ئیخلاس ئه‌نوه‌ر عه‌لی:
سڵاو...
سه‌ره‌تا هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ودواتریش من خۆمت پێ ئه‌ناسێنم من ناوم " ئیخلاس ئه‌نوه‌ر عه‌لیه " له ماڵێكی زۆر هه‌ژار وكورد په‌روه‌ر
ده‌ژێم من خاوه‌نی شه‌ش خوشكم وبرام نیه دایك وباوكم ماوه سێ خوشكم شووی كردوه وسێ كچی ترماوین كه كچی ماڵه‌وه‌ین وباوكشم به‌ته‌مه‌نا چوو ته‌مه‌نی 60 ساڵه ودهستمانش زۆر كورته وله هه‌مان كاتشدا خێزانێكی زۆر كورد په‌روه‌رین وله ساڵانی 1968 باوكم یه‌كێك بوه له پێشمه‌رگه‌كانی باوكی نه‌ته‌وه‌ی كورد بارزانی نه‌مر وكاكه ئیدریسی هه‌میشه له یاد دواتریش هاته‌وه ناو كه‌ركوك ده‌ستی به رێكخستنه‌كانی كرد بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د كوردی وچه‌ند كه‌سانێكی تر كاری رێكخستنیان ده‌كرد له ناو شاری كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه تاكو ئێستا باوكم له‌لایه‌نی پارتی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هچ مووچه‌یه‌كی بۆ نهبردراوهتهوه ته‌نانه‌ت حه‌قی خۆشی پێ نه‌دراوه وله ماڵێكی كرێیش ده‌ژێن وڕۆژ به‌رۆژیش كرێی خان‌و ڕۆ له زیادی ده‌كات، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت داوات لێ ده‌كه‌م هاوكاریمان بكه‌یت ولهم ژیانه سه‌خته رزگارمان بكه‌یت به گۆری بارزانی له ژیانێكی زۆر سه‌خت ده‌ژێن وته‌نانه‌ت خاوه‌نی نیو مه‌تر ئهرزهش نین هیوادارم جه‌نابت ئاورێكمان لێ بده‌یته‌وه وه‌كو برایه‌ك یارمه‌تیمان بده‌یت كه ئێمه كچین وزهعیفهین وباوكشمان لێ كه‌وتوه دووباره داواكارم له به‌رێزتان ده‌ستی هاوكاریمان بۆ درێژ بكه‌یت ویارمه‌تیمان بده‌یت هاوكاری كردنت جێگای دڵ خۆشی ئێمه‌یه ئه‌ی سومبولی كوردستان... له‌گه‌ڵ رێزمدا...
هاوڵاتی
ئیخلاس ئه‌نوه‌ر عه‌لی
ژماره‌ی ته‌لیفۆن 07707502520
Email:
