له ژماره (154) 17/12/2008، لا3 له بڵاوكراوه‌ی گۆڕاندا چاوپێكه‌وتنێكی (باخان بورهان) سكرتێری (ك. خ. ك) م خوێنده‌وه، باسی له گه‌شتێك ئه‌كرد بۆ وڵاتی سوید.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه ئه‌م وه‌ك نوێنه‌ری (ك. خ. ك) له‌گه‌ڵ (به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده) و چه‌ند كه‌سێكی تر سه‌ردانی وڵاتی سویدیان كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا (سه‌ره‌تا سه‌ردانه‌كه‌تان كه‌ی ده‌ستی پێكردوو چۆن بوو؟) باخان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی پارتی سۆشیاڵ دیموكرات كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخستووه و كاك به‌رزان چه‌ند وته‌یه‌كی له‌سه‌ر رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) و چۆنیه‌تی ئیش‌و كاری سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانه‌وه كردووه".
نازانم ئه‌مه چ په‌یوه‌ندیه‌كی به خوێندكارانه‌وه هه‌یه؟چ سودێكی بۆ خوێندكاران هه‌یه تا ئه‌م ووتانه له رۆژنامه‌یه‌كی خوێندكاری كه زمانحاڵی رێكخراوه‌كه‌تانه و بۆ خوێندكاران ده‌رئه‌چێت باسی لێوه بكرێت؟
ئه‌مه سه‌ربه‌خۆی رێكخراوه‌كه‌تانه كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندا بچیت بۆ سوید و له جێگه‌ی باسی كاری رێكخراوه‌ی بكه‌یت.
له پرسیارێكی تردا كه ئاراسته‌ی باخان كراوه‌و ئه‌لێت (له سه‌ردانه‌كه‌تاندا لێكۆڵینه‌وه‌تان نه‌كرد له‌سه‌ر سیستمی خوێندن له‌و وڵاته‌دا) خاتوو باخان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "به‌ڵێ ئێمه تێبینیمان هه‌بووه".
خاتوون جێگری سكرتێری (ك. خ. ك) لێكۆڵینه‌وه جیاوازه‌و تێبینی جیاوازه، دیاره كه چه‌ند ساڵێكه وه‌كو سیحر به جێگری سكرتێر له‌و رێكخراوه ده‌رئه‌چیته‌وه، ره‌نگه رێكخراوه‌كه‌تان ئه‌مه‌ی فێر نه‌كردبی.
له پرسیارێكی تردا (ئه‌م سه‌ردانه‌ی جه‌نابتان چ سودێكی بۆ (ك. خ. ك) هه‌بوو؟)
باخان ئه‌ڵێت (من وه‌كو خۆم كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ به‌رپرسی خوێندكارانی سۆسیال دیموكرات كرد كه ناوی (یۆهان هانسه‌ر) ه، ، ، ، ) تا ئێره هیچ گرفتێمان نییه، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به خۆته‌وه هه‌یه دواتر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ڵێت" یه‌كه‌م شت كه ئێمه توانیمان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه ئێمه وه‌ك (ك. خ. ك) نا‌توانیین سه‌ردانی شوێنان بكه‌ین و كۆبوونه‌وه بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه پێمان باشه ده‌عوه‌تمان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بگه‌ینه لایان"
خاتوو باخان ئه‌مه كێشه گه‌وره‌كه‌یه‌تی كه‌نیوه‌ی لاپه‌ڕیه‌كی رۆژنامه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی داوایكردووه ده‌عوه‌ت بكرێن، به راستی ئه‌بووایه خوێندكاران و قوتابیان خه‌می هه‌ره گه‌وره‌یان بووایه كه جه‌نابتات و نمونه‌ی وه‌ك جه‌نابتان پێویستیان به ده‌عوه‌ته بۆیه ناگه‌نه لایان.
گرنگه ئه‌مه بۆ به‌رچاوی سه‌رجه‌م خوێندكاران روونببێته‌وه كه گه‌شته‌كه‌ی جه‌نابتان به یاوه‌ری كه‌سایه‌تی حزبی جگه له گه‌شتێكی ته‌رفیهی هیچی تر نه‌بووه.
