

به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌مانه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆتێکرای ئه‌وکه‌سایه‌تی و دۆست و هاورێ وهاوخه‌مانه‌ی که له مه‌راسیمی یادی 25 ساڵه‌ی هه‌ر چوار شه‌هیده‌که‌ماندا به‌شداربوون، ده‌رده‌برین. به‌گه‌رمی ده‌ستی یه‌که‌به‌یه‌که‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌ش ده‌گوشین که راسته‌وخۆ به‌شداریی پرۆگرامی مه‌راسیمه‌که‌یان کردین و رۆڵیکی کاریگه‌ریان له‌سه‌رکه‌وتنی مه‌راسیمه‌که‌دا گێرا، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ش شاعیری گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س و پۆلێک هونه‌رمه‌ندو ژه‌نیاری خۆشه‌ویست و ده‌ست ره‌نگینی گه‌له‌که‌مان.
هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ده‌رببرین که چ به نامه یان به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت و بیره‌وه‌رییه‌کانیان له سایت و رۆژنامه‌کاندا، هاوخه‌می له‌داستدانی ئازیزانمان بوون. سوپاسی تایبه‌تیشمان بۆ ئه‌و سایت وته‌له‌فزیون و رۆژنامانه‌ش که پێشتر‌و له‌کاتی به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌که و دوای مه‌راسیمه‌که‌ش رۆڵێکی دیاریان له پیرۆزکردنی یادی شه‌هیده‌کانمان گیرا، ئه‌ویش به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگاداری و هه‌واڵ و پرۆگرامی یاده‌که بۆ سه‌رجه‌م خوێنه‌ران و بینه‌رانی گه‌له‌که‌مان له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا.
دووباره سڵاو‌و رێزمان بۆ هه‌موو لایه‌ک
خانه‌واده‌ی مه‌لا شوکر رۆژبه‌یانی
ناسراو به مام فه‌تاح
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
