ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ها بوو كه سه‌ره‌رای تێپه‌ر بوونی زیاتر له حه‌وت ساڵ هه‌تا ئێستاش هیچ ده‌ره‌نجامێكی به‌رچاوی نه‌بووه. ناكۆكی و پێكدادانه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌دا روویان له زیاد بوون ناوه و ئاشكرا بوو كه هێزه هێژێمۆنیه‌كان خاوه‌ن هێچ چه‌شنه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لان و به‌تایبه‌ت بۆ گه‌لی كورد نین. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه، ده‌وڵه‌ته ستاتۆپارێزه‌كانی هه‌رێم به سه‌ركردایه‌تی ئێران، وه‌ك رابردوو سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سیاسه‌ته سه‌ركووتكاری و نادیمۆكراتیكه‌كانی خۆیان. ته‌نانه‌ت هه‌ر كام له هێزه‌كانی موداخیله و ستاتۆپارێز، له پێناو لاواز كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ری خۆیان، هه‌وڵی گوڕ كردنی ئاگری شه‌ر و پێكدادان له هه‌موو وه‌ڵاتانی هه‌رێم وه‌كوو عێراق، ئه‌فغانستان، پاكیستان، یه‌مه‌ن، لوبنان، فه‌له‌ستین و... ده‌ده‌ن.
هێزه ناو براوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن سیاسه‌ته‌كانی خۆیان له سه‌ر هه‌رێم زاڵ بكه‌ن، له سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه خاوه‌ن رۆڵ و پێگه‌یه‌كی ئیستراتیژیكن خه‌ریكی سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی جیاجیان. هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه توركیا وه‌ك وڵاتێكی ئیستراتیژیك، به‌ره‌و لایه‌ن و چه‌مكی سیاسی خۆیان راكێشن. به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و راستیه كه خاڵی هه‌ره لاوازی توركیا، كێشه‌ی كورده، هه‌م ئه‌مریكا و هه‌م ئێران به‌شی هه‌ره زۆری دیپلۆماسی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی له گه‌ڵ بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی كورد به‌رێوه ده‌به‌ن. توركیاش به هه‌ست پێكردن به رۆڵ و پێگه‌ی خۆی و پێزانینی ئه‌م بابه‌ته، هه‌وڵ ده‌دات له هه‌ر دوو هێز بۆ ته‌ێفیه كردنی بزاڤی ئاپۆچێتی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. ئه‌مریكا و ناتۆ به هێرش كردنه سه‌ر دام و ده‌زگا و كه‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌ده‌نییه كورده‌كان له ئه‌ورووپا و هه‌روه‌ها دابین كردنی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی و یارمه‌تی ئیستیخباراتی بۆ هێرش له سه‌ر بنكه‌كانی گه‌ریلا، ئه‌و سیاسه‌ته په‌یره‌و ده‌كات. به‌و شێوه‌یه ده‌یهه‌وێ كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ئیسلامیه میانه‌رۆكانی توركیا، هێزه ئیسلامیه رادیكاڵه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ست به خۆیه‌وه بكات و توركیا بكات به هاوپه‌یمانێكی ئیستراتیژیكی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی تری ده‌ستێوه‌ردان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر ئێران به‌كاری بهێنێت. ئێرانیش به رێگای ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سه‌ربازی له گه‌ڵ توركیا، ملیتاریزه كردنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئیعدام كردنی كادیران و وڵاتپارێزانی كورد هه‌وڵده‌دات، توركیا به‌ره‌و خۆی راكێشێت. ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه له سه‌ر لایه‌ن و گرووپه ئیسلامییه‌كانی هه‌رێم خاوه‌ن كاریگه‌رییه‌كی تایبه‌ته، له لایه‌كه ده‌یهه‌وێ پێش له به‌ركاهێنانی توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بگرێت و له لایه‌كی تریشه‌وه به نیشاندانی هێزی خۆی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌یهه‌وێ دوو دڵی له توركیا دا ساز بكات سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هێزه هێژێمۆنه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و هێدی هێدی توركیا راكێشی به‌ره‌ی خۆی بكات.
