سه‌ردار مه‌حموو:
نیوسه‌ده له‌مه‌وبه‌ر زیاترتۆ چه‌کت هه‌ڵگرت!
چه‌کی تۆ چه‌کی پێشمه‌رگانه بوو، به هه‌موو مانای ووشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه.
پێشمه‌رگه‌ی چه‌وساوه‌کانی ئه‌م کوردستانه بوویت.
له هه‌ر شوێنێک چه‌وسانه‌وه هه‌بوایه، تۆ له‌وێ پێشه‌نگ و ئاڵا هه ڵگری شۆڕشی دژ به چه‌وسێنه‌ران بوی!...
تۆ نه‌خوێنده‌وار بووی به‌ڵام مامۆستای به سه‌لیقه‌ی خوێنده‌واران بووی، تۆ جه‌مال عیرفان و فه‌ره‌ج فۆده‌ی سه‌رده‌می خۆت بووی!
گیڤارای هه‌ژارانی ئه‌م وڵاته بووی، نزیکترین هاوڕێ و هاوڕازی ڕه‌وفه شه‌ل و شه‌هید ئه‌کره‌می حه‌پسه‌و
شه هیدی زوڵم لێکراو مه‌لا که‌ریمی کوێره‌ک بووی!
تۆ به مانای ووشه‌ی خاوێن، خاوێن و دژ به گه‌نده‌ڵی بووی.
تۆ تاکه پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م کوردستانه‌ی که به زیندووی سه‌ری خۆت له به‌ر پاکی و خۆڕاگری و بیری به‌رزت په‌یکه‌رت بۆ بتاشن وشه‌قامت بکه‌ن به ناوه‌وه!
عه‌له ڕه‌ش، تۆ چل شه‌وه له‌ژێر خاکا ڕاکشاوویت،
ئه‌وه‌ش ده‌زانم بۆ ئه‌به‌د ناتبینمه‌وه، به‌ڵام تا دڵم له لێدان ئه‌که‌وێت له یادی مندا زیندویت.
لێم ببوره قه‌ڵه‌می من بێ بڕشته‌و هه‌ناسه سوارم و کێوی مێژووی تۆش گه‌لێک بڵنده.
مامه عه‌له، بڕۆ سه‌فه‌ر سه‌لامه‌ت، مه‌رگ ڕێگای هه‌موومانه، ئه‌ی (زۆربا) که‌ی کورده‌واری، هه‌رچۆن تا له ژیاندا بووی پێت سه‌رسام بووم، ئاواش مه‌رگت، له‌م غوربه‌ته کوشنده‌یه‌دا به کوڵ گریاندمی!
ئاخر تۆ هه‌م مام و هاوڕێ و پێشه‌نگم بووی!
هه‌م هه‌میشه هه‌واڵ پرسی غه‌ریبیم بووی.
گه‌ردی سه‌ر گڵکۆت ماچ ده‌که‌م.
هۆڵه‌ندا
