ده‌مێکه جه‌ماوه‌ری کوردستان چاوه‌روانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌و بانگه‌وازه‌یه بۆ روون کردنه‌وه‌ی راستی یه‌کان. به‌لام هه‌رێم و حکومه‌ت وه کو هه‌موو پیشه‌یه‌ك نه گوێیان لێ بوه وه نه به‌رگوێیان که‌وتوه.
نه‌ك ته‌نها جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ڵکو هه‌موو لایه‌نه سیاسی و که‌سایه‌تی یه سیاسی یه‌کان وپیاو ماقوولان و ئایینی و رۆشنبیران و ناسراوانی کوردستان له ناوه‌وه‌ی کوردستان وده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌مێکه چاوه‌روانی ئه‌م راست ی وروون کردنه‌وه‌یه‌ن بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان وه لا دانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌رانه‌ی که خه‌ڵکی ساده نایزانن وه ئاگاداری نین چ له بواری سیاسی و قه‌زایی و هه‌رێمی وه نێو ده‌وله‌تی وه ده‌ست که‌وت و ده‌رچووه‌کانی هه‌ڕێمی کوردستان، وه شه‌فافیه‌تی رووداوه‌کان که به‌راستی هه‌رێم خۆی لێ مڵ کردوه.. هه‌رکات که راست یه‌کانیش باس بکرێت ئه‌وا هه‌مووده‌زگاکانی حکومه‌ت گیڤ ده‌بنه‌وه، بۆیه من پێم وایه هه‌رچوار حزبه کوردستانی یه‌که زۆر به ته‌حه‌مل و دریژ نه‌فه‌س بوونه له‌م رووداوانه وه ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم به‌درێژای ئه‌م سالانه له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆران کاری یه‌کان و کێشه‌کان له دانیشتنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه حکومه‌ت وه په‌رله‌مان باسی ئه‌م کێسانه کراوه وه تاووتویی درێژی لێ که‌وتۆته‌وه وه وه‌لامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش هه‌ر به‌ڵی بووه وه ووتویانه به‌دوایدا ده‌رۆیین، به‌لام له‌راستیدا وا نه‌که‌وته‌وه چونکه هه‌ر هه‌موو وایده بوونه وه پشت گوێ خستنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کان بوون.. شه‌ره‌کانی ئه‌مرۆ و دوێنی هچی چاره‌سه‌ری دادوه‌ری تیادا نه‌که‌وتۆته‌وه یان نێو ده‌وڵه‌تی ته‌نها زاره‌کی بوه.. کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان، سه‌ختی ژیان گرانی ئه‌و کێشانه‌ی که‌له‌راپۆرته‌که‌دا هاتووه ده‌رباره‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵك هه‌ر کێشه‌ی ئه‌مرۆن هیچیان له وه‌زعی هه‌رێم نه‌گۆریوه.. من پێم وایه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لات له‌حکومه‌تدا رێك که‌وتوون بۆ پشت گوی خستنی پارته کوردی یه‌کانی تر ئه‌وه‌ش به‌مافی خۆیان ده‌زانن به‌لام پارته کوردی یه‌کان بیر له‌و هاوکێشه‌یه ناکه‌نه‌وه. من ناچمه سه‌ر ئه‌وه‌ی که کورد ووته‌نی ده‌ڵێت. تێر ئاگای له برسی نێ یه؟ نا. من ده‌ڵێم زۆر ده‌سه‌لاتی قه‌زایی یان هه‌رێمی یان له‌ناو گۆره‌پانێکدا بزر بوون یان ئیراده نی یه به‌سه‌ریدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی.. له لایه‌کی تروه بریاری ئازا نی یه بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.. ئه‌مه شتێکی بچووکه له‌و کێشانه‌ی که من نامه‌وێت بچمه ناو ئه‌و بابه‌تانه‌وه چونکه گه‌نده‌ڵی ووردی تێدایه وه که‌س خۆی به خاوه‌ن ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه نازانێت چونکه شته‌کان من پێم وایه زۆر جار له‌ده‌ستی سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌رچوون.. خۆیان ته‌سلیمی رۆژگاریان کردوه... به‌یانه‌مه‌که‌ی چوار حزبه کوردستانی یه‌که که بریتی ین له حزبی سوسیالیستی دیموکرستی کوردستان و حزبی زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان ویه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی کوردستان زۆر مه‌نتیقی و جێگای دراسه‌یه بۆ ئه‌مرۆی سه‌رکردایه‌تی کورد یان حکومه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت چاوو به لاپه‌ره‌کانیدا بکشێنێته‌وه.. وه من له‌و باوه‌ره‌دا نیم حکومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو دار‌و ده‌سته‌یه‌وه چاو له‌و راپۆرته بگرێت وه به ئیجابی وه‌سف بکات چونکه ده‌زانن لاپه‌ره‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت له روانگه‌ی داهات و سه‌رف وکارو په‌یوه‌ندی و شه‌فافیه‌ته‌کان که بۆ نمونه وه‌زیرێک بۆ چی هاتوه بۆ کوردستان له تیڤی چی باس ده کرێت، له سه‌دا سه‌د پێچه‌وانه‌ی بابه‌ته‌کان؟ ئه‌مه جێگای داخه بۆ که ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت شه‌فافیه‌ت به‌کار ناهێنێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێز باس ده‌کرێت ئه‌وه نی یه که له ژێر مێزه‌وه باس بکرێت. بۆیه داوا‌و ده‌نگ هه‌ڵبرین له‌م رۆژه‌دا کارێکی دیموکراسی و مه‌سله‌حه‌تی به‌رزی کوردستانه.
وه‌ده‌بێت حکومه‌ت گوێ له‌و داواکاریانه بگرێت له‌کاتێکدا حکومه‌تی عێراق هێرش ده‌کاته سه‌ر سیاده‌تی کوردستان وه سه‌رۆکایه‌تی وه ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت.. من یه‌ك خاڵی گرنگیش هه‌یه ده‌مه‌وێت ئه‌وه به‌راشکاوانه بڵێم ئه‌م ره‌خنانه مانای ئه‌وه نی یه که ئیمه به‌شدار نیین له‌و که‌م و کوریانه یان ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا به‌ڵکو ئیمه به‌شداری راسته‌و خۆیین وه بۆ چاك سازی و پێکه‌وه ژیان وکار ئه‌مانه داواکارین وه زۆر پێویسته حکومه‌ت چاووی لێ بگرێت وه به‌ده‌نگی ئه‌و بانگه وازه‌وه بێت به چاره‌سه‌ری کێشه‌کان وه خۆش کردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له کوردستاندا.
خاڵێکی تر له‌ئه‌مرۆی رووداوه‌کاندا.. وا ئیستا حکومه‌ته‌که‌ی مالکی له‌سه‌ر هه‌مان پلانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا و جه‌باره واته سنووری حه‌مرین ده یه‌وێت له که‌رکووك ئه‌و سیمیناره دووباره بکاته‌وه بۆ هێنانه دی ئاوه‌ته‌کانی یان پلانه‌کانی رژێمه‌کانی ده‌ره‌وه. بۆیه له‌هه‌رکات پێوستر ئه‌وه‌یه که ماڵی کوردی یه‌کتر بخرێت وه جم‌و جۆڵ تربێت وه پێویسته که‌سایه‌تی یه‌لاوازه‌کان بگۆردرێن بۆ که‌سایه‌تی ئه‌کتیڤ.
من پێم وایه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت گوێ به‌و داواکاری و به‌یاننامانه نه‌دات کاری سلبی تری لێ ده‌که‌وێتوه له‌لایه‌ن خه‌ڵك وه حزبه‌کان وه هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسیار ده‌بن له رووداوه‌کانی مێژووی کوردستان.