كێشه‌ی كورد وه‌ك یه‌ك له بنه‌مایی ترین كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه ره‌هه‌ندی جیهانی گرتووه، به تێكۆشانی ماندوونه‌ناسانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، بزاڤی ئازادی خوازی و گه‌له‌كه‌مان به ئاستێك گه‌یشتووه كه له هه‌ر كات زیاتر ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیانه‌ی ره‌خساوه و گه‌لی كورد زیاتر له هه‌ر قۆناخێك له ئازادی نزیكتر بۆته‌وه. بزاڤی ئازادی خوازی گه‌لی كورد هه‌م بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی خوازانه‌ی كێشه‌كه ئاماده‌یه و نیه‌ت پاكی خۆی له‌و بواره‌دا سه‌لماندووه و هه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه هێرشی ته‌ێفیه‌كارانه له لوتكه‌ی ئاماده‌یی دایه. به شێوه‌یه‌ك كه له ئه‌گه‌ری هێرش له سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و پێداگری ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر كوردستان له سه‌ر سیاسه‌تی پاكتاو كاری و ته‌ێفیه، توانای پاراستنی له هه‌بوون و ناسنامه‌ی خۆی و دامه‌زراندنی سیسته‌می كۆنفه‌ده‌رالی دیمۆكراتیانه‌ی هه‌یه.
له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا ئاشكرا بوو كه هیچ كام له هێزه ستاتۆ پارێزه‌كان و هێزه ده‌ره‌كێكان خاوه‌ن هیچ چه‌شنه پرۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نین. نه‌ته‌نیا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد نه‌ناوه‌ته‌وه به‌ڵكوو له مه‌رحه‌ڵه‌ی دوایی دا په‌ره‌یان به ئاستی هێرشه‌كانیان له پێناو لاواز كردنی هێزه كورده‌كان و به‌تایبه‌ت ته‌ێفیه كردنی بزاڤی ئازادی خوازی گه‌له‌كه‌مان داوه. ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراق، هه‌ڵاوه‌سراو هێشتنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه دابراوه‌كان له باشووری كوردستان به باشی ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌لمێنێ. هه‌روه‌ها شه‌پۆڵی به‌رفراوانی گرتنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له باكووری كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی سه‌ربازی و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشووری كوردستان به‌شێكی تر له هه‌مان سیاسه‌تی دژه كورده كه له باكووری كوردستان په‌یره‌و ده‌كرێت. شه‌پۆلی فاشیستی به‌عسی له رۆژئاوای كوردستان و سوریا، به‌تایبه‌ت قه‌تل عامی كوردان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ئه‌وه نیشان ده‌دات كه سوریاش له‌و هاوپه‌یمانێدا راسته‌وخۆ به‌شداره.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانیش هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان، قه‌تله بكه‌ر نادیاره‌كان، ئاوا كردنی چه‌ندین گرووپی دژه PJAK، ئیعدامی به‌رفراوان و به‌تایبه‌ت برینه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان بۆ چالاكانی سیاسی و پێكهێنانی چه‌ند له‌و سێدارانه و گه‌لێك كرده‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه، ئه‌مه به باشی ئاشكرا ده‌كات كه ئێران رۆڵێكی تایبه‌تی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی گه‌لی كورد هه‌یه. ده‌وڵه‌تی ئێران له هه‌موو قۆناخه‌كانی ده‌سپێكردن و به‌رفراوان بوونه‌وه‌ی PJAK و به‌تایبه‌ت له‌و قۆناخه‌ی دوایی دا، هه‌وڵدانێكی به‌رفراوانی له پێناو تیرۆریزه كردنی ئه‌و بزاڤه و ساز كردنی هه‌وایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای گرێ‌دراو نیشان دانی PJAK به هێزه كانی رۆژا، به‌رێوه بردووه. به‌ڵام PJAK به درێژایی تێكۆشانی خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه بزاڤێكی به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه و به به‌بنه‌ما وه‌رگرتنی هێڵی پاراستنی ره‌وا، هه‌ستیاری پێویستی نیشان داوه كه نه‌كه‌وێته خزمه‌تی هیچ لایه‌نێكی تر و نه‌بێته ئامێری هاوسه‌نگێ سیاسێكانی نێَوان ده‌وڵه‌تانی تر و له سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی خۆشی پیداگری ده‌كات. پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه سه‌ربه‌خۆیه بوو كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا، PJAK خرایه لیسته‌ی تیرۆره‌وه.