له‌م چه‌ند وتارانه‌ی به‌دران حه‌بیب كه به‌رامبه‌ر به‌یانناممه‌كه‌ی یه‌كگرتوو بڵاوكرایه‌وه چه‌ند شتێكی مه‌عنه‌وی به‌رجه‌سته كرا:
یه‌كه‌میان:به‌دران حه‌بیب زۆر مشه‌وش بووه وترسی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانی لێ نیشتووه به‌م پێشێل كاریه‌ی كه وێران به‌رامبه‌ر به ماف و موقه‌ده‌ساتی زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستانی كردبوه.
دووه‌میان:به‌دران حه‌بیب له‌ترسی بێ هێز بوونی ده‌سته‌ڵاتی له نێو مه‌رجه‌عه نوێكانی له‌م شه‌رمه‌زاریه‌یی كه‌توشی هاتووه، زیاتر په‌نا بۆ موسر بونی به‌راست ناسینی كه‌تنه‌كه‌ی وێران ده‌بات وه‌ك بیانوێك وبه‌ڵگه‌یه‌كی بێ هێز، بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه نه‌گۆره‌كان له جیاتی به كارهێنانی دوو وشه‌ی شیاو ئه‌ویش داوای لێبوردن ده‌كه‌م له جیاتی وێران.
سێیه‌میان:خۆ ئاشكراكردنی ئه‌م خود‌و سروشته‌ی به‌دران حه‌بیب كه كه‌سێكی ده‌م به جوێن خاوه‌ن قسه‌ی نارۆشنبیرو نامۆدرنه كاتێك وا پێویستی ده‌كرد به پرۆفیشنالانه هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌ی بنواندبوایه، ئه‌وه‌ی هه‌قی خۆیه‌تی به‌زمانی حه‌كیمانه داوای بكردایه وپێشێل كاریه‌كانی وێرانی مه‌حكوم بكردایه.
چوره‌ممیان:ده‌بوایه به‌دران حه‌بیب په‌نای بۆ مه‌رجه‌عه نوێكه‌ی و هاو ئایدیاكانی نه‌بردبوایه له مه‌به‌سته شاراوه‌ی وتاره‌كانی و قاچی ساده‌گۆكانی رانه كێشابوایه بواری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به مه‌هانه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیر‌و زاراوه‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه وون بێت.
پێنجه‌م:به‌دران حه‌بیب گله‌یی له عبدالكریم احمد وراگه‌یاندنی یه‌كگرتوو ده‌كرد كه هیچ بوارێكی گفت‌و گۆیان جێ نه‌هێشتۆته‌وه كه‌چی به‌دران خۆی ئه‌ی توانی بوارێك بۆ ئه‌م چه‌مكه به جی بهێلێت كه خۆی بانگشه‌ی بۆ ده‌كات كه ئه‌ویش گفت‌و گۆیه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه مه‌سه‌له‌كه‌ی تۆختر كرد‌و هه‌ڵه‌كه‌شی زه‌قتر كرد سروشتێكی نامۆ‌و قێزه‌وه‌ندی دروست كرد له دونیایی گفتوگۆدا.
شه‌شه‌م:به‌دران ده‌یه‌وێـت واقعیكمان بۆ بهێنێته ئارایه‌وه كه خۆشی به پێی قسه‌كانی دانی پێدانانێت كه به‌رگری له ئازادی ده‌كات كاتێك خۆی وهاوكاره‌كانی پێشێلی موقه‌ده‌ساتیان كردووه وه‌ك پێشێلی مافی زۆرانێك، به‌رێزان كه‌ی ئازادی پێشێلی ماف ویاسا تیادا به‌دی ده‌كرێت، كاتێك له هیچ شوێن وسه‌رده‌مێكا ئازادی ره‌ها نیه هه‌موو ئازادێك سنورداره به یاسا، ته‌نیا له جه‌نگلستان نه‌بێت.
حه‌وته‌م: له وتاره‌كانی كاكه به‌دران وابه‌دی كرا به سوكایه‌تی ورقلێبونه‌وه بۆ به‌رامبه‌ر له قاڵبی وتاری رۆشنبیری وبه‌ناوی به‌رگری له ئه‌ده‌بدا باڵی زیاتر كێشا بووه سه‌ر مه‌نتقی گفتوگۆ‌و دانوسان، كه ئه‌مه‌ش راڤه‌یه‌كی نا یه‌رمه‌تیده‌ره بۆ مامه‌له كردن له گه‌ل موقه‌ده‌سات وئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی كه به‌رێزی خۆی باسی لێوه ده‌كات.
هه‌شته‌م:هه‌ق وابوو به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس به هاوكێشه‌یه‌كی ماتماتیكی فیكری بۆ خوێنه‌رو رۆشنبیری بسه‌لماندایه كه ئه‌م قه‌یرانه په‌یوه‌ندی به ئه‌دب ورۆشنبیرانه وه هه‌یه نه‌ك به ئابوری وسه‌رمایه‌داری وده‌سته‌ڵاتدارانی بازار‌و وه‌همی برینداری شعورو ترسی له‌ده‌ستدانی پله‌و پایه.
نوَیه‌م:پێویست بوو ده‌زگای ئاراس راسپارده‌یه‌كی بۆ به‌شه بڵاوكراوه‌كانی هێنابایه ئارایه‌وه كه دووباره چاوێك بخشێننه‌وه له جۆری پێشكه‌شكردنی ئه‌م زاراوه‌و چه‌مكانه‌ی كه به بار‌و دۆخ وواقیعی ئه‌مرۆ ناخوات ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تریش بخوات، تا هه‌نگاوێك زیاتر له گۆرینی په‌یوه‌ندیه فیكریه‌كان له نێو ئایدیا جیاوه‌زه‌كاندا به‌ره‌و پێش ببات.
ده‌یه‌م:به پێی وتاروه‌كانی هه‌روه‌كو خۆی وا ده‌نوێنێت، كه بانگه‌شه‌و خاوه‌ن په‌یامێكی رۆشنبیریه زیاتر له‌وه‌ی خاوه‌ن په‌یامێكی پیشه‌یی وكه‌رتێكی كاری بازاریه له بواری به‌رهه‌م هێنی كتێب وبڵاوكراوه‌ی رۆشنبیری فیكری خه‌ڵكدا، ئه‌وا وا پێویست ده‌كات رێز له بیرورا‌و وموقده‌ساتی به‌رامبه‌ریش بگرێت به تایبه‌تی كه مامه‌له‌ی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
كۆتایش تاكم وایه ئه‌گه‌ر كاكه به‌دران حه‌بیب ئه‌م خالانه‌شی به‌دڵ نه‌بوو به جوێن وڵاممان نه‌داته‌وه چونكه من ده‌مه‌وێت گفتوگۆی فیكری وگۆرینی رابۆچونه‌كانمان سه‌ردێری وتاره‌كانمان بێت نه‌ك جوێن وقسه‌ی بازار.
