له‌دوای ئه‌وه‌ی كوره‌گه‌نجه‌كه‌ی بارزان وكوری سه‌ركرده (ئیدریس بارزانی) ماوه‌ی 10ساڵی له‌حكومڕانی حكومه‌تی كوردستان تێپه‌ڕاند وگه‌ڕایه‌وه‌نێومه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی پارتی ده‌بێت ئه‌ركی ج
ێ به‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌ی بۆڕیفۆرم چۆن بێت؟ئایائه‌وڕێگریانه‌ی له‌به‌رده‌م به‌رنامه‌كه‌ی ده‌بێت چۆن خۆیان لێده‌ربازده‌كات؟له‌لایه‌كی تر هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بێت چۆن بێت؟
ئه‌مانه‌وچه‌ندین پرسیاری ترئاراسته‌ی به‌رنامه‌ڕیفۆرماویه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌بێته‌وه، لێره‌داپێویسته‌بگوترێت له‌دوای2003زۆرترین پله‌ی حزبی له‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دراوه‌به‌خه‌ڵكانێك، كه‌نازان بۆئه‌م پله‌یان وه‌رگرتووه!!ئه‌مه‌یه‌كێكه‌له‌سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانی به‌رده‌م ڕیفۆرمی نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌ڕایی داته‌پینی ڕێكخستنه‌كانی پارتی وگله‌یی كادیروئه‌ندام ولایه‌نگرانی پارتی له‌ئه‌دای به‌رپرسانی حزبی وشێوازی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كادیرانی خواره‌و وئه‌ندامان، خاڵێكی تری گرنگ وله‌ئه‌جێندای ڕیفۆرمدا پاشكۆكانی پارتی یه، كه‌له‌هه‌رسی ڕێكخراوی (یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ویه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ویه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان) ه، ئه‌گه‌ربه‌شێوه‌یه‌كی وردبین بڕوانینه كاركردنی ئه‌م ڕێكخراوانه ئه‌وابه‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت هێزی كاركردنی ئه‌مانیش له‌خاڵی سفردایه، جگه‌له‌یه‌كێتی لاوان له‌ئه‌وانی تركاراتره‌ئه‌ویش بۆستافی ئێستای ئه‌م ڕێكخراوه‌وپاڵپشتی ته‌واوی خودی نێچیرڤان بارزانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه، دیسان ئه‌مه‌یان كێشه‌یه‌كه‌له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمه‌كه‌ی نێچیرڤان، به‌كارخستنه‌وه‌وكاراكردنی ئه‌م ڕێكخراوانه، كه‌ماوه‌یه‌كی یه‌كجارزۆره له‌ناوه‌وه ڕووخاوه، به‌ڵام به‌رپرسانی تایبه‌ت به‌م ڕێكخراوه‌هه‌وڵی ڕووپۆشكردنیان داوه‌به‌ڕێكخراوێكی ئه‌كتیڤ وبه‌یارمه‌تی پارتی، كه‌حزبی ده‌سه‌ڵاتداربووله‌سه‌رجه‌م بۆنه‌ویاده‌كان وكاره‌كانی تایبه‌ت به‌م ڕێكخراوانه‌ڕێزێكی تایبه‌ت تریان لێگیراوه‌له‌خه‌ڵكانی تر، نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت له‌كاتی جی به‌جی كردنی به‌رنامه‌كه‌یی به‌ووردبینیه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌پیشه‌ییه‌كان هه‌ڵسووكه‌وت بكات، چونكه‌ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی به‌ڕاستی سه‌ربه‌خۆن وله‌بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كارده‌كه‌ن كه‌من له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمتیازه‌كانی ده‌زگامه‌ده‌نییه‌كان زیاتربه‌ده‌ست خه‌ڵكانی حزبه نه‌وه‌ك كه‌سانی شاره‌زاوپسپۆرله‌بواره‌جیاجیاكان، بواری ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیه‌كان زۆرترین كاتی ده‌وێت تاكوبه‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌كه‌ونه‌وه‌سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆیان، بۆیه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مووكێشه‌وئه‌گه‌روداته‌پینانه‌ی ئێستای پارتی گرنگه‌ببپرسین ئایانێچیرڤان بارزانی ده‌توانێت وه‌ك فریادڕه‌سی پارتی وئومێدێك بۆئه‌ندامانی پارتی له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی ده‌ركه‌وێته‌وه و حزبه‌پیره‌كه‌له په‌ككه‌وتن بپاڕێزێت؟
(سه‌فین هه‌ولێری)
safeenhawlery@gmail. com