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاتنه سه‌ر كاری دووباره‌ی لایه‌نی موحافه‌زه‌كار، شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناره‌زایه‌تی گه‌لانی ئێرانی له به‌رامبه‌ر رژێم له گه‌ڵ خۆ‌یا هێنا و ره‌وا بوونی حكوومه‌ت به تووندی كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه. بۆیه رۆژانه شایه‌دی سیاسه‌تی سه‌ركووتكارانه‌ی رژێمین. ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌م له پێناو نیشاندانی وێنه‌یه‌كی به هه‌یبه‌ت له ده‌وڵه‌ته و هه‌م مانۆرێكه له‌به‌رامبه‌ر هێزه ده‌ستێوه‌رده‌ره‌كان. سه‌ره‌رای زه‌ختی نێو ده‌وڵه‌تی، پێداگری ئێران له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پرۆگرامه نوكلێره‌كانی، به‌شێكی تر له هه‌مان سیاسه‌ته.
له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی PJAK هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وردبینانه تاوتوێی له سه‌ر كرا و ریبازی رووبه‌روو بوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه نیشاندرا. به‌تایبه‌ت پێشخستنی هێڵی دیمۆكراسی گه‌لان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می كۆنفه‌درالیزمی دیمۆكراتیانه وه‌ك سیاسه‌ت و سیسته‌مێك كه PJAK له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات، پێداگری له سه‌ر كرا.
PJAK له‌م كۆنفه‌رانسه‌دا هه‌موو لاوازێ رێكخستنیه‌كانی خۆی نرخاند و رێنمایی پێویستی له پێناو به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی تێكۆشانی كادیرانی خۆی پێشكێش كرد. كێشه كه‌سایه‌تی و عه‌قلییه‌تێكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به قووڵی نرخێنرا و بۆ ره‌خساندنی زه‌مین له پرۆسه‌ی ئاوا كردنی كه‌سایه‌تی تێكۆشه‌ر و ئاپۆئیست له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی رێكخستنی له ئاستێكی زۆر به‌رز دا پێكهات. كۆنفه‌رانسه‌كه‌مان به مۆراڵ و مه‌عنه‌وییاتێكی زۆر به‌رز ده‌ستی پێكرد و سه‌ركه‌وتوانه به ئه‌نجام بوو. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاری گرینگ له پێناو به پارتی بوون، كار و باری ئایدۆلۆژیك، سیاسی، دیپلۆماتیانه، ئێكۆلۆژیك، به‌رێكخستن كردنی لاوان و ژنان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و... وه‌رگیرا. شایانی باسه كه ئاستی ئاماده بوونی هه‌موو كادیرانی پارتیمان بۆ قۆناخی چاره‌نوس سازی داهاتوو زۆر به‌ر چاو و ئاشكرا بوو. هه‌ر كادیرێكی PJAK له‌مه‌و به دوا به به‌بنه‌ما وه‌رگرتنی بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆنفه‌رانسه له پێناو پێكهێنانی هه‌موو ئارمانجه شۆڕشگێڕییه‌كانی پارتی و به‌رز كردنه‌وه و فراوان كردنی ئاستی تێكۆشان و رووحی به‌رخۆدان و پێشه‌نگایه‌تی له هه‌موو گۆره‌پانه‌كاندا كار و خه‌بات به‌رێوه ده‌بات. كۆنفه‌رانسه‌كه‌مان له سه‌ر به رێكخستن كردنی تاك تاكی كۆمه‌ڵگا و رۆشنگه‌ری له پێناو گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌خلاقی ـ سیاسی و پێشه‌نگایه‌تی بۆ ئازادی ته‌واوی گه‌لانی ئێران پێداگری كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌واوی كادیران سووربوونی خۆیان له سه‌ر به پارتی بوون و به‌كارهێنانی هه‌موو هێز و توانای خۆیان له پێناو ئارمانجه‌كانی PJAK نیشان دا و به نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌و پێناوه‌دا، سوێندیان خوارد و به‌ڵێنیان دا.
