کارگه‌ری سه‌ندیکایی:
یادکردنه‌وه‌ی یه‌کی ئایار له دنیای ئه‌مڕۆدا، جێی خۆی گرتووه و کارگه‌رانی کوردستانیش ئاشنان به‌م ڕۆژه مێژووییه و له‌سه‌ر ڕووداوی ئه‌و پێنج کارگه‌ره‌ی شاری شیکاگۆ له ئه‌مێریکا له خۆپێشاندانێکدا ئه‌درێنه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله و شه‌هیدئه‌کرێن، گوایه له ناو خۆپێشاندانه‌که‌وه ته‌قه له پۆلیس کراوه! له دوای چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌دا، له دادگاوه ڕائه‌گه‌یه‌نرێت له خۆپێشاندانه‌که‌وه ته‌قه له پۆلیس نه‌کراوه و ئه‌و پێنج کارگه‌ره‌ی کوژراون، به ناڕه‌وایی بووه، ئیتر ئه‌و ڕووداوه بوو به ڕۆژی کارگه‌ران له دنیادا.
چینی کارگه‌ران له هه‌موو وڵاتانی سه‌رمایه‌دارییدا، ئه‌م یاده‌یان کرد به ڕۆژی تێکۆشان به خۆپێشاندان و ڕێپێوان له شه‌قامه‌کاندا، بۆ به‌دیهێنانی داخوازییه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان، بۆ ڕیسواکردنی سیستمی چه‌وسانه‌وه‌ی خاوه‌نکاره‌کان.
کارگه‌رانی کوردستان پێویستیان به گۆڕینی یاسای کاری ئێکسپایه‌ری حکومه‌تی به‌عس هه‌یه، پارله‌مانی کوردستان خه‌مسارد نه‌بێت له ڕاگه‌یاندنی یاسای کاری نوێ. یه‌کیه‌تی سه‌ندیکاکانی کارگه‌ران له ئاستی پێویستدا بن له به‌شداربوونیان له داڕشتنی یاسای کاری گونجاو، ڕێ نه‌درێت که‌رتی گشتیی و تایبه‌ت له چه‌وسانه‌وه‌ی بێسنوری به‌رده‌و‌امدا بێت، کارکردن به مناڵ، قه‌ده‌غه بکرێت، ڕۆژانه‌ی کار له نێوان ئافره‌ت و پیاودا، یه‌کسان بێت و یاسای کار سه‌روه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها بۆچوونیان هه‌بێت له دواکه‌وتنی بینای ژێرخانی ئابوری وڵات، له باری پیشه‌سازیی و کشتوکاڵ و به‌رهه‌می سامانی ئاژه‌ڵه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ندیکاکان و یه‌کیه‌تی سه‌ندیکای کارگه‌ران، له باره‌گاکانیاندا کاری فه‌رمانبه‌ریی نه‌که‌ن و دابڕاو نه‌بن له خزمه‌تگوزاریی خوشک و برا چه‌وساوه‌کانیان.
ئه‌بووایه سه‌ندیکاکانی هه‌رێـمی کوردستان له پارله‌ماندا، وه‌ک هێزێک ده‌نگ و سه‌نگی خۆیان هه‌بووایه.
یه‌کیه‌تی سه‌ندیکای کارگه‌ران ئه‌رکی خۆیانه له سیاسه‌تی ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکۆڵنه‌وه و له په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگیی بازاڕی کوردستان له ناردن و هێنانی کاڵا له گه‌ڵ وڵاتان، ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگ نه‌بوو، ئه‌بێت به هۆی سه‌پاندنی مه‌رجی سیاسی له‌و حکومه‌تانه‌وه به‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.
ئه‌گه‌رچی سه‌ندیکا ڕێکخراوێکی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام شێواز و کار و ئه‌رکی تێکۆشانیان سیاسییه، وه‌ک مانگرتن و خۆپێشاندان و به‌ستنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه و ڕاگه‌یاندن، ئه‌بێت سه‌ندیکاکان گوێ له داخوازییه‌کانی کارگه‌رانی کارگه‌ی نه‌وت و کارگه‌کانی چیمه‌نتۆ و به‌شه‌کانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ر بگرن.
