داده کورده خۆ له‌وانه‌یه کاکه‌ش بی گرنگ نیه من ته‌نها ئه‌مه‌وێ یه‌ک وه‌ڵامت بده‌مه‌وه چونکه من له‌وانه نیم سه‌ری خۆم ئازار بده‌م و کاتی خۆم به فیڕۆ بده‌م به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بازرگانی ئه‌که‌ن به ئیسلامه‌وه و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌تاتورکه‌کان و قوڕه‌یشن. هیوادارم جارێکی تر وا خۆت مشه‌وش نه‌که‌یت.. چونکه ئه‌و ڕێگایه‌ی که گرتووته زۆر هه‌ڵه‌یه.. وه جارێکی تر چاوه‌ڕێی وه‌ڵام نه‌بیت.. خانمی قوڕه‌ێشیی.
به‌س خۆزگه به ناوی کورده وه نه‌ت ئه‌نووسی.. چونکه پڕ به پێستت نیه ناوه‌که‌ت ناشیرین کردوه... خۆ ئه‌زانم ئه‌وه ناوی خۆت نیه. هه‌تا ناوی قوره‌یشیی مابێ دریخی ناکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانن من له کوێ وه هاتووم، ده گوێ بگره داده قوڕه‌یشیی به‌و یه‌کگرتووه‌ی مێشکی تۆی به‌دبه‌خت و هه‌زارانی وه‌کو تۆی تێک داوه به مشتێک ڕیاڵی سعودی..
له ڕه‌نگه جوانه‌کانی ئاڵا خۆشه‌ویسته‌که‌ی کوردستانه‌وه هاتووم
له نه‌مری و هێزی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب وه هاتووم
له لووتکه‌ی به‌فرینی قه‌ندیلی سه‌رکه‌ش وه هاتووم
له قاره‌مانیه‌تی هه‌ندرێن و خواکورک و شنروێ وه هاتووم
له بڵندی پیره‌مه‌گروون وڕه‌نگاوڕه‌نگی شاخی گویژه وه هاتووم
له‌هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاری سلیمانیه‌وه هاتووم
له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی تێکۆشه‌رانی ناو ئه‌منه سوره‌که‌وه هاتووم
له خۆراگری هه‌ورامان و هه‌ناسه‌ی خنکاوی هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتووم
له خۆڵه‌مێشی خانووه سووتاوه‌کانی تازه‌شار وبناری گل وه هاتووم
له سۆمای چاوی منداڵان و دایکانی ناو نۆگره‌سلمانه‌وه هاتووم
له قه‌ڵاو مناره‌ی دوژمن به‌زێنه‌وه هاتووم
له داماوی گه‌ره‌که هه‌ژاره‌کانی پایته‌ختی کوردستانه‌وه هاتووم
له سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی خانه‌قینه‌وه هاتووم
له حه‌مرینی ئاگرینه‌وه هاتووم
له بڵێسه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی قامشلۆوه هاتووم
له عه‌شقه پیرۆزه‌که‌ی مه‌م و زینه‌وه هاتووم
له لاپه‌ڕه‌کانی ئاوێسته‌ی پیرۆزی زه‌رده‌شته‌وه هاتووم
له هاناوی سووتاوی دایکانی سنه ومه‌ریوان‌و مه‌هاباده‌وه هاتووم
له تیشکی ڕووناکی ئاگره‌که‌ی باباگووڕگووڕه‌وه هاتووم
له هێزی لوله‌ی تفه‌نگی گریلاکانی باکوره‌وه هاتووم
له هیزی بازووی کرێکار‌و جوتیاره‌وه هاتووم
له ئازایه‌تی پێنووسه‌که‌ی کاکه سه‌رده‌شتی شه‌هیدی ئازادییه‌وه هاتووم
له خه‌بات و ئاواتی باکور وباشوور و ڕۆژهه‌ڵات و باشووری بچوکه‌وه هاتووم
ئه‌م پێناسه‌و ناو نیشانه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ و یه‌کگرتوو و ئه‌تاتوورکه‌کان وقوڕه‌یشه هاوسه‌نگره‌کانتان و نیشتمان فرۆشان وگه‌نده‌ڵیان بزانن من له کوێ وه هاتووم هی کوێم؟
له کۆتاییدا ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم من سه‌ر به هیچ پارت و ڕێخراوێک نیم.. باوه‌ڕیشم به هیچیان نیه.. به‌ڵام شانازی ئه‌که‌م به کورد و پێشمه‌رگه و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستانه‌وه و ئه‌وه‌ی ڕۆژێک خه‌باتی بۆ کورد‌و کوردستان کردبێ به چه‌ک یان به پێنووس....
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
