ماوه‌یه‌كه كه‌سانیك ده‌ستیان كردووه به نوسین له سه‌ر ئیسلام و بی شه‌رمانه قسه به ڕابه‌ره‌كانی ئیسلام ده‌ڵین وبه‌داخه‌وه جه‌نده‌ها كه‌سی نه‌فام پشتگیریان لی ده‌كات به‌ڵام سه‌یر نیه چونكه بازاڕی ئه‌م كه‌سانه له‌م كاره دایه و نانیان له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی هه‌موو شتێكیان به‌لایه نه‌كان كرد‌و بوختانیان به كه‌سایه‌تیه‌كاندا كردبۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌وپایه‌و پاره‌ی چاك ئێستاكه‌ش هیچیان به‌ده‌ست نه‌ماوه‌و بازاڕیان كزه‌و بازاڕ بۆ گۆڤاره‌كانیان په‌یدا ده‌كه‌ن و ده‌ستیان كردووه‌به‌هێرش كردن بۆ سه‌ر دین و ڕابه‌ره‌كانی ئیسلام تاكوو ئاغاكانیان ڕازی بكه‌ن و مه‌قامی باشتر وه‌ربگرن به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م ده‌زگایانه‌وه‌شن خۆیان له‌هه‌موو كه‌س پی موسڵمانتره و پشتگیریشیان لی ده‌كه‌ن.
من نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی ئیسلام قسه ده‌كه‌ن و شت ده‌نوسن بۆ تاكو ئێستاكه ڕازین له‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌یان بنوسرێت ئیسلام بۆچی تاكو ئێستاكه جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان ئیسلام و ئیسلامی سیاسی... ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام و نه‌متوانی به‌ده‌نگه‌وه نێم نوسینێك بوو كه‌باس له‌نه‌مانی نوێژی هه‌ینی ده‌كات و به‌زیاده‌ی ناو ده‌بات.
وادیاره ئه‌م كه‌سه زۆر بی ئاگایه له‌دینی پاكی ئیسلام نازانێت كه نوێژی هه‌ینی واجبه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی موسڵمان و ڕۆژێكه پی ی ده‌ڵێن حه‌جی بجوك وه‌له‌كاتی نوێژی هه‌ینی هه‌موو كڕین و فرۆشتنێك حه‌رامه تاكوو نویژ ته‌واو ده‌بێت وه ئه‌م ڕۆژه كۆبونه‌وه‌ی موسڵمانانه له ماڵی خودا كه ئه‌ویش مزگه‌وته
... به‌لام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م ڕۆژه‌یان لا گرنگ نیه دوورن له‌هه‌موو بنه‌ماكانی ئیسلام به‌ڵكو موسڵمانیش نینه...
من نازانم لێره كاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جیه؟بۆ بی ده‌نگه‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو بی حورمه‌تیه‌ی كه به‌رامبه‌ر ئیسلام ده‌كرێت له هه‌ندی سایت و رَۆژنامه؟
كاری ئه‌وقاف ته‌نها ڕێك خستنی سه‌فه‌ری حه‌جه؟؟ئه‌ویش بۆته كاری بازرگانی جه‌ند كه‌سێكی دیاركه نانی پێوه ده‌خۆن و خۆیان پی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن؟؟
داوا له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه هیجی تر ڕێگا نه‌دا كه‌سانێك به‌ئاره‌زووی خۆیان له نوسینه‌كانیاندا بی حورمه‌تی به‌رامبه‌ر به ئیسلام و ڕابه‌ره‌كانی ئیسلامدا بكه‌ن.......
