له درێژه‌ی چالاكیه‌كانی خۆیدا، سه‌نته‌ری رۆشنبیریی ئاسۆس له رانیه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی ده‌ڤه‌ری بیتوێن
و پشده‌ر و هۆگرانی ده‌نگ و ئاوازی ماملی، به‌رواری26/1/2009به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیر‌و هونه‌ر له هه‌ولێر، چالاكیه‌كی هونه‌ری له یادی تێپه‌ڕبوونی (10) ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ماڵئاوایی ماملی له‌ژێر دروشمی (ماملی.. كوانووی جۆش سه‌ندووی هونه‌ره، له‌نێوان ده‌نگ و ئاوازی ره‌سه‌نی كوردیدا به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه) سازدا، سه‌ره‌تای چالاكیه‌كه به ساتێك ماته‌مینی بۆ رێزنان له (ماملی) ی هونه‌رمه‌ندو سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌نی كورد ده‌ستی پێكرد، دواتر خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی (گۆران حوسێن) له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و رۆشنبیریی و هونه‌ر، له‌لایه‌ن ئه‌رسه‌لان مه‌حمود ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای سه‌نته‌ر، دواتر بڕگه‌ی داگیرساندنی (10) مۆم و پارچه موزیكێك وخوێندنه‌وه‌ی گووتاری سه‌نته‌ری رۆشنبیریی ئاسۆس له‌لایه‌ن (حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی) به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ر، لێكدانه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ رۆڵی ماملی له‌ناو هونه‌ری كوردیدا‌و له‌لایه‌ن (م. زیادحه‌مه‌ده‌مین) شاره‌زا له فۆلكلۆری كوردیدا خوێندرایه‌وه، دواتر خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی كه‌سایه‌تی و نزیك له هونه‌رمه‌ند (جه‌لیل گادانی) له‌لایه‌ن رسوڵی سوڵتانیه‌وه، لێكدانه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌كادیمی بۆ ده‌نگ و ئاوازی ماملی له‌لایه‌ن (سه‌ركه‌وت بورهان) به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌ی رۆشنبیریی رانیه باسكرا، دواتر خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ك و نامه‌یه‌كی یادگاری (ماملی) له‌لایه‌ن، عه‌بدوڵا تاهیری شاعیر خوێنرایه‌وه و له بڕگه‌ی كۆتایی چالاكیه‌كه‌دا چه‌ند گۆرانیه‌ك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان (جه‌ماڵی ماملی – چیای ماملی – م. مه‌حه‌مه‌د قه‌ڵادزه‌یی) به هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار له تیپی مۆسیقای قه‌ڵادزی (هه‌ژارحه‌مه‌ده‌مین – عبدلرزاق حه‌مه – خالید بابه‌كر – كاروان جه‌مال) پێشكه‌شكرا، سه‌ید مه‌هدی له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی ئاسۆس رایگه‌یاند له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستمانكرد، ئه‌مساڵ وه‌كو پێویست یادی ماملی گرینگی پێنه‌درا، به‌ئه‌ركی خۆمانزانی به‌پێی ئیمكانیه‌تی خۆمان كارێك بكه‌ین بۆ ئه‌م یاده، جێگای ئاماژه‌یه چالاكیه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌نته‌ر (سه‌ید مه‌هدی – خاتوو به‌فرین عه‌بدلرحمان) به‌ڕێخرا، له كۆتایدا چالاكیه‌كه جێگای ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بوان بوو.
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
سه‌نته‌ری رۆشنبیریی ئاسۆس.. به كه‌رنه‌ڤاڵێك یادی (ماملی) ی به‌رز ڕاگرت..
میوانانی سەر خەت
We have 85 guests and no members online
