
زانا دڵشاد دزه‌یی/ دوای ئه‌وه‌ی ده‌شنی كلیپێكی خۆی له كه‌ناڵه كوردییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه شێوه‌یه‌كی زۆر مۆدێرنی له كلیپه‌كه‌دا به‌كارهێناوه و تێیدا جلوبه‌رگی نیمچه رووتی پۆشیوه و راقیسه ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووه هۆی توڕه كردنی زۆرێك له مه‌لاكانی كوردستان و (ده‌شنێ) ش كاره‌كه‌ی خۆی به تازه و پێویست بۆ گه‌نجانی كورد وه‌سف ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌موو جۆره ره‌خنه‌یه‌ك وه‌رناگرێت.
گۆرانی (هێلا هۆپ) كه له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاواز و تێكستی بۆ دانراوه و به ده‌نگی ده‌شنی موراد تۆماركراوه و (فادی حه‌داد) كلیپی كردووه، بۆ ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرێت و مه‌لاكانیش ئه‌و كلیپه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و زۆرێك له مه‌لاكان له ووتاری رۆژی هه‌ینیدا باسیان لێوه كردووه، داوایان له خه‌ڵك كردووه منداڵه‌كانیان به دوور بگرن له بینینی ئه‌و كلیپه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كلیپه له كلیپه‌كانی دیكه‌ی گۆرانیبێژان جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌شنی جلی نیمچه رووتی پۆشیوه و راقس ده‌كات، بۆیه مه‌لاكانیش پێیانوایه ئه‌و كلیپه دووره له كلتور و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگایه‌كی موسلمانی وه‌ك كورد، ده‌شنی مۆرادیش پێیوایه ئه‌و جۆره كارانه بۆ گه‌نجی كورد پێویسته و گه‌نجانی كورد به گوناه ناو ده‌بات و ده‌ڵێت "ئه‌و ستایله‌ی من هه‌ڵمبژاردووه و گۆرانی پێی ده‌ڵێم تازه‌یه و تا ئێستا له‌لایه‌ن گۆرانیبێژه كورده‌كان به كارنه‌هاتووه و خۆمیش حه‌زم له‌و ستایله كردووه و پێم خۆشه راقیسه بكه‌م، چونكه گه‌نجی ئێمه‌ش گوناهه پێویسته كاری نوێیان بۆ بكرێت ناچار نه‌بن سه‌یری هونه‌رمه‌ندانی بیانی بكه‌ن و ئێمه‌ش توانای خۆمان نیشان بده‌ین".
