مه‌ریوان تۆفیق- خوێندكاری زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی سلێمانی: چه‌مكی نه‌ته‌وه و گه‌ل دووچمكن لێكجیاوازن، به‌ڵام زۆر جار له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ و له‌یه‌كجیانه‌كراوه به‌كار ده‌هێنرێت به‌تایبه‌ت كه‌زۆر جار ده‌وترێت گه‌لانی عیراق له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ته‌نیا یه‌ك گه‌لی تێدایه و ده‌گونجێت زیاتر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی تێدابژی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دووچه‌مكه تێبگه‌ین لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه به‌هه‌ریه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌باسی هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌ی تێداكراوه
نه‌ته‌وه:
چه‌مكی نه‌ته‌وه له ئینسایكلۆپیدیای گشتی دابه‌م شێوه‌یه باس كراوه" نه‌ته‌وه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی چه‌سپاون له‌مێژوودا، زه‌وی و زمان و ژیانی ئابوریی و باری ده‌روونیی و كلتوریی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه" ([1])، نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌ز و قه‌بیله‌دا جیاوازه، ڕه‌گه‌ز به چه‌ند سیفه‌تێكی بایۆلۆجی وه‌ك (ڕه‌نگی پێست و قژ... ) جیاده‌كرێنه‌وه له‌یه‌ك، به‌ڵام نه‌ته‌وه دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و له‌گه‌ڵ قه‌بیله‌شدا به‌وه جیاده‌كرێته‌وه نه‌ته‌وه دیارده‌یه‌كی مێژووییه و له‌سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری گه‌شه‌داردا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام قه‌بیله دیارده‌یه‌كی ئه‌تنۆ گرافییه.
ڕێكده‌كه‌وێت چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌چنه سه‌ر ڕه‌گه‌زو قه‌بیله‌یه‌كی جیاواز وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسی. به‌زۆری نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر به‌زمان جیاده‌كرێته‌وه، كه‌یه‌كی ژیارییان دامه‌زراندووه و ده‌چنه‌وه‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی خۆیان. نه‌ته‌وه له‌ده‌وڵه‌تیش جیاوازه، ده‌وڵه‌ت یه‌كه‌یه‌كی سیاسی قانونییه.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌ردوو چه‌مكه‌كه تێبگه‌ین ئاماژه به‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌كه‌ین كه ساڵی 2005 دانراوه و كاری پێده‌كرێت. له به‌ندی دووه‌می ماده‌ی (3) ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه" عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و فره ئاین و فره مه‌زهه‌به، ئه‌ندامی چالاك و دامه‌زرێنه‌ره له جامیعه‌ی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها پابه‌نده به په‌یماننامه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، هه‌روه‌ك به‌شێكه له‌جیهانی ئیسلامی" ([2])
به‌و پێیه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه، كه‌واته نه‌ته‌وه جیاوازه له (گه‌ل) و له پێناسه‌كردنی چه‌مكی گه‌ل ئه‌و جیاوازییه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
گه‌ل:
چه‌مكی گه‌ل له ئینسایكلۆپیدیای گشتی دا هاتووه" بریتیه له‌و كۆمه‌ڵه كه‌سانه‌ی له‌ناو یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ده‌ژین و په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی له‌نێوانیاندا هه‌یه كه‌هاووڵاتێتیه" ده‌گونجێت گه‌لێك له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكهاتبێت وه‌ك عێراق كه‌له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوری پێكهاتووه. هه‌روه‌ها ده‌شێت كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا دابه‌ش بوبێت و چه‌ند ناسنامه‌یه‌كی یاساییان هه‌بێت وه‌ك كورد كه‌دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا و هه‌ر پارچه‌یه‌كیش ناسنامه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی هه‌یه كه‌تێیدا ده‌ژین ([3])
