دکتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی: بۆ نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیهاندا دابه‌زی؟:
a)
به‌هۆی قه‌یرانی نوێی ئابوری جیهانی، هه‌ڵسوڕان‌ی سه‌رمایه و گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچونی ئابوریی دونیا به‌گشتی و ئابوری ئه‌مه‌ریکا به‌تایبه‌تی وه‌ستاوه، واته داخوازی بۆ به‌رهه‌م و بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی سستتربووه، که‌ئه‌مه‌ش دابه‌زینی داخوازی وه‌رگێڕانی زێده‌تری وزه‌ی (پێکهاته‌کانی نه‌وتی خاو وگازی سروشتی، کاره‌با له نێو کارگه‌به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کاندا) لێکه‌وتۆته‌وه. دابه‌زینی داواکاری بۆ نه‌وتی خاو له‌م ڕۆژانه‌دا له 86 ملێۆن به‌رمیل بۆ 85، 8 ملیۆن به‌رمیل له بازاڕه‌کانی جیهاندا شتێکی بێوێنه‌یه، به‌ڵام ئه‌م که‌مبونه‌وه‌ش دابه‌زینێکی ڕادیکاڵی نی یه. بۆ نمونه گێژاوی گشت کۆمپانیاکانی دروستکه‌ری سه‌یاره له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا (، Benz، BMW، WV، Ford، GM) و دابه‌زینی بڕی سه‌یاره‌ی دروستکراو له ڕۆژێکدا، نمونه‌یه‌کی زیندوی که‌مبونه‌وه‌ی خواستی پیشه‌سازیه بۆ نه‌وتی خاو و گشت به‌رهه‌مه‌کانی تری.
b) هه‌مان قه‌یرانی ئابوری جیهان بۆته هۆی هه‌ڵگه‌ڕانی ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئه‌مه‌ریکا و وڵاته پیشه‌سازییه‌کانی تر و هه‌وڵی سه‌رمایه‌گوزاری له گشت که‌رته پیشه‌سازیه‌کانی دونیا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی له که‌رتی پیشه‌سازی نه‌وتیشدا وه‌ستاندووه. هه‌ربویه‌ش له داهاتویه‌کی نزیکدا نه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی که‌متر هه‌ڵده‌هێنجرێن و ده‌که‌ونه بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه.
c) هه‌رچه‌نده کڕینی نه‌وت به‌نرخێکی که‌م ده‌بێته هۆی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر بۆ نێو وڵاته پیشه‌سازییه‌کان و ئه‌وان ده‌توانن ئه‌و سه‌رمایه‌یه له بواری لێکۆڵینه‌وه و مۆدێڕنیزه‌کردنی پیشه‌سازی بخه‌نه‌گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه ئابوریه جوڵه‌ی سه‌رمایه و توانای سه‌رمایه‌گوزاری وه‌ستاندوه، بۆیه ئه‌م هه‌رزانی نه‌وته‌ش سودی ئه‌وتۆی بۆ وڵاته پیشه‌سازیه‌کان نه‌بوو.
ý کاریگه‌ری ئه‌م قه‌یرانی ئابوریه له‌سه‌ر ئێراق چییه:

ڕاسته که‌رتی سه‌رمایه‌گوزاری وڵاتی ئێراق به‌هۆی دابڕانی چه‌ند ساڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ هیچ لینکێکی به سه‌رمایه‌گوزاری جیهانیه‌وه نییه، واته ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی و دیرێکت سه‌رمایه‌گوزاری له هیچ بانکێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر و سه‌رمایه‌گوزاری جیهانی دا نه‌کردووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا هۆکاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت هۆکارێکی کاریگه‌ره بۆ سه‌ر ئابوری داڕماوی ئه‌م وڵاته. چونکه
- له ئێراقدا تاکه سه‌رچاوه‌ی هێنانی سه‌رمایه بۆ نێو وڵات ته‌نها فرۆشتنی نه‌وتی خاوه و، که ئه‌ویش به‌ڕێژه‌ی سه‌روتر له 95%.
