پێشترله كێوماڵێكدا به‌ناو كتێبه‌كه‌ی مامۆستای كۆچكردو هادی العلوی له باره‌ی شێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان و كوشتن له مێژووی ئیسلامدا و نیاز‌و هۆكانی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه، كورته‌یه‌كم نوسی، وا لێره‌شدا له باره‌ی ئه‌و هونه‌ره‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی به ناوبانگ بوون له به‌كار هێنانی به دڕه‌نده‌ترین شێوه كورته‌یه‌ك ده‌نووسمه‌وه، به نیازی ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی نه‌گریسی شێوه‌كانی سه‌پاندنی ئاینی ئیسلام له رێگه‌ی كۆمه‌ڵكوژی‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وه، بخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
ئازار‌و ئه‌شگه‌نجه‌دان له ده‌ستپێكی ئاینی ئیسلامه‌وه له مه‌ككه سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وه‌ش كه بازرگانه‌كانی قوره‌یش
به نیازی ترساندن و تۆقاندنی كۆیله‌كانیان بۆ پاشگه‌ز بونه‌وه له ئاینه نوێكه په‌یره‌ویان ئه‌كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆیله‌كانیان ئه‌خسته به‌ر قرچه‌ی هه‌تاو هه‌ندێجار به‌ڕووتی و هه‌ندێجاریش به‌رگێكی ئاسنینیان ئه‌كرده به‌ریان. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م شێوه ئه‌شكه‌نجه‌دانه دوای سه‌ركه‌وتنی ئاینی ئیسلام له‌لایه‌ن خودی ئیسلامهكانهوه په‌نای ئه‌برایه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن (خراج و جزیه) له‌كاتی خۆی دوا نه‌خه‌ن.
نمایشكردنی سه‌ری بڕاوی قوربانیانی كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه له‌ئیسلامدا بۆ یه‌كه‌م جار له كاتی حوكمڕانی پێغه‌مبه‌ردا ئه‌نجامدرا، كاتێ سه‌ری بڕاوی (ام قرفه) یان له مه‌ككه‌وه هێنایه مه‌دینه‌و به‌ناو شاردا به هاوارو هۆسه‌ی ﷲ ڕكبر نمایشكرد، له سه‌ر تاوانی ئه‌وه‌ی كه سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامكردوه له هۆنراوه‌كانیدا. دواییش له خلافه‌تی ئهمهویهكاندا ئه‌م هونه‌ره‌ی برا عه‌ره‌به ئیسلامه‌كان له لایه‌ن (زیاد ابن ابیه) په‌نای برایه به‌ر به كوشتنی (عمر بن الحمق) كه یه‌كێك بو له نه‌یارانی موعاویهوههوادارێكی امامی عه‌لی بو.
به‌ناوبانگترین كاری سه‌ربڕین له ئیسلامدا، سه‌ربڕینی ڕمام حسینی كوری علی و كچه‌زای پێغه‌مبه‌ر بو كه سه‌ری خۆی و هاورێكانی كران به نووكی ڕمهوهو له كه‌ربه‌لاوه برانه كوفه‌و له وێشه‌وه بۆ دمشق بۆ به‌رده‌ستی خه‌لیفه‌ی ئیسلام یه‌زیدی كوری معاویه.
ئه‌م كاره دڕندانه‌یه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامبو تا گه‌یشته حوكمڕانه ئیسلامیه‌كانی اشبیلیه كاتێ پادشای ئه‌م شاره به ناوی (المعتمد بن عباد) له باخچه‌ی تهلارهكهیدا شوێنێكی جیاكردبوهوه بۆ چاندنی ئه‌و كه‌لله سه‌رانه.
ئه‌شكه‌نجه‌دان به (جه‌ڵده) و قامچی، به شێوهێیهكی فراوان له ئیسلامدا په‌یره‌و ئه‌كرا، ژماره‌ی ئه‌و جهڵدانهش له سزا شه‌رعیه‌كاندا دیاریكراون كه له تاوانی زنادا ده‌گاته سه‌د جه‌ڵده، زۆرجاریش ئه‌م دیاریكردنه كاری پێنه‌كراوه‌و تا مردنی قوربانیه‌كه به‌رده‌وامبوه، وه‌ك چۆن شاعری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب (بشار ڕبن برد) جهڵدهكاریكرا تا مردن له لایه‌ن خه‌لیفه مهدیهوه له سه‌ر تاوانی ئه‌وه‌ی گوایه له هۆنراوه‌كانیدا سوكایه‌تی به خه‌لیفه مهدی ئه‌كرد.
مالك كوڕی ڕنس كه خاوه‌نی مه‌زهه‌بی مالكیه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوونی خه‌لیفه (منصور) ی به ناشه‌رعی ئه‌زانی چونكه به زۆر سه‌پێنرا بو، له لایه‌ن خه‌لیفه منێورهوه گیراو كه‌وته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان به جه‌ڵده كاری.