له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و نرخاندن و ده‌ره‌نجامانه‌ی كه له كۆنفه‌رانسی یه‌كه‌می پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پێی گه‌یشتین، بۆ چاره‌سه‌ری دیمۆكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد و پێشخستنی دیمۆكراسی له ئێران، بانگ له "ده‌وڵه‌ت، هێزه كورده‌كان و گه‌لی تێكۆشه‌رمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی تری ئێران" ده‌كه‌ین:
روو به ده‌وڵه‌تی ئێران راده‌گه‌یێنین كه پێویسته ده‌وڵه‌ت له نیه‌ت پاكی PJAK بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیمۆكراتیانه كێشه كورد تێبگات. PJAK بزاڤێكی به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیه و به پشت به‌ستن به هێزی گه‌وهه‌ری گه‌لی كورد خه‌باتی خۆی به‌رێوه ده‌بات. نابێ ده‌وڵه‌تی ئێران كێشه‌ی كورد وه‌ك كارتێك له هاوسه‌نگێ سیاسیه‌كان به كار بهێنێـت و پێویسته ئیراده‌ی سیاسی، رێكخستنی، ناسنامه‌یی، كولتووری و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و گه‌لانی تری ئێران بناسێت و دانی پێدابنێت و هاوكات هه‌نگاوی كرداری له پێناو دیمۆكراتیزه كردنی ئێران بنێته‌وه. بێ گومان، تاكه رێگای رزگار بوون له‌و به‌ربه‌ست و قه‌یرانانه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئێران تووشی هاتووه، له‌م بابه‌تانه وه‌دی دێـت. بۆیه پێویسته ده‌ست له‌و سیاسه‌تانه‌ی هه‌نووكه‌یی خۆی به‌ربدات و له به‌ره‌ری پێكهاتووی دژ به گه‌لی كورد جێی نه‌گرێت. ده‌وڵه‌ت پێویسته ئه‌و راستێیه تێبگات كه گه‌لی كورد وه‌ك رابردوو نییه، خاوه‌ن هێزی پاراستنی ره‌وا بۆ پاراستنی هه‌بوونی خۆیه‌تی و توانای بنیاد نانه‌وه‌ی سیسته‌می دیمۆكراتیانه‌ی خۆی هه‌یه و له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێكدا خاوه‌ن ئه‌ڵته‌رناتیڤه.
به‌و رێگایه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌ر هۆكارێك له رێزه‌كانی تێكۆشانی بزاڤی ئازادیخوازی گه‌لی كورد دابراون و یان ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له پێناو به‌كرێگراوی بوون و له دژی گه‌ل و PJAK كار ده‌كه‌ن، بانگ ده‌كه‌ین كه به لێبووردن خواستن له گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆیان، به‌شداری به‌ره‌ی تێكۆشانی گه‌ل ببن.
