گه‌لێك ئيماندارو به ناو ئيسلام ، لايان وايه مێژووی ئيسلام له‌م ١٤٢٨ ساڵه‌ی رابوردودا به ووته‌ی نه‌رمو نمونه‌ی باش‌و (الموعظة الحسنة ) و به ووتارو هاندانی زانايانی ئاينیو له ژێر كاريگه‌ری قورئان‌و ووته‌كانی پێغه‌مبه‌ر ، به ئاشتيانه‌و گفتوگۆ‌و ڕاگۆرينه‌وه و له‌يه‌كگه‌يشتنو ره‌زامه‌ندي به‌رامبه‌ر ، له مه‌ككه‌و مه‌دينه‌وه له ژێر كاريگه‌ری ئايه‌تی ( لا اكراه فی الدين ) ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌و گه‌يشتۆته ئه‌م هه‌مو پانتايه‌ی جيهان . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو زۆر له‌و به‌ناو زانا ئيسلاميه كوردانه‌ی لای خۆمان ده‌ڵێن گوايه گه‌لی كورد دوور له شه‌ڕو داگيركاری به ئاشتيانه‌و به ره‌زامه‌ندي خۆيان ئايينی ئيسلاميان هه‌ڵبژاردوه‌و له ئايينی باووباپيرانيان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه ! . چاويشيان له ئاستی ئه‌و هه‌مو دۆڵي شه‌هيدانو سه‌حابانه‌ش كوێرايي دادێت‌و ، هه‌ر وه‌ك ئه‌و هه‌مو سه‌حابانه‌ی كه له كوردوستان به سزای خۆيانگه‌يشتن به هۆی هه‌ره‌سی تاوێره‌كانی لا پاڵی چياكانی كوردوستان له ناو چوبن ، نه‌ك له شه‌ری به‌رگری باو‌و باپيرانمان كه دلێرانه لێيان هاتونه‌ته ده‌ستو چيان بۆ كرابێت كردويانه بو سزادانيان .
به مه‌به‌ستو بێمه‌به‌ست ، ئه‌و هه‌مو كۆمه‌ڵكوژيو تاڵانيو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه ديزه به ده‌رخۆنه ئه‌كه‌ن ، كه له رێگه‌يه‌وه ئه‌م ئايينه له سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌روخه‌ليفه‌و سه‌حابه‌كانی شاره‌و شار‌و ووڵات دوای ووڵات ته‌شه‌نه‌يكردوه .
منيش لێره‌دا به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی يه‌كێ له روه نه‌گريسه‌كانی سه‌پاندنی ئه‌م ئايينه له رێي ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردانه‌وه ، به باشمزانی كێوماڵێك بكه‌م به‌ناو كتێبي (مێژووی ئه‌شكه‌نجه‌دان له ئيسلام‌دا ) له نوسينی مامۆستا هادی العلوي له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی ئيسلامی ديكه ، بۆ ئه‌وه‌ی مشتێ له خه‌رباری ئه‌و ڕاستيانه بخه‌مه روو كه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌شه كوژيو فشار‌و سانسۆر‌و (تكفير )ه‌ی ئيسلامه توندڕه‌وه‌كان له‌م ڕۆژانه‌دا پياده‌ی ده‌كه‌ن هه‌ر له مێژوه ره‌شه‌كه‌ی ئه‌و ئايينه‌وه سه‌رچاوه وه‌ر ئه‌گرێت .
