ئه‌ی وه‌رزی جوانی ناوه‌ختم شه‌ماڵی ئێواره‌ی نامۆ
له‌من دووربه به ڕوخساری خه‌نده‌لێوم فریو مه‌خۆ
منێک ده‌ستی شوومی قه‌ده‌ر فڕێی‌دامه کونجی نامۆ
بڕۆ و دوای ژینی خۆت‌که‌وه به من خۆت مه‌که ده‌سخه‌رۆ
له‌ژێر داری هیوای منا سه‌رخه‌وی ئه‌وین مه‌شکێنه
به‌گومانم له‌سێبه‌ری بڕۆ داری خۆت بچێنه
گوڵی باخچه‌ی من وه‌ریوه بۆنی عه‌تری من ژاکاوه
بای هه‌ناسه‌ی سییه‌کانم ڕه‌شه‌بای ده‌ریای زوخاوه
ڕێی من پڕه له دڕک‌وداڵ بۆ ده‌بیته ئاوێته‌ی ژان
خۆت مه‌ده له چاره‌نوسم من هاوه‌ڵم له‌گه‌ڵ گریان
ئاسمانی من له‌وه‌ته‌ی هه‌م ساماڵی به‌خۆ نه‌دیوه
ئه‌م ده‌واره شه‌ق وشڕه‌م ته‌م ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه
چی له تامی ژیانم دی، خۆ هه‌ر تاریکی بوو ماڵم
کێ له‌تۆ زیاتر په‌رۆشه، بێت بۆ پرسینی هه‌واڵم
له دونیادا چی شک‌ده‌به‌م جگه له خامه و تیانووسم
بڕۆ با ڕه‌ش نه‌بێ به‌ختت به قه‌قنه‌سی چاره‌نوسم