ئه‌بێت یه‌کیه‌تی سه‌ندیکای کارگه‌ران زانیاری‌یان هه‌بێت له مێژووی چالاکیی سه‌ندیکای کارگه‌ران، له بارودۆخه‌کانی پێشوودا و بکرێت به ئه‌زمونێک و سودی لێوه‌ربگیرێت. ئه‌بێت ماده به ماده‌ی یاسای کار، ئه‌گه‌رچی ئێکسپایه‌ریش بووبێت، ئه‌بێت بیزانن و ئه‌و زانیارییه یاساییانه ئه‌بێت به چه‌کی ده‌ستیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌یان له لایه‌ن خاوه‌ن‌کاره مشه‌خۆره‌کانه‌وه، جا که‌رتی گشتیی بێت، یان تایبه‌ت. له داڕشتنی هه‌ر پلانێکی ئابوری وڵات‌دا، پێویسته نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی سه‌ندیکاکان به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ریی بڕیارده‌ریان هه‌بێت.
بۆ زانیاریی ڕۆشنبیریان له کاری سه‌ندیکاییدا، پێویسته سه‌ردانی وڵاتان بکه‌ن، وه‌ک ئه‌زمونێک سودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌و کارگه‌ره‌ی به هه‌ڵبژاردن بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیکا، ئه‌بێت پارێزه‌ری خوشک و برا کارگه‌ره‌کانیان بێت، ئه‌وانه‌ی به ته‌عینکردن بوون به سه‌رکرده و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیکا، ئه‌بێت وازبهێنن و ڕوو بکه‌نه شێوازی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وا.
جۆری یادکردنه‌وه‌کانی یه‌کی ئایار له کوردستاندا، وه‌ک مێژوو، ئه‌بێت له‌بیرنه‌کرێت و ڕێز له‌و سه‌رکرده سه‌ندیکاییانه بگیرێت که له ڕۆژانی سه‌ختدا به نهێنی و ئاشکرا له خزمه‌تدا بوون و له ڕێی ده‌نگدانه‌وه بوون به سه‌رکرده و له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خوشک و برا کارگه‌ره‌کانیاندا بوون له ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نکار له چه‌وسانه‌وه‌یان، ئه‌و ڕه‌نج و چالاکییانه‌یان به‌رز ڕابگیرێت، وه‌ک مانگرتنه‌که‌ی کارگه‌رانی نه‌وتی که‌رکوک له گاورباغی ساڵی 1946 که درانه به‌ر گولله. مانگرتنه‌که‌ی کارگه‌رانی ته‌نقیحی توتنه‌که‌ی سلێمانیی له 1948 دا، له ئه‌نجامی مانگرتنه‌که‌یاندا، ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌رکران "من یه‌کێک بووم له‌و ده‌رکراوانه"، ژماره‌ی مانگرتووه‌کان 250 کارگه‌ر بوون، نیوه‌یان ئافره‌ت بوون.
ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق لێپرسراوی کارگه‌که بوو، که‌رتی گشتیی بوو، توتنی پاڵاوته ئه‌نێررا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا لیجنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌رانی کارگه‌که، نهێنی بوو، مۆڵه‌تی سه‌ندیکاییمان به فه‌رمی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به نهێنی له خزمه‌تی خوشک و برا کارگه‌ره‌کانماندا بووین. لیجنه‌که‌مان ئه‌مانه بوون: ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌لی، مه‌حمودی سه‌ید عه‌لی، قادر ڕه‌شید، خوشکه قومری هاوسه‌ری مه‌حمودی سه‌ید عه‌لی و خوشکێکی تر.
هه‌روه‌ها مانگرتنی شوفێره‌کانی شاری سلێمانیی له به‌رده‌می گه‌راجی محه‌مه‌دی فه‌ره‌جه فه‌ندیدا له هاوینی 1954 دا، له لایه‌ن پۆلیسی سواره‌ی حکومه‌تی نوری سه‌عیده‌وه، دراینه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله، قاله سوری شوفێر به گو‌لله‌ی پۆلیس بریندار کرا، به برینداریی گرتیان و که‌وته ده‌ست پۆلیس، ئه‌گه‌ر به هاوکاریی سه‌ندیکاکان و یه‌کیه‌تی پیشه‌ییه‌کان، به‌تایبه‌تیی یه‌کیه‌تی قه‌سابه‌کان نه‌بووایه که به گولله وه‌ڵامی پۆلیسیان دایه‌وه، پۆلیس پاشه‌کشه‌ی نه‌ئه‌کرد و کوژراو و بریندار و گیراومان زیادتر ئه‌بوو.