- ته‌کنۆلۆجیای گازی سروشتی ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوو نییه که بتوانرێت به هۆی یه‌وه:
· سه‌ره‌تا وزه‌ی وڵات دابین بکرێت، که ئه‌ویش ڕێگه له سودوه‌رگرتنی زێده‌ی نه‌وتی خاو وه ده‌گرێت، واتا بڕێکی زیاتر نه‌وتی خاو ده‌توانرێت بنێردرێته ده‌ره‌وه‌و بفرۆشرێت.
· له هه‌مانکاتیشدا بتوانرێت خودی گازی سروشتی و به‌رهه‌مه‌کانی (LNG. LPG، NGL، CNG) له بازاڕه‌کانی دونیای دا بفرۆشرێن.
· پاشان وڵاتی ئێراق خاوه‌نی هیچ به‌رهه‌مێکی دی چ کشتوکاڵی، چ پیشه‌سازی نی یه که بتوانرێت له بازاڕه‌کانی جیهاندا به دراوی سه‌نگین بفرۆشرێت.
- هه‌رزانی نه‌وتی خاوی فرۆشراو ڕێگره له سه‌ر هاتنی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر بۆ نێو وڵات و پاڵپێوه‌نانی بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی داڕماوی وڵات. که ئه‌میش کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له سه‌ر به‌رنامه‌ی داڕێژراوی ئاوه‌دانکردنه‌وی گشت که‌رته‌کانی پیشه‌سازی وڵات له داهاتودا، ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی ئێراق بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات.
- هه‌رزانی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیهاندا ڕێگره له سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری کۆمپانیاکانی بیانی له نێو وڵات و سه‌رمایه‌گوزاری زیاتری ناوخۆی وڵات بۆ بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی نه‌وت و گازی سروشتی له ئێراقدا. چونکه ئه‌م که‌رته گرنگه پیشه‌سازییه به هۆی شه‌ڕی ده‌یان ساڵه، خاوه‌نی دواکه‌وتوترین ته‌کنۆلۆجیای سه‌رده‌م و کادیره‌کانیشی له ئه‌نجامی دابڕانیان له زینیاری (Know-How) سه‌رده‌می جیهانی به هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ڕژێمی سه‌دام و پاشانیش ناسه‌قامگیری باری ئاسایشی وڵات له دوای ڕوخانی ڕژێم له 2003 وه، ڕێگر بووه له گواستنه‌وه‌ی ته‌نکنۆلۆجیای پیشکه‌وتوو و زانیاری سه‌رده‌می بواری نه‌وت وگازی سروشتی زۆر بۆ لایان و نێو وڵات.
- هێور بونه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سستبونی چالاکیه‌کانی تیرۆریستانی ئه‌لقایده‌ش کاریگه‌ری له سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌بووه، چونکه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگترین ناوچه‌ی ده‌رهێنه‌ری نه‌وت و خاوه‌ن زه‌خیره‌ی نه‌وت و گازی سروشتییه. بۆیه جار جار هه‌ڵکشانی نرخی نه‌وت به هۆی هۆکاری ناسه‌قامگیری باری ئاسایشی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه بووه.
ý ئه‌و هه‌نگاوانه کامانه‌ن بۆ ڕزگار بوونی ئێراق له‌م قه‌یرانه:
هه‌وڵدان بۆ هه‌رچی دور که‌وتنه‌وه‌ی ئابوری وڵات له وابه‌سته‌یی به فرۆشتنی نه‌وت وبه‌رهه‌مه‌کانی، واته بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری. ده‌بێت ژێرخانی ئابوری وڵات له سه‌ر به‌رهه‌می هه‌میشه نوێبووه‌ی مێشکی مرۆڤه‌کان بێت، نه‌ک له سه‌ر به‌رهه‌می له بڕهاتووی سامانه سروشتییه‌کان. به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ داینکردنی وزه‌ی وڵاتیش ڕوو له وزه‌ی وزه‌نوێبوکان (تیشکی ڕۆژ، وزه‌ی باو، وزه‌ی پۆتێنسیالی ئاو) بکرێت.