به‌رێز هادی العلوی له كتێبه‌كه‌يدا ئه‌وه ده‌ستنيشانئه‌كات كه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان له قورئاندا ڕاشكاوانه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كرێت به نيازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له جه‌هه‌نه‌ميه‌كان له و دونيادا ، ئه‌وه‌ش به برژاندنو سوتاندن به ئاگری جه‌هه‌نه‌م و برسيكردنو تينوكردنو نۆشينی كێموجه‌راحه‌تو كانزای تواوه‌ی له كوڵهاتو . سه‌يرله‌وه‌شدايه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی خوداوه‌ندی گه‌وره كه له قورئاندا هاتون و گه‌لێكی ديكه‌ش ، وه‌ك كوشتن‌و سه‌ر په‌ڕاندن به شمشێرو ده‌ستو قاچ بڕين و هه‌ڵواسينی لاشه‌ی كوژراوان له لايه‌ن خودی پێغه‌مبه‌رو خه‌ليفه‌كانی له دونيای رۆشندا كه‌مو زياد په‌يره‌و كراون . هه‌رچه‌نده كوشتن‌و سه‌ر په‌ڕاندنی دوژمنان له‌كلتوری عه‌ره‌به خێڵه‌كيه‌كانی حجاز كارێكی باوبوه، به‌ڵام به هاتنی ئيسلام كار له‌وه تێپه‌ڕيو له راده به‌ده‌ر شێوه‌كانی زياديانكرد . خودی پێغه‌مبه‌ري ئيسلام كاتێ سه‌ری ( عصماء بنت مروان ) يان به‌سه‌ر نوكی شمشێره‌وه بۆ هێنا ، كه له‌سه‌ر ئه‌مری خۆی به ده‌ستی دوو له ئه‌سحابه‌كانی له كاتی شيردان به كۆرپه‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێنكرابو ، به ده‌م هاوارو هۆسه‌ی (الله اكبر ). كاره‌كه ئه‌وه‌نده ئاسایی بو لای كه بڵێت (انه أمر لا يتناطح عليها عنزان ) ، به واتا كارى كوشتنه‌كه‌ی ( عصماء ) ئه‌وه‌نده بێبايه‌خه كه پێويستناكات دوو بزنه نێری له سه‌ری شه‌ڕه قۆچبكه‌ن . تاوانی ئه‌و ژنه‌ش ته‌نها ئه‌وه بو كه به هۆنراوه‌كانی دژايه‌تی پێغه‌مبه‌روئايينه‌كه‌ی ئه‌كرد .
شێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان و كوشتن له مێژووی ئيسلام‌دا به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپتر گۆڕانكاري به‌سه‌رداهاتوه ، ميری ئيمانداران (أميرالمؤمنين ) هشامى كورى عبدالملك به ده‌سته موباره‌كه‌كانی چوارپه‌لی ( غيلانی كوری مسلم الدمشقی ) په‌ڕاندوه له سه‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ (قه‌زاو قه‌ده‌ر ) كردوه ، له سه‌ر هه‌مان هۆ ، ميری عێراق ( خالد القسري ) له به‌يانی ڕۆژی جه‌ژندا و له‌ژێر منبه‌ردا ( جعدي كوری درهه‌مي )به هه‌مانده‌رد برد، هه‌ر ئه‌و خالد القسريه‌ش كه بوه والی حجاز به هه‌مانشێوه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار مه‌رگی نۆشی .
( طبرى) مێژوونوسی ئيسلام ئه‌گێرێته‌وه كه كوشتني نه‌ياران به سوتاندن له حوكمڕانی امير المؤمنين هشامي كوری عبدالملك و ولايه‌تی خالد القسري هاته كايه‌وه ئه‌ويش به سوتاندنی ( المغيره بن سعيد العجلي ) ، پێش ئه‌ويش ( محمدی كوري خه‌ليفه‌ی يه‌كه‌می ئيسلام ابو بكر )، دوای ده‌ستگيركردنی به زيندوويي خرايه ناو سكی گوێدرێژێكی تۆپيوو سوتێندرا ، له تۆڵه‌ی به‌شداربوونی له‌كوشتنی (أمير المؤمنين عثمان أبن عفان )خه‌ليفه‌ی دووهه‌می ئيسلام كۆمه‌ڵكوژيو سه‌رپه‌ڕاندنو بڕينی چوارپه‌لی مرۆڤ له خلافه‌تی ئه‌مه‌ويه‌كاندا په‌ڕه‌يسه‌ند به كوشتنی حسينی كوری عه‌لی و كچه‌زای پێغمبه‌رو زياتر له هه‌فتا كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌يو هه‌وادارانیو قه‌لاچۆكردنی هه‌وادارانی (حارث كورى سريج )كه سه‌ركردايه‌تی ڕاپه‌ڕێنێكی كرد دژی ئه‌مه‌ويه‌كان.