(ابی حنیفه النعمان) یش كه خاوه‌نی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فیه یه‌كێكه له قوربانیانی جهڵدهكاری، كه دوای پێنج رۆژ له ژێر جهڵدهدا به فه‌رمانی (عومه‌ری كوڕی هبێره) ی حاكمی ئه‌وسای عێراق، گیانی له ده‌ستدا، به تاوانی ئه‌وه‌ی حوكمڕانیهكهیی به ناشه‌رعی ئه‌زانی و ڕازی نه‌ده‌بوو له‌و حوكمڕانیهكهیداكار بكات.
گروونی پێستی مرۆڤ یه‌كێك بوو له هونه‌ره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئیسلامدا، ڕبن ڕلاپیر ئه‌ڵێت له كاتی حوكمڕانی خه‌لیفه (المعتمد بالله) پێستی یه‌كێ له رابه‌ره‌كانی خهوارجهكانی گرو وه‌ك گروونی پیستی ئاژه‌ڵ تا گیانی له ده‌ستدا. ئه‌م جۆره كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه له به‌ر دڕه‌نده‌یی كه‌متر كاری پێ ئه‌كرا.
جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئیسلامدا زۆرن، هه‌ندێكجاریش چه‌ند جۆریكیان به یه‌كه‌وه له سه‌ر یه‌ك قوربانی ئه‌نجامدراون. (الغبری) ئه‌ڵێت (ابن ابی الفوارس) كه یه‌كێك بو له سه‌ركرده‌كانی (قهرامگهكان)، پاش ده‌ستگیركردنی، به فه‌رمانی خه‌لیفه (المعتصد بالله) دوای ئه‌وه‌ی ێه‌د جه‌ڵده‌یان لێدا كۆی ته‌واوی ددانه‌كانی هه‌ڵكێشران و دواتر ده‌ستێكیان هه‌ڵته‌كان و بۆ رۆژی دووهه‌میش هه‌ردوو ده‌ست و قاچیان بڕی و سه‌ریان لێكرده‌وه‌و لاشه‌كه‌شیان له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی بغداد هه‌ڵواسی. سهركردهێیهكی دیكه‌ی قهرامگهكان كه ناوی (ا‌لحسین كوری زكرویه) بوو، پاش ئه‌وه‌ی ێه‌د جه‌ڵده‌ی لێدرا، هه‌ردوو ده‌ست و قاچی، ڕاست له گه‌ڵ چه‌پ وچهپیش له گه‌ڵ ڕاست به جیا له له‌شی كرانه‌وه‌و دوای ئاگر به‌ردانه جه‌سته‌ی سه‌ریان لێكرده‌وه‌و به دارێكدا هه‌ڵیانواسی و كه‌وتنه هاوارو هۆسه‌ی (ﷲ اكبر) وه‌ك چۆن ئێستا تێرۆریسته‌كان به هه‌مان شێوه به دیار سه‌ربڕینی قوربانیهكانیانهوه به ﷲ ڕكبر له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان هاوار ئه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گبری ئه‌ڵێت كه كوشتنی دیله‌كانی دیكه‌ی قهرامگهكان به هه‌مان شێوه‌ی كوشتنی سه‌ركرده‌كانیان بوه‌و خراپتریش، كه هه‌موویان به كۆمه‌ڵ و له ئاهه‌نگێكی كۆمه‌ڵكوژیدا یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ست و قاچ و سه‌ریان لێكراوه‌ته‌وه‌و به‌م لاو ئه‌و لادا فڕێدراون به ده‌م هاواری ﷲ و ڕكبرهوه.
یه‌كێكی دی له جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له خلافه‌تی خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی (الواثق بالله) ته‌نوره‌كه‌ی الزیات بوه و به ناوی داهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه ناو نراوه كه وه‌زیرێكی خه‌لیفه بوه و ناوی (محمد كوری عبدالملك الزیات) بوه. ئه‌م ئامێری ئهشكهنجهدانهش بریتی بوه له تهختهێیكی پان و درێژی داڕێژراو به بزماری تیژ‌و درێژ، له ناوه‌ڕاستیدا تهختهێیكی بچووك هه‌بوه كه ئه‌شكه‌نجه دراوه‌كه‌ی به دانیشتنه‌وه له سه‌ر دانراوه و نوستنی لێ قه‌ده‌غه ئه‌كراو كاتێكیش وهنهوسێكی بدایه ئه‌كه‌وته سه‌ر ئه‌و بزماره تیژانه.
سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌مان وه‌زیری داهێنه‌ری ئه‌م ئامێره به هه‌مان ئامێر ئه‌شكه‌نجه درا كاتێ له وه‌زیری ده‌ركرا.
