
ئه‌مڕۆ به‌رواری 28ی شوبات ڕۆژی یه‌ك شه‌مه فه‌رمانبه‌رانی دادی سلێمانی مانیان گرت و ده‌رگای بهڕێوبهرایهتیهكهیان داخست و كاریان نه‌كرد، چه‌ندین هاوڵاتیش سكاڵای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌چۆن ده‌بێت كاری ئه‌مڕۆیان پشت گوێ بخرێت واته ئه‌و مانگرتنه زیان ده‌گه‌یه‌نێ به ئیش و كاری هاووڵاتیا ناتوانن جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌رده‌م دادگا‌و چاوه‌ڕوانی یه‌ك واژۆ بكه‌ن، مه‌به‌ست لهمانگرتنهكه زیاد كردنی موچه‌كانیانه، فه‌رمانبه‌ران دوڕایان هه‌بوو هه‌ندێ داخوازی پێشكه‌ش حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كرد هه‌نده‌كه‌ی تریشان داخوازیه‌كانیان ده‌خسته به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
فه‌رمانبه‌رێك به‌ناوی شێخ كه‌مال ڕایگه‌یاند: دوڕاو بۆ چوون هه‌یه له‌م مانگرتنه‌دا یه‌كێكیان به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی دادی عێراقی 50%ی بۆ زیاد ده‌كرێت داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌هه‌وڵ بدات ئه‌و زیاده‌یه ئێره‌ش بگرێته‌وه نه‌ك هه‌ر به‌غداد بۆ خواره‌وه، ڕای دووهه‌م لای هه‌ندێك وابیستراوه كه‌ئه‌و زیاده‌یه سه‌رف كراوه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و پێیان نه‌دراوه گوایه كه‌مته‌رخه‌می تێدا ده‌كرێت، پارێزه‌رێك كه‌نه‌ی ویست ناوی ئاشكراكهین ووتی مانگرتنه‌كه شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌ی هه‌یه‌و هه‌وڵێكیشه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌به‌زووترین كات هه‌وڵمان بۆ بدات بۆ ئه‌وه‌ی مافمان نه‌فه‌وتێ وه‌هیچ هه‌وڵێك نیه بۆ ئاژاوه نانه‌وه كه‌هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ نائارامی له‌م ساته ناسكه‌دا دروست بكه‌ن، وهچاوهڕوانی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌ر پرس ده‌كه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