ئه‌و کاته ئه‌ندامانی لیجنه‌ی کارگێڕی سه‌ندیکای شوفێره‌کان و شاگرده‌کانیان، به نهێنی کاریان ئه‌کرد، ئه‌مانه بووین: عو‌مه‌ری عه‌به ده‌لاک به‌رپرسی دارایی بوو، برایم زازۆ به‌رپرسی هێڵی لۆرییه‌کان بوو، قادر ڕه‌شید سه‌رۆکی سه‌ندیکاکه بوو، کاتبی گه‌راجی که‌ریمی فه‌ره‌جه فه‌ندی بوو، یه‌دوڵا به‌رپرسی شوفێره‌کانی هێڵی پاسه‌کانی ڕێگای که‌رکوک بوو، حوسه‌ین موریس.
له یه‌کی ئایاری 1953 دا به نهێنی له قۆرییه شکاو کۆبووینه‌وه، 150 شوفێر و یاریده‌ده‌ره‌کانیان بووین، به ناوی سه‌یرانه‌وه، یادی یه‌کی ئایارمان کرده‌وه.
هه‌روه‌ها مانگرتنی نانه‌واکان به سه‌رکردایه‌تی ئه‌وڕه‌حمانی ساڵحی خله و ئه‌حمه‌دی مارف و حاجی باقی "به‌نگینه" و ڕه‌وفی حاجی عه‌بدول ڕه‌حمان بوو.
مانگرتنی به‌رگدرووه‌کانی سلێمانیی به سه‌رکردایه‌تی نائب عه‌بدوڵا بوو.
ئه‌و ڕووداوانه له ساڵه‌کانی 1953 و 1954 دا بوو. ئه‌گه‌رچی کار و ئه‌رکمان نهێنی بوو، له‌و مانگرتنانه‌دا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ستئه‌هێنا و که ئه‌گیراین، ڕژێمی پاشایه‌تی به یاخیی بوو له یاسای ده‌وڵه‌ت، حسابیان بۆمان ئه‌کرد و به ماده‌ی 79 دادگایی ئه‌کراین.
له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا له ته‌موزی 1958 دا، سه‌ندیکا نهێنییه‌کانی ساڵه‌کانی په‌نجاکان ئاشکرا بووین و به هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراسییانه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیکاکان به خواستی کارگه‌ران هه‌ڵبژێرران، پاشان یه‌کیه‌تی سه‌ندیکاکانی کارگه‌ران که له شاری سلێمانیی به هه‌ڵبژاردنی ئاشکرا له‌ژێر چاودێریی نوێنه‌ری دائیره‌ی کار فه‌رمانبه‌ر (عه‌بدوڵای مه‌لا فه‌ره‌ج) و نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی سه‌ندیکای کارگه‌رانی به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی یه‌کیه‌تی سه‌ندیکاکانی کارگه‌رانی شاری سلێمانیی کرا، ئه‌مانه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر بوون: عومه‌ر عه‌لی قه‌ساب نوێنه‌ری سه‌ندیکای به‌ناکان، ئه‌حمه‌د مارف سه‌ندیکای نانه‌واکان، سه‌عید ناکام نوێنه‌ری سه‌ندیکای کارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار، نائب عه‌بدوڵا نوێنه‌ری به‌رگدرووه‌کان بوو به سکرتێر، قادر ڕه‌شید نوێنه‌ری سه‌ندیکای شوفێره‌کان بوو به سه‌رۆکی یه‌کیه‌تی سه‌ندیکاکانی کارگه‌رانی شاری سلێمانی. ئه‌وانه به شیوعی له قه‌ڵه‌م ئه‌دران، له لایه‌ن کارگه‌ران و جه‌ماوه‌ره‌وه.
له ساڵه‌کانی په‌نجاکاندا، هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکاکان و یه‌کیه‌تی گشتیی سه‌ندیکاکانی کارگه‌ران، به دیموکراتییانه و به‌پێی "یاسای ڕێکخستنی کاری سه‌ندیکایی" ئه‌کرا و به ویست و متمانه‌ی کارگه‌ران بوو.