ý به‌ڵام ئایا له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا نرخی نه‌وت ئاوه‌ها به هه‌رزانی ده‌مێنێته‌وه؟
نه‌خێر، چونکه:
- به‌هۆی ئه‌وی که 85% گشت وزه‌ی پێویست بۆ پیشه‌سازی و دابینکردنی داخاوازیه‌کانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ له نه‌وتی خاو و گشت به‌رهه‌مه هایدرۆکاربۆنیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، واته پێداویستی مرۆڤایه‌تی و وه‌رگێرانی وزه به نه‌وتی خاو و گازی سروشتییه وه وابه‌سته‌یه، له به‌رئه‌م هۆ گرنگه له داهاتویه‌کی نزیکدا سودلێوه‌رگرتنی ڕۆژانه‌ی ئه‌م سامانه سروشتیانه و هه‌ڵکشانی بڕی پێویستی ڕۆژانه له جیهاندا نرخی نه‌وتی خاو به‌ره‌وسه‌رێ هه‌ڵده‌کێشێت.
- جگه له هه‌ڵگه‌ڕانی دواکاری ڕۆژانه‌ی وزه له نێو وڵاته پیشه‌سازیه‌کاندا، به‌ره‌وپێش چونی ئابوری وڵاتانی چین، هیندستان، به‌ڕازیل و ڕوسیا ده‌بێته هۆی هه‌رچی داواکردنی نه‌وت و گازی سروشتی زۆرتر له بازاڕه‌کانی جیهاندا، واته وه‌کو ڕێسایه‌کی ساده‌ی ئابوری به‌ره‌وسه‌رهه‌ڵگه‌ڕانی داواکاری بۆ ئه‌م سامانه سروشتیانه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌که‌یان.
- به‌چه‌ککردنی وزه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وڵاتانه‌ی که خاوه‌نی سامانه سروشتیه‌کانن دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی که وابه‌سته‌ن به‌م وزانه (نه‌وتی خاو و گازی سروشتی) هه‌رده‌م له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه یه‌کێکه له هه‌ره هۆکاره گرنگه‌کانی هه‌ڵکشانی نرخی ئه‌م وزانه له بازاڕه‌کاندا وه له ئاینده‌شدا هه‌رئاوا ده‌مێنێته‌وه.
- نه‌وتی خاو گازی سروشتی وزه‌یه‌کی پله یه‌کی له بڕ هاتوون، واته بۆ جێگیربونه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی که ڕۆژانه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆ به‌رهه‌مه‌کانی تری وزه سودی لێوه‌رده‌گیرێت، له نێو زه‌وی پێویستیمان به سه‌دان ملێۆن ساڵ هه‌یه. هه‌ربۆیه‌ش له‌بڕهاتووی و دیارده‌ی Peak Oil هۆکاری هه‌ڵکشانی نرخی نه‌وتی خاو ده‌بن له داهاتودا. چونکه چاڵه نه‌وتیه‌کانی زۆربه‌وی وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت به‌ره‌وخاڵی بونه‌وه ده‌چن.
- به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پاش داڕمانی ئابوری جیهان و دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیهاندا وڵاته‌کانی ئۆپێک (OPEC) و وڵاته‌کانی دور له ئۆرگانی ئۆپێک (OECD) سه‌رمایه‌یه‌کی که‌متر دێننه نێو وڵاتیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش سه‌رمایه‌گوزاری و بوژاندنه‌وه و په‌رپێدانی کێڵگه نه‌وتیه‌کان و گه‌ڕان به‌داوای کێڵگه‌ی نه‌وتی نوێ تر که‌مبکه‌نه‌وه، سه‌رئه‌نجام ئه‌م هۆکاره‌ش ده‌بێته هۆی که‌متر بونه‌وه‌ی بڕی نه‌وتی ده‌رهێنراوی ڕۆژانه‌یان. له کۆتایشدا که‌مبونه‌وه‌یه‌کی بڕی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌کانی جیهاندا ده‌بێته هۆی هه‌ڵگه‌ڕانی داواکاری بۆ نه‌وتی خاو، واته به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی.
دکتۆر قه‌یوان سیوه‌یلی
k. siwaily@gmx. de
