مه‌هدی كاوانی: خۆزگه خۆزگه ئه‌و ڕۆژه ده‌هات كه میژوو بۆ كاری سیاسی لێك نه‌درابایه‌وه. مێژوو ئه‌و شوێن و به‌روارو كه‌سانه و هه‌ل ومهرجهیه
كه ڕووداوه‌كان تیایا ڕووده‌ده‌ن. جا ئه‌و ڕووداوانه خۆشێ یان كاره‌سات یان قوربانیان به دواوه بێت. زۆر جار ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه مێژوویانه مانای گۆڕانی هه‌ل و مه‌رجێك به هه‌ل ومه‌رجێكی تر یان چه‌كه‌ره كردنی سه‌رهه‌ڵدانی شتێكی نوێی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. زۆر له ڕووداوه مێژوویه‌كان خالی ته‌قینه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی مێژووییه. به هه‌ر حال كاری مێژوو و له سهردوانی زۆری ده‌وێت و ناشكرێت له یادكردنه‌وه‌ی كه‌له پیاوێكی مه‌زنی وه‌ك حاجی جه‌میل كاوانی دا شوێن بۆ ئه‌و سه‌ده‌ها سه‌ربازی ونبوی تری كوردی، كه تابڵێیت مێژووی پڕشنگداریان له بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كوردا تۆماركردووه، شوێنی تیا بكرێته‌وه.
كه‌س نیه ئه‌وه نه‌زانێ به تایبه‌تی خه‌لكی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی وتا زۆر ڕاده هه‌ولێرو شوێنی تریش به تایبه‌تی ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له سه‌ر ژیان ماون و به‌شداری كاریگه‌ریشیان له ناو شۆڕشی چه‌كداری ئه‌یلولدا هه‌بووه، كه كاوهنیاكان ساڵێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلول به قه‌واره‌یه‌كی گونجاو و تێوه‌ئاڵانی سه‌دان شۆڕشگێری ناوچه‌كه‌و چه‌نداها كه‌سایه‌تی ناوداری كورد تییا خۆیان نهخستێته حاله‌تی ئاماده‌باشی كه هه‌ر كاتێ فیكه‌ی شۆڕش لێ بدائهوان مه‌فارزی چه‌كداری ڕێكخه‌رو ڕێكخستنی سیاسی پارتایه‌تی خۆیان هه‌یه. له ڕاستیشدا كه فیكه‌ی شۆڕشی چه‌كداری لێی دا به فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌می مه‌فره‌زه چه‌كداره‌كانی كاوهنیانیان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرا. وه‌ك ده‌ڵێن له پڕووشك گڕ ههڵداكا و ئه‌گه‌ر مێژووی شۆڕشی ئه‌یلولیش به ئه‌مانه‌ته‌وه ڕووداوه‌كانی خۆی تۆمار بكات ده‌بێت ئه‌وه بڵێت سه‌ره‌تای یان یه‌كێ له پڕووشكهكانی شۆڕشی ئه‌یلول كاوهنیهكان بوون كه به دوایه‌وه ئه‌و گڕه مه‌زنه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌و لێدوانانه ئه‌و مانایانه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌گه‌ر كاوهنیهكان نه‌بوونایه ئه‌و گڕه دانه‌ده‌گیرسا، نه‌خێر من مه‌به‌ستم له‌وه نیه و ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشێكی وه‌ها مه‌زن ده‌یان هۆكاری تر به دواوهیتی به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانه چه‌كداری و گڕووتێنه سیاسیه‌كه‌شی له سه‌ره‌تادا له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی بوو و كه تیای دا كاوهنیهكان مه‌فارزی چه‌كداریان تیایا بنیات نا.
