وا چه‌ند مانگێک تێ ده‌په‌رێ له دور که‌وتنه‌وه‌م له فه‌زای نوسین چونکه تێ گه‌یشتم که مه یدانی رۆژنامه گه‌ری بوه‌ته شه‌رگه‌یه‌ک و وه‌ک کۆمپانیایه‌کیشی لێهاتوه بۆ خۆ له وه‌راندن له هه‌مانکاتیشدا شه‌رو ململانێی تاکه کان وه‌ک گواستنه‌وه‌ی یاری دوگۆڵی ده‌گوازرێته‌وه بۆ نێو میدیاکان، لێره‌شدا له نێو روپه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ره‌کاندا به هه‌مان شێوه شه‌رو مرافیعه‌ی تاکه‌کان له رێگای که‌سانی دیکه‌وه رۆژبه‌رۆژ له گواستنه‌وه و په‌ره‌سندن‌دایه، ئه‌وه‌ی به‌نده تێبینی ده کات له کۆی هه‌مو ئه‌و نوسینانه وه‌ک پێویست وتارێکی فیکری یان داهێنانێک به‌ر چاو ناکه‌وێ جگه له‌وه هه‌ر که‌سه و به پێی عه‌قل و بۆچون و تێروانینی که‌سانی تر هاتونه‌ته مه‌یدان یاخود قیاده واحیده هه‌ر که سه و سه‌نگه‌رێکی جیای له بواری نوسیندا هه‌ڵبژاردوه که نه‌خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا ده‌کات و نه به خودی خۆشیان، تائێره به‌نه‌ده ئه‌وه‌نده له زۆرینه‌ی ئه‌و وتار‌و نوسینانه تێ گه‌یشتوه و پێشم وایه گه‌ر ئه‌م فه‌زایه رو له به‌رده‌وامی بکات (الله یعلم) چی ده‌رنجامێکی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
کاک سه‌فین هه‌ولێریش به‌یه‌کێک له‌و قه ڵه‌مانه ده‌ناسم و به‌رچاو ده‌که‌وێ چونکه له کۆی نوسینه‌کانی ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات که دوای ئه‌وه ی له پارتی دورکه‌وته‌وه به هه‌ر هۆیه‌ک هێدی هێدی قاچی زیاد له به‌ره‌که‌ی خۆی پێ راده‌کێشن، گه‌ر وانیه بۆ تا له ریزه‌کانی پارتیدا بو ئیلهامی له‌م چه‌شنه‌ی بۆ نه‌ده‌هات یان ئه‌و به‌رده زلانه‌ی نه ده‌وه‌شاند، کاتێک خوێنه‌ر توێژینه‌وه‌و ره‌خه‌نه و بۆچون به هه‌ند وه‌رده‌گرێت که نوسه‌ره‌که‌ی له‌و واقعه فیراری نه‌کردبێ نه‌ک پاروی چه‌ورت لێگیرایه‌وه ئیتر له حه‌یفان وه‌دوی هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌دا بگه‌رێیت و قه ره‌بوی پێ بکه‌یته‌وه چونکه ئه‌وکاته نه‌ک ته‌نها خوێنه‌ر لێت ده‌بێزێ به‌ڵکو خۆشت له خۆشت ده‌بێزرێی، لێره‌دا له کاک سه‌فین ده‌پرسم کاتێک که تۆ له مه‌رکه‌زی بریاردا نه‌بویت و که‌سێکی ئاسایی یان بڵێین ته‌نها کادیرێک بویت له‌سه‌ر چه‌ند دێر نوسین و قسه‌ی سه‌ر جاده کێچ که‌وته که‌وڵت و روبه‌روی دادگا غارت ده‌دا ئه‌ی ئێستا خێره هاتویته‌ته مه‌یدان و شه‌و له له خه‌ودا چی ده‌بینی بێ ئه‌وه‌ی رچاوی ئه‌وه بکه‌ی که ئه‌مه خه‌وه بۆ سبه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی ماڵپه‌ره له کاتێکدا نه محللی سیاسیت و نه سیاسه‌تمه‌دارێکی ناسراو.