ئه‌و سه‌ندیکایانه خاوه‌نی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیان بوون. له ساڵانی حوکمڕانیی حیزبی به‌عسدا، سه‌ندیکاکانی عێراق له‌ژێر ڕکێفی به‌عسدا بوون، کارگه‌ران خاوه‌نی سه‌ندیکای ئازاد و سه‌ربه‌خۆی خۆیان نه‌بوون، ئامێرێکی سه‌رکوتکه‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌عس بوون.
دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991، کارگه‌ران له دڕنده‌یی سیستمی حیزبی به‌عس و سه‌ندیکای داتاشراو ئازاد بوون، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی سه‌ندیکاکانی کارگه‌رانی کوردستان، به بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانیی، به ته‌عینکردن کران به به‌رپرس، ئه‌وه ده‌ستتێوه‌ردانێک بوو له به‌ره‌ی کوردستانییه‌وه! کارێکی نه‌گو‌نجاو و سه‌قه‌ت بوو، دور بوو له خواست و ویستی کارگه‌ران و له پرینسیپی دیموکراتییه‌وه.
له باری چه‌وسانه‌وه‌وه، قۆناغه‌که نه‌گۆڕابوو، کارگه‌ران به‌و یاسا کۆنانه‌ی به‌عس ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ئه‌کرا، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌م ڕۆژه‌دا: یه‌کی ئایار بکرێت به ڕۆژی ده‌ستداگرتن له جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی کارگه‌ران له به‌ربه‌ستکردنی بێکاریی و دابینکردنی بژێوی ژیانیان و سه‌لامه‌تیی جێی کاریان و باری ته‌ندروستیی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی ده‌رکردنی به ئاره‌زوو، دابینکردنی یاسای کاری گونجاو و پێشخستنی کار و ئه‌رکی سه‌ندیکایی، پێشکه‌وتنی چۆنیه‌تی به‌رهه‌م و.. تد، کاریان بۆ بکرێت.
ده‌ستتێوه‌ردان له کار و ئه‌رکی سه‌ندیکا‌کاندا درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌مه له خۆیدا سڕکردن و ده‌سته‌مۆکردنی سه‌رکرده‌کانی سه‌ندیکاکانه له کاری چینایه‌تی ڕۆژانه‌یاندا، ئه‌م کاره له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نکاره‌کاندایه، له چه‌وسانه‌وه‌ی کارگه‌ره تا سه‌ر ئێسکیان. له لایه‌کی تره‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی به‌کارئه‌هێنرێن. ئه‌م پرینسیپه بۆ کارگه‌ران سود به‌خش نیه و نابێت، ئه‌بێت پیاداچوونه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت له کارگه‌رانه‌وه، بۆ گۆڕینی ئه‌و سیستمه زیانبه‌خشه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومه‌تدا نه‌مێنن، ئه‌م گۆڕانکارییه ئه‌بێت به ئامرازێک له به‌رژه‌وه‌ندی کارگه‌ران و گه‌شه‌کردنی ئابوری وڵات و که‌مبوونه‌وه‌ی کێشه‌کان.
یه‌کی ئایار بکرێت به ڕۆژی نه‌مانی بێکاریی و ڕاگرتنی چه‌وسانه‌وه‌ی خاوه‌نکار و باشکردنی ژیانی کارگه‌ران و زیادبوونی به‌رهه‌م و ببن به خاوه‌نی یاسای کاری خۆیان.
وه‌ک:
1 – گۆڕینی یاسای کاری ژماره 70 ی ساڵی 1987، له گه‌ڵ ته‌عدیله‌کانی، وه‌ک ماده‌ی 150 ساڵی 1987.
2 – گۆڕینی ڕێکخستنی کاری سه‌ندیکایی ژماره 52 ی ساڵی1987.
3 – گۆڕینی یاسای ماڵنشینیی و دابینکردنی بژێو و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ژماره 39 ی ساڵی 1971 که بۆ ئه‌م بارودۆخه بگونجێت.
4 – گۆڕینی یاسای خزمه‌تگوزاریی پیشه‌سازییه‌کانی ژماره 30، ساڵی 2000.
5 – په‌له‌بکرێت له گۆڕینی ئه‌و یاسایانه‌دا، ئه‌و پرۆژه‌یه له به‌غدا له‌به‌ر ده‌ستی پارله‌مانی عێراقدایه، بۆ بڕیاردان له سه‌ر گۆڕینیان.
پیرۆزبێت یه‌کی ئایار له چینی کارگه‌رانی کوردستان و دنیا.