حاجی جه‌میل كاوانیش له لایه‌كه‌وه كه برای حه‌مید كاوانی و ئامۆزای مه‌حمود كاوانی و هاونزیكی ته‌مه‌نیان بوو، له لایه‌كی تریشه‌وه له ڕووی سیاسی و كاری ڕێكخراوه‌یی و چالاكی جه‌ماوه‌رو ڕۆڵی له ده‌ستپێكردنی شۆڕش و به‌شداری كردنی، چێ له‌و دوو كهلهپیاوه واته مه‌حمود كاوانی و حه‌مید كاوانی كه‌متر نه‌بوو. زیاد له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و له ڕووی ئه‌و حاله‌ته ئامادهباشیهی كاوهنیهكانیش بۆ شۆڕش بگێڕینه‌وه، گڕووتینه هه‌ره به‌رزه‌كه‌ی له‌و شووێنه ده‌ست پێ ده‌كات كه مام جه‌میلی جوانه مه‌رگ ساڵێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئه‌یلول، بگره به زیاتریش له بن تاشه‌به‌رده‌كانی سه‌فین له سه‌ر كوردایه‌تی لاقه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا. ئه‌و به ته‌مه‌نانه‌ی كه به‌شدار بوون له شۆڕشی ئه‌یلول چ ئه‌وانه‌ی كه ئێساتاكهش به‌رده‌وامن له ناو ڕێزه‌كانی پارتی چ ئه‌وانه‌ی كه ئێستاكه له ناو یهكیهتین یان حیسابی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێ، بڕۆن بۆ لایان بیان دوێنن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌سیاسی كردنی مێژوو نه‌بێت، كاخوان هه‌مان ئه‌و ئاخاوتنه‌ی من و به زیاتریشه‌وه نادات له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی وه‌ك بگوترێ ئه‌و شوێنه‌ی كه حاجی جه‌میل كاوانی نزیكه‌ی ٥٠ ساڵ به‌ر له ئێستا لاقه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا مانای سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ناگه‌یه‌نێ بۆ چه‌كه‌ره‌كردنی شۆڕشی ئه‌یلول.
له ڕووی بابه‌تیشه‌وه ئه‌و پیاوه مه‌زنه تا ئه‌و كاته‌ی كه دلهمهزنهكهی له كار كه‌وت كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراو بووه له لایه‌ن به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی نیشتمانی و ئی تریش به به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال و نه‌وشیروان موسته‌فاو كاك نێچیرو كاك كۆسره‌ت و زۆرانێكی تری ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و دوو پارته‌شه‌وه.
كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ها ئه‌گه‌ر شوێنێكی مێژووی دیاره‌ی كراوی خۆی له مێژووی كوردایه‌تی داگیر نه‌كردبێت، چۆنچۆنی به‌و فراونیه نێوبانگی له ناو جه‌ماوه‌ری كوردایه‌تی و ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی بزاڤی سیاسی كورد، داگیر ده‌كات. ڕه‌نگه پرسیاری وه‌ها بكری وه‌ك بگوترێ مادامه‌كینێ كه‌له پیاوی وه‌ها به‌و شێوه‌یه بچێته مێژوو ئه‌و هه‌موو ناسینهشی به‌دواوه بێت، كه‌واته بۆچی پێی ده‌گوترێ سه‌ربازه ونكراوهكان.
ئا له‌و شوینه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازه ونه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه شۆڕشگێڕیه به‌رفراوانانه و ئه‌وانه‌ی كه به كاری حیزبایه‌تی به‌ستراونه‌ته‌وه‌و له ڕێگه‌ی كاری وههاشهوه پله‌و پایه‌یان پێ به‌خشراوه نیشان ده‌كرێ. بڕوا بكه‌ن له‌و نێوه‌نده‌دا كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌ك حاجی جه‌میلی جوانه‌مه‌رگ و به‌سه‌ده‌های تریش ئه‌گه‌ر به‌روارد بكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه به مه‌به‌ستی سیاسی وحیزبایه‌تی و پله‌و پایه‌یان وه‌رگرتووه‌و باس له ڕۆڵی مێژوویان بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م به‌شی شێریان به‌رده‌كه‌وێ له وه‌رچه‌رخانی مێژوویی، كه‌چی زۆر به كه‌می حیزبه‌كان ده‌یان هێننه ناو ناوانه‌وه، له به‌رامبه‌ریشه‌وه سه‌ركرده‌كانیان له‌وانه‌یه له زۆر بواردا كاری نێگهتیڤیشیان له ناو بزاڤی سیاسی و شۆڕشگێڕی له كاره پۆزه‌تیڤه‌كانیان زیاتر بێت كه‌چی له پێههلگوتنی حیزبایه‌تی به‌شی شێریان به‌ركه‌وتووه. لێره‌وه خالی جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه ونه‌كان و ئه‌وانی تر خۆی نیشان ده‌دات.