بۆیه پێویست ناكات كات له خوێندكاران بگریت به داگیر كردنی نیوه‌ی لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی خوێندكاری ئه‌گه‌ر زمانحاڵی رێكخراوه‌كه‌شتان بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌یه دێته ناو خوێندكارانه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ رێكخراوه‌كه‌ی خۆتان بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه به راستی كێشه‌ی هیچ كه‌سێك نییه، ئه‌گه‌ر بۆ خوێندكارانیشی بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه به‌راستی له كاتمان مه‌گرن به‌م قسه بێ سوودانه، ئه‌گه‌ر بێ بابه‌تی بڵاوكراوه‌كه‌شه ئه‌وا لاپه‌ڕه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، "كه‌م و پوخت له زۆر‌و بۆری باشتره".
باخان درێژه به قسه‌كانی ئه‌دات و ئه‌لێت" له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه ئێمه وه‌ك (ك. خ. ك) ئه‌ندامین له سۆشیال دیموكرات ده‌مانه‌وێت وه‌كو رێكخراوه‌كانی تر خزمه‌ت به بنه‌ماكانی سۆشیال دیموكرات بكه‌ین"
جێگری سكرتێری (ك. خ. ك) به‌وه خزمه‌ت به بنه‌ماكانی سۆشیال دیموكرات ئه‌كه‌یت كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ناو نوێنه‌ره‌كانتان له خوێندنگا بنه‌ڕه‌تیه‌كان له هۆڵی دیالۆگی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان ئه‌ڵێیت " خوێندكاران رێگه مه‌ده‌ن به رێكخراوه‌كانی تر چالاكی ئه‌نجامبده‌ن له خوێندنگاكاندا ته‌نها (ك. خ. ك) بۆی هه‌یه چالاكی ئه‌نجامبدات" ئایا به‌م شێوه خزمه‌ت به بنه‌ماكانی سۆشیال دیموكرات ئه‌كه‌یت، كه رێگه له كار‌و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كانی تر بگریت؟!!.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه‌م ئه‌م چه‌ند وشه‌یه كراوه به مانشێتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت" ئێمه وه‌ك (ك. خ. ك) ئه‌ندامین له سۆشیال دیموكرات ده‌مانه‌وێت وه‌كو رێكخراوه‌كانی تر خزمه‌ت به بنه‌ماكانی سۆشیال دیموكرات بكه‌ین "
پێویسته بۆ به‌رچاوی سه‌رجه‌م خوێندكاران روون بكرێته‌وه كه گه‌شته‌كه‌ی خاتوو باخان نه گه‌شتێك بووه بۆ خزمه‌تی خوێندكاران، نه رێكخراوه‌كه‌شت سه‌ربه‌خۆیی خۆی پاراستووه، له به‌رئه‌وه به یاوه‌ری (به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ئه‌نجامداوه، بۆیه به رایی من ئه‌مه ته‌نها گه‌شتێكی ته‌رفیهی بووه‌و به‌س.
له‌كۆتایدا هه‌ندی پرسیار ده‌خه‌مه روو به هیوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باخان بورهان و رێكخراوه‌كه‌ی.
- ئایا له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌تاندا چ پرۆژه‌یه‌كتان بۆ خوێندكاران و بۆ چاكسازی له سیستمی خوێندن له‌م وڵاته هێنایه‌وه؟
- ئایا چه‌نده رێگه خۆشكه‌ربوون و داواتان كرد كه چه‌ند خوێندكارێكی كورد له ڕێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌تانه‌وه درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن له‌و وڵاته‌دا؟
- ئایا تا چه‌ند باستان له كێشه‌و گرفته‌كانی خوێندن كرد له هه‌رێمی كوردستان؟
- ئایا چه‌ند چه‌ند سه‌رچاوه‌ی زانستیتان وه‌كو دیاری هێنایه‌وه بۆ زانكۆ هه‌ژاره بی سه‌رچاوه‌كانی كوردستان؟
- ئایا پرسیارتان له‌وه كرد كه ئه‌وانیش و حزبه‌كانیشیان وه‌كو ئێوه ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه كاروباری زانكۆ و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن، كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی زانستی سیستمی خوێندن؟
- ئایا ئۆتۆمۆبیلی په‌ترۆڵت له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌شتانه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێیه ئه‌وه پێشنیار ئه‌كه‌م كه چه‌ند گه‌شتێكی تر به یاوه‌ری چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی ئه‌نجام بده و چه‌ند ساڵێكی تریش هه‌ر به‌جێگری سكرتێر بمێنه‌ره‌وه. تا بۆت بكه‌ن به وه‌نه‌وشه.
بوێر ئازاد