خه‌ليفه‌ی عه‌باسيه‌كان له سه‌ر هه‌مان كلتوری قه‌لاچۆكردنوسه‌رو په‌لوپۆ برينو ئه‌شكه‌نجه‌دانو سوتاندن‌و هه‌ڵواسين به‌رده‌وامبون .( طبرى)مێژوونوسي ئيسلامی ئه‌ڵێ (أبو مسلم الخراسانى ) زياتر له 600000 كه‌سي له نه‌يارانی عه‌باسيه‌كانی له سێداره‌داوه . زينده به‌چاڵكردنيش له حوكمڕانی عه‌باسيه‌كاندا كارێكی ئاسايي بوه . سه‌رو په‌لبرينو پارچه پارچه‌كردنی لاشه‌ی كوژراوان له حوكمڕانی امير المومنين هارون الرشيد ، ژماره‌ی پارچه‌كانی بۆته چوارده پارچه و بۆ زياتر ئازاردانی كوژراوان چه‌قۆی كوليان به كار هێناوه ، وه‌ك( طبري) له مێژووكه‌يدا ئه‌ڵێت ، تا ئه‌هاتيش ئه‌شكه‌نجه‌دان شێوه‌كانی دڕندانه‌تر ئه‌بون .
نيازو هۆكانی ئه‌شكه‌نجه‌دان :-
١ . ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ داننان به تاواندا ( اعترافكردن) .
٢ . ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ ماشينه‌وه‌ي سه‌روه‌تو سامانی خه‌ڵكی به ناوی (الخراج و ألجزية ).
٣ . ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك سزا به پێي شه‌ريعه‌تی ئيسلام ، ئه‌وه‌ش به ( جه‌ڵده ) لێدانی سه‌رخۆشو داوين پيسو ده‌ستبرينی دزو ده‌ستوقاچبرينی رێگرو له‌سێداره‌دانيان . به‌ڵام سزای ئه‌شكه‌نجه‌دان به پێي شه‌رعی ئيسلام له‌مانه‌دا نه‌وه‌ستا ، به‌ڵكو گه‌لێ تاوانی ديكه‌شی گرته‌وه . بۆ نمونه هه‌ر له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر خۆي‌دا مه‌فره‌زه‌كه‌ی ( زه‌یدی كوری حارثةی كوری پێغه‌مبه‌ر به تبني )كه (ام قرفه)يانگرت ، هه‌ردوو لاقيان به‌ست به دوو ئه‌سپه‌وه و كرديان به دوو كه‌رته‌وه و سه‌ريشيان لێكرده‌وه‌و به‌ناو شاری مه‌دينه‌دا گێڕايان ، وه‌ك سزاێيك بۆ دوژمنايه‌تیكردنی بۆ پێغه‌مبه‌ر .
٤ . ئه‌شكه‌نجه‌دان وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه ، لێره‌شدا هاتوه كه كاتێ له روداوی (العرنيين)كه ده‌ستيانگرت به‌سه‌ر حوشتره‌كانی پێغه‌مبه‌رداو شوانه‌كه‌يان كوشت‌و هه‌ردوو ده‌ستو قاچيان بڕي تا مرد . پێغه‌مبه‌ريش له تۆڵه‌دا دوای گرتنی ئه‌و تاوانبارانه به هه‌مان شێوه‌و خراپتر سزای دان . شه‌ريعه‌تی ئيسلاميش ئه‌م جۆره تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌يه‌ی لا ئاساييه وه ك چۆن له ته‌وراتو شه‌ريعه‌ته‌كه‌ی ( حامورابيدا)هاتوه .
ماويه‌تی .......
علي قادر