ما كێ بوون ئه‌و هه‌ڵایه‌یان له ته‌واوی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی هه‌لگیرساند، ما كێ بوون ترس و دودڵیان له ناو جوتیارانی ناوچه‌كه له دژی ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان ده‌ڕه‌وانده‌وه، ڕاسته له ڕووی سیاسیه‌وه ئه‌و كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمۆنیستی عیڕاق بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌ترسانه ده‌كه‌وته مه‌یدانه‌وه، كاوهنیهكان بوون. بارزانی ڕه‌حمه‌تی دوو ساڵ به‌ر له ئاشكراكردنی شۆڕشی ئه‌یلول، زۆر جار له كاتی هاتووچۆی نێوانی به‌غداو بارزان، له كاوهنیان لای ده‌دا. ده‌چووه ماڵی باوكم (حه‌مید كاوانی) و له‌وێ كاوهنیهكانی كۆده‌كرده‌وه‌و لێدوانی بۆ ده‌دان. ما كێبوون ده‌ستی باڵایان له‌ناو ڕیكخستنه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بوو بۆ پارتی، به پله‌ی یه‌كه‌م كاوهنیهكان بوون. ئه‌و لێدوانانه، ڕاستی مێژوویین و هیچ كه‌م كردنه‌وه‌و بهسهروهنان قبووڵ ناكا. ئه‌و به ته‌مه‌نانه‌ی له بابه‌ت ڕه‌سول فه‌قێ و مه‌لا موحه‌مه‌دو ئیدی و ئیدی له هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستیانه باشتر ده‌زانن و كه قسه‌ی پێوه ناكه‌ن زوڵم له مێژووی كوردایه‌تی و پارته‌كه‌ی خۆشیان ده‌كه‌ن. كاتێ كه مه‌لا موحه‌مه‌دی ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی پارتی له موناسهباتهكان چه‌ند جار له شه‌قڵاوه‌و به‌رده‌م لقی ٢٤ ی پارتی ته‌نیا ناوی مه‌حمود كاوانی بۆ مێژوو ده‌هێنێته‌وه‌و باوكم وتێكۆشهره كاوهنیهكانی تر به‌ده‌ر ناخا، ئه‌و براده‌ره به مه‌به‌ست بێ یان بێ مه‌به‌ست بێ، لێدوانه‌كانی ده‌كه‌وێته خانه‌ی ناڕاستی میژوویی و ده‌یه‌وێ به مه‌به‌ستی سیاسی و مه‌زاجی خۆی ڕووداوه‌كان بگێڕێته‌وه. ئه‌و به‌ڕێزه له هه‌موو كه‌سی ناوچه‌كه به زیاتریشه‌وه ئاگای له تێكۆشانی كاوهنیهكان و باوكم و ئه‌وانی تر هه‌بووه. قسه‌كانی هه‌تا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ده‌ر خستنانهی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیشه له كتابه‌كه‌ی كه دێته سه‌ر باس و خواسی شۆڕشی ئه‌یلول و كاوهنیان. ئه‌و به‌ڕێزه به ڕاشكاوانه باس له قاره‌مانێتی حه‌مید كاوانی و مه‌حمود كاوانی و ئی تر ده‌كات و زیاد له‌وه‌ش كه دێته سه‌ر باسه‌كان ده‌ڵێ پێش شۆڕشی ئه‌یلول بارزانی نه‌مر ده‌یگۆت به‌و پاره‌یه‌ی كه له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوومان به نهێنی و به مه‌به‌ستی كڕینی چه‌ك و تفاقی جه‌نگی، بۆ ده‌هات، بارزانی نه‌مر ده‌یدایه حه‌مید كاوانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و تفاقهیان بۆ بكڕێ. فواد ئه‌حمه‌دی گۆرانبێژی به‌ناوبانگ و خاوه‌ن هه‌لوێستی شۆڕشگێری له شه‌سته‌كان كه گۆرانی (سوێند به كوردستان به خاكی بارزان. به مانگ و ڕۆژی كاوانی. به سۆرانی و بادینانی) داینابوو و هه‌موو ڕۆژێكیش له ئێزگه‌ی شۆڕش دهگۆترایهوه، گۆرانیه‌كه مانای ڕۆڵی كاوهنیان و به‌ستنه‌وه‌ی سۆران و بادینان بوو به شۆڕشه‌وه‌و مانگ وڕۆژی كاوانیشی مه‌به‌ست له مه‌حمود كاوانی و حه‌مید كاوانی بوو. ئه‌گه‌ر له ڕووی واقیعیشه‌وه سه‌یری شۆڕشی ئه‌یلول بكه‌ین، هه‌ق وایه دان به‌وه‌دا بنێین كه ئه‌و شۆڕشه له‌و شوێنه گه‌رای خۆی دانا كه حاجی جه‌میل كاوانی له بن تاشه به‌رده‌كانی سه‌فین لاقه‌كه‌ی له سه‌ر دانا. كه مه‌لا محه‌مه‌د به مه‌به‌ست ئه‌وانه له بیر خۆی ده‌باته‌وه، نه‌ك مانای ته‌م و مژاوی كردنی مێژووه به‌لكو قسه‌گه‌لی وه‌ها خزمه‌تی پارته‌كه‌ی ئێستای خۆشی ناكات.
