1
ئه‌گه‌ر شه‌یدای عه‌شق نه‌بام
هێنده سه‌یرم نه‌ده‌كردی
گه‌رتامه‌زرۆی حه‌زه‌كانی ناخت نه‌بام
هه‌رگیز په‌نجه‌م ماچ نه‌ده‌كردی
ده‌تۆ وه‌ره‌وه
ببه به‌چرای روناكی دڵم
ببه مانگه شه‌وی ژیانم
له‌ناخمدا بشۆره‌وه هاژه‌ی روبارو خه‌م و
به‌فری سه‌ر پێڵوی چاوانم
2
شه‌وان كه‌سه‌رخه‌وده‌شكێنم
تاریكی به‌شێكی خه‌نده‌یه‌و
به‌شێكی لێزمه‌ی بارانه
كه‌پێڵوی چاوم لێك ده‌نێم
تاریكیه ئه‌م ژیانه
3
من له‌سه‌فه‌ری هه‌ڵوه‌رینی
خۆم پرسیووه
كه‌چۆن مه‌ست ده‌بێ به‌بۆنی گوڵ
من له عه‌شقی سه‌وداسه‌ری
خۆم پرسیووه
كه‌ده‌بێته چوارچێوه‌ی دڵ
4
وه‌ك رۆژانی به‌فروباران
وه‌ك شه‌قامێكی چۆڵ و هۆڵ
كه‌پڕه له‌نێهنی عاشق
وه‌ك باخێكی تینوو به‌ئاوو
دڵم كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌ڕه
خۆشه‌ویستی ده‌ناسێنێ
ته‌مه‌نی عه‌شق درێژه
هه‌رۆژێك بێ،
ده‌بێته چرای روناكی و
خه‌ونی ئاسوده‌یش دێنێ
5
كه ده‌ڕژێمه چاوانته‌وه
بۆنی غه‌ریبی تۆ ده‌كه‌م
چه‌ند ده‌مه‌وێت نزیكتر ببمه‌وه
یادگاره‌كان ده‌بنه هۆنراوه‌یه‌كی ماندوو
له‌نێوانی په‌نجه‌ره‌ی دڵ و
ده‌نكه هه‌ناری سه‌رلێوم
خه‌ونه‌كانم ئاسووده‌یه
كه‌ده‌بمه گه‌ڵایه‌كی زه‌رد
دنیا هه‌مووی به‌خشنده‌یه
6
له‌بن هه‌رده‌رختێكی ووشك
خه‌زان به‌روومدا ده‌بارێ
كه‌ده‌بینی ئاورنگ
له‌سه‌ر رووم باریووه
خه‌ون له‌چاوم ده‌تورێ
ئه‌وه پرچی ره‌شی منه
ئه‌وه گه‌ڵای ژنێكه هه‌ڵوه‌ریوو
تریفه‌ی خۆی به‌جێده‌ێڵێ
سه‌مفۆنایه عه‌شقی هه‌تیوو
7
له‌وكاته‌وه‌ی كه‌تۆ ناسی
به‌ژنم بووه پێوه‌ری باڵات"
سێوی دڵم به‌خشنده‌یه
مه‌یژاكێنه
بۆته شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاو
هه‌ر رۆژێ بێ ده‌گاته لات
8
تاریكستانی دڵ قه‌ده‌رێكه
په‌نجه‌ره‌كانی داخستوه
زه‌ماوه‌ندی خۆشه‌ویستی ته‌لیسمێكه
رووی هه‌تاوی كپ كردووه
9
ئێره زه‌مه‌نی تاریكیه
وه‌رزی سه‌رما دایپۆشیووه
عه‌شق كاره‌ساتی دڵه
كاتێك ده‌بنه ملوانكه‌یه‌ك
باخچه‌ی دڵم ورشه‌ی گوڵه
10
ده‌مه‌وێت نیشتمانێك بنوسمه‌وه
هاژه‌ی له‌ده‌نگی تۆ بچێ
كه بیر له‌چركه‌یه‌ك ده‌كه‌مه‌وه
تۆ خه‌مێكی داگیرساوی
كه‌ناری دڵ ته‌م دایده‌گرێ
11
چه‌ند ده‌مه‌وێت
له‌گه‌ڵ ورشه‌ی بادا قسه بكه‌م
مانگ جوانی خۆی حه‌شارده‌دات؟
كه‌ده‌مه‌وێت
له‌گه‌ڵ چرای رۆحما بێم و بچم
تاكوو بۆنی تۆم بۆبێنێ
په‌ستی" دڵم راده‌ژێنێ
12
من له‌نێو عاشقانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
شووشه‌و گوڵێكی ژاكاوم
چه‌ند ده‌مه‌وێت له‌ناختا، نزیك ببمه‌وه
هێلانه‌یه‌كی بێ لانه‌یه
ئه‌ندێشه‌و هه‌ستی شێواوم
13
من ده‌زانم
خه‌می ئێمه له‌كوێوه بوو، سه‌ری هه‌ڵدا
ئاسمانی من بۆچی گریا
كۆتر بۆچی ره‌وی خۆی كرد
ئه‌وكاته بوو باخچه‌ی دڵم
له ناخه‌وه هه‌ره‌سی هێنا
14
شه‌ونیه نه‌یه‌یته خه‌ونم
سه‌رمه‌ست نه‌بم به‌بۆنی تۆ
جه‌سته‌م شه‌ڵاڵی مه‌ی ده‌بێ
پرچم ده‌گرێ
بۆنی ئازار‌و خه‌می تۆ؟
15
من هه‌ناسه‌ی خۆم ده‌سپێرم
به‌په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌ی تۆ
گه‌ریده‌یه‌كی، به‌رقاپی تۆم
هه‌ر هه‌نگاوێك له‌تۆوه بێ
گۆرانیه‌كه بۆ به‌ژنی تۆ
16
كه‌ده‌چمه نێو ئازاره‌وه
باران رۆحیانه‌تێكه مردوو
چه‌ند ده‌مه‌وێت شیرینی ژیان بنوسمه‌وه
عه‌شق سێبه‌رێكه مردوو
17
سه‌فه‌ری تۆ زۆر دره‌نگ بوو
بۆئاوابوویت
گه‌ڵاش وێنه‌ی وه‌رزی پایز
هه‌وری رووی خۆی وه‌رگێڕا
شه‌و ماندویه‌تی جه‌سته‌ی منه
په‌نجه‌م بۆنی خه‌می لێدێ
چ نهێنیه‌كه شه‌وی تاریك
خه‌م خۆی به‌باڵام بسپێرێ