له‌م كۆنفه‌رانسه‌دا، گرینگی خه‌بات له پێناو سه‌قامگیر كردنی یه‌كێتی و ژیانی هاوبه‌شی گه‌لانی ئێران ده‌ستنیشان كرا. له‌و چوار چێوه‌یه‌دا بانگ له هه‌موو هێزه دیمۆكراتیك و ئازادیخوازه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین تا له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێكی دیمۆكراتیك له پێناو ئاوا كردنی سیسته‌مێكی یه‌كگرتوو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌موو گه‌لانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، هه‌نگاو بنێینه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆنفه‌رانسه‌كه‌ماندا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و پیلانه نگریسانه كه له دژی گه‌لی كورد به‌رێوه ده‌چێت، له سه‌ر گرینگی سازدانی به‌په‌له‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پێداگری كرد. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگ له هه‌موو هێزه كورده‌كان ده‌كه‌ین كه له پێناو به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوی پێویست بنێنه‌وه و بواری كرداری پێ ببه‌خشن.
هه‌ره‌وه‌ها بانگ له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین كه پێویسته ته‌نیا و ته‌نیا پشت به هێزی پاراستنی و گه‌وهه‌ری خۆیان ببه‌ستن و پێداگری له سه‌ر داخوازێ ره‌وا و دیمۆكراتیكه‌كانی خۆیان بكه‌ن. چوونكوو هه‌م له‌به‌رامبه‌ر هێزه سه‌ركووتكاره‌كانی هه‌رێم و هه‌م له به‌رامبه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی، تاكه رێگای رزگاری گه‌لان له كێشه و قه‌یرانه‌كان، تێكۆشان له پێناو دامه‌زراندنی سیسته‌می كۆنفه‌درالیزمی دیمۆكراتیانه و دیمۆكراسی رادیكاڵی گه‌لانه كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌و خۆی ئیراده‌ی زاتی گه‌لان ده‌كات. له‌و چوار چێوه‌دا یه‌كێتی نێوان تاك تاكی كه‌سایه‌تێكانی كۆمه‌ڵگا، خاوه‌ن گرینگییه‌كی تایبه‌ته و زه‌مینه خۆشكه‌ری رێكخستنی به‌رفراوانی گه‌له. له چه‌ند ساڵی رابردوو به فیداكاری و جانبازی و قاره‌مانییه‌تی شه‌هیدانی بزاڤه‌كه‌مان و به‌رخۆدانی بێوێنه‌ی هه‌ڤاڵانی به‌ندكراومان، شایه‌دی ده‌سكه‌وتنی مێژوویی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووین. به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌ته و به‌رفراوان كردنه‌وه‌ی تێكۆشان له هه‌موو گۆره‌پانه‌كان، له پێناو پاراستنی نرخه‌كانی كۆمه‌ڵگا و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه كه به خوێنی شه‌هیدانمان وه‌دیهاتوون، ئه‌ركێكی مێژووییه و پێكهێنانی ئه‌وه گه‌وره‌ترین شه‌رافه‌ت و كه‌رامه‌ته. PJAK كه له هه‌موو كار و خه‌باتی خۆیدا، فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت، ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك ئه‌ركی بنه‌مایی تێكۆشانی خۆی ده‌بینێت و هه‌ر چه‌شنه هێرش له به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، هێرش له سه‌ر هه‌بوون و ناسنامه‌ی خۆی و گه‌لی كورد ده‌زانێ و ئه‌و بابه‌ته وه‌ك بابه‌تێكی دیاریكه‌ر له شه‌ر و ئاشتی ده‌بینێت. له‌و رێبازه دا، پێشه‌نگایه‌تی ژنان و جه‌وانان و به‌شدارییان له رێزه‌كانی تێكۆشانی PJAK گه‌ره‌نتی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌یشتن به هه‌موو داخوازێ ئازادیخوازانه و دێرینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.
له كۆتایی دا جارێكی تر یه‌كه‌مین كۆنفه‌رانسی PJAK به هه‌موو گه‌لی ئازادیخواز و خۆراگرمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیرۆز بایی ده‌كه‌ین.
سڵاو و رێزی شۆڕشگێری
مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK
03ـ 05ـ 2010