ده‌وڵه‌ت هه‌یه كه‌له یه‌ك نه‌ته‌وه پێكهاتووه وه‌ك فه‌ره‌نسا كه‌هه‌رنه‌ته‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسی تیادا ده‌ژی، له‌و حاڵه‌ته‌شدا نه‌ته‌وه و گه‌ل تێكه‌ڵاو یه‌ك ده‌بن و یه‌ك مانا ده‌به‌خشن ([4])
له به‌ندی دووه‌می ماده‌ی (2) ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه "ده‌ستور هه‌ڵده‌ستێت به‌پاراستنی ناسنامه‌ی ئیسلامی زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵده‌ستێت به‌پاراستنی هه‌موو مافه ئاینیه‌كان بۆ ته‌واوی تاكه‌كان وه‌ك (ئازادی بیر‌و باوه‌ڕ و موماره‌سه‌ی ئاینی) كه ئه‌وانیش بریتین له مه‌سیحی، یه‌زیدی، ێائیبه‌ی مه‌ندائی" ([5])
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مانپێكرد تێڕوانین بوو بۆ نه‌ته‌وه و گه‌ل، ئه‌گه‌ربمانه‌وێت ئێستا شیكردنه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له‌و دوو چه‌مكه بكه‌ین بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه گه‌ل و نه‌ته‌وه له یه‌كجیان له‌ڕووی زمان و كه‌لتور و ئاین و ... به‌ڵام له یه‌ك حاڵه‌تدا جیاوازی نامێنێت له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و گه‌ل-دا و یه‌كسان ده‌بن به‌یه‌ك وه‌ك له فه‌ره‌نسا دا چه‌مكی گه‌ل یه‌كسانه به‌چه‌مكی نه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسادا ته‌نیا یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌ژی ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نسییه له هه‌مان كاتدا یه‌ك گه‌لیشی تێدا ده‌ژی ئه‌ویش گه‌لی فه‌ره‌نسییه بۆیه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا گه‌ل و نه‌ته‌وه یه‌ك مانا وه‌رده‌گرن. خاڵێكی گرنگ كه نه‌ته‌وه‌و گه‌ل له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه گه‌ل پێكدێت له‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكنایه‌ت له‌چه‌ند گه‌لێك، واته گه‌ل له‌ڕووی قه‌باره‌و پێكهاته‌وه له‌نه‌ته‌وه گه‌وره‌تره و ده‌كرێت چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ناو یه‌ك گه‌ل-دا كۆببنه‌وه، به‌ڵام ناكرێت چه‌ند گه‌لێك له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌ك-دا كۆببێته‌وه. نه‌ته‌وه كلتوری هاوبه‌ش و ئاینی هاوبه‌ش و داب و نه‌ریتی هاوبه‌ش... كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام گه‌ل-ێك له گه‌لێكی تر جیاوازه له ڕووی كه‌لتور و زمان و ئاین و ... جیاوازیه‌كه‌ش ڕێژه‌ییه و به ڕه‌هایی نییه. له ڕوانگه‌ی ئاینیشه‌وه به‌هه‌مان شێوه جیاوازی له‌نێوانیاندا هه‌یه بۆ نمونه له ئاینی ئیسلامدا هاتووه (وجعلناكم شعوبا وقابائل لتعرفوا) واته ئێمه ئێوه‌مان درووستكردووه به شێوه‌ی گه‌ل و خێڵ -ی جیاواز جیاواز تاپێكه‌وه بتوانن گفتوگۆبكه‌ن و بژین
[1] 1/ ياسين صابر صالَح . ئينسايكلؤثيدياى طشتى . سليَمانى 2005 لا1078
2/ جةوهةر نامق سالم. كورد لةطةمةى دةقة ياساييةكاندا(وردبونةوة لةدةستورى هةميشةيى عيَراق)، هةوليَر 2007، لا214.
[3] 3/ ياسين صابر صالَح. ئينسابكلؤ ثيدياى طشتى سليَمانى 2005 لا902
[4] 4/ هةمان سةرضاوة لا902
5/ جةوهةر ناميق سالم. كورد لةطةمةى دةقة ياساييةكاندا(وردبونةوةيةك لة دةستورى هةميشةيى عيَراق، هةوليَر 2007،لا 214[5]