ئێمه‌ی كاوهنیهكان و ده‌وروبه‌ریش، زۆرانێكمان له ماڵی ئه‌و به‌ڕێزه ته‌گبیری چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان بۆ شاخ دهكردو ئه‌ویش ملوانكه‌ی كوردایه‌تی به به‌رمانه‌وه ده‌كرد. شه‌هید ته‌حسین كاوانی و مام دارای برایی و شه‌هید وه‌ستا فه‌تاح و زۆرانێكی تریش یه‌كه‌م سكه‌ی چوونیانه‌وه بۆ ناو ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تی، له ماڵی مام جه‌میله‌وه بوو.
مودیر ئاسایشی شه‌قڵاوه به دوو هه‌فته پێش ڕاپه‌ڕین گووتی ئه‌گه‌ر له‌و گونده نهكوژرێم مه‌به‌ستی كاوهنیان بوو، بگه‌مه هه‌رشوێنێكی تر ده‌رباز ده‌بم.
قسه‌كه‌ی ڕاست كه‌وته‌وه. نه‌ك هه‌رته‌نیا خۆی له كاوهنیان كوژرا، به‌لكو هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ویستیان له‌و قۆره ڕابكه‌ن، هه‌مان چاره نووسی ئه‌ویان به‌ركه‌وت. كه باس له ڕانیه‌و ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و عه‌لی نه‌بی ده‌كه‌ن. ده‌روازه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینیش له هه‌ولێر كاوهنیان بوو. ڕاسته دوو ڕۆژ به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه به‌شێكی قیاده‌ی سیاسی یه‌كیه‌تی كه به‌ڕێز كۆسرهتیشیان له گه‌ڵ بوو له كاوهنیان بوون و پلانی سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕینیان داده‌ڕشت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاوهنیهكان و ڕێكخه‌ره‌كه‌یان شه‌هید ته‌حسین كاوانی و ته‌گبیر كردنه‌كانی مام جه‌میلی جوانه‌مه‌رگ وئیتر نه‌بوایه‌و كاوهنیهكانیش به تێكڕا له پێش هه‌موویانه‌وه شه‌هید مام دارا و شه‌هید وه‌ستا فه‌تاح و به‌ختیاری كوڕی حاجی جه‌میل، وه‌ك كێشكه كوژ خۆیان له تاشه‌به‌رده‌كانی سه‌فین حاسێ نه‌كردبایه، قه‌سابخانه‌یان بۆ پیاوه‌كانی ڕژێم دانه‌نابایه، ئاسان نه‌بوو وه‌رچه‌رخانه ڕاپه‌ڕینه‌كه وا به ئاسانی تهقیبایهوهو به‌خێرایی ڕووی له ته‌واوی پارێزگای هه‌ولێر به هه‌موو قه‌زاوناحیه‌كانی كردبایه. كه قه‌ڵای ئه‌من و ئیستخبارات له حاسێترین شوێنه‌وه شكێندرا به دوایه‌وه ئه‌لقه‌كانی تر زۆر به خێرا به‌ریان دا. به‌ڵێ هه‌ردوا به‌دوای تێكشكاندنی حكومه‌ت له شه‌قڵاوه‌و بهڕێكهتن بۆ مه‌سیف و هه‌ولێر، خه‌لیفانیش ناوی خوای لێ هێناو سوورچیهكانیش به گه‌ر كه‌وتن و دوا به‌دوای ئه‌وانیشه‌وه شاڵاوی ڕاپه‌ڕێن زۆر به‌خێرایی خۆی گه‌یانده ڕهواندوزو چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران و مێرگه‌سۆرو بۆ ڕۆژی پاشتر هه‌ولێریش به ته‌واوه‌تی ئازاد كرا.
مام جه‌میلی جوانه مه‌رگ پیاوێكی ڕاستگۆ له گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ری، هێمن و له سه‌ر خۆ، باوه‌ر قایم به‌كوردایه‌تی و دووباره خۆسازدانه‌وه، ، خۆشه‌ویست لای خه‌لك. ماڵی ئه‌و هه‌میشه كراوه بووه بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژارو لێقه‌وماوان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خزم‌و دۆست و ناسیاران. له هه‌ر كه‌سێكیش له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی شاری هه‌ولێرو ناوچه‌كه بپرسی، به یه‌ك دوو وشه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و پێت ده‌ڵێ مام جه‌میل پێش هه‌لگیرسانی ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١، یه‌كێ بوو له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و هه‌رچیشی په‌یدا كردبوو به كه‌سابه‌تی خۆی و حه‌لالی خۆی بوو، كه‌چی كه مرد ته‌نیا روحی كورد‌و به‌رز راگرتنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه پیرۆزه‌كان و پاك ڕاگرتنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی له گه‌ڵ خۆی برد نه‌ك پاره‌وپول و پله‌و پایه.
مه‌هدی كاوانی/١٢/٠١/٢٠٠٨
