ئارام عه‌لی ڕه‌شید: ڕۆشنبیر قسه‌كه‌ر بێت، نه‌ك چه‌ته‌گه‌ر بێت . ئه‌و دێڕه سه‌ردێری بابه‌تێکی برای نووسه‌ر کاک نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌ده، که له ک
وردستان نێت بڵاوی کردۆته‌وه کاک نه‌جات له‌م بابه‌ته‌یدا به وردی و به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووه که تاڤگه خان وه‌ک هه‌میشه به‌رده‌وامه له دزینی بابه‌ت و بیر‌و ده‌ربڕینی نووسه‌رانی تر نه‌گبه‌تێکه تاڤگه خان له‌وه‌دایه یار به‌ئاگر ده‌کات مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌چێت دزی له کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری دیاری کورد ده‌کات که هه‌موومان ئاشناین به دیدو بیر‌و بۆ چوونی ئه‌و به‌ڕێزانه‌و هه‌ر زوو قسه‌و ده‌سته‌واژه‌و تێڕامان‌و خووردبوونه‌وه‌کانیان ده‌ناسینه‌وه، چ له دونیای ئه‌ده‌ب و فیکر‌و تێڕامانی کوردی‌دا نووسه‌ره دیاره‌کانمان له په‌نجه‌ی ده‌ستێک تێناپه‌ڕن وه‌ک کاک نه‌جات ئاماژه‌ی پێکردوون (به‌ختیار عه‌لی و مه‌ریوان وریا‌و ئاراس فه‌تاح و رێبین هه‌ردی و هتد ئه‌مانه ناوه دره‌وشاوه‌کانی ئه‌ده‌ب و فیکری کوردین بێگومان ئه‌م نووسه‌ره جیدییانه له خۆیانه‌وه وه‌ک تاڤگه خان وه‌ک قارچک هه‌ڵنه‌تۆقیون دوای ساڵانێک ماندووبوون و خۆپێگه‌یاندن و خوێندنه‌وه‌و هه‌وڵدان پێگه‌یشتوون به چ؟ حه‌قێک تاڤگه خان بێده‌ربه‌ستانه نووسینه‌کانیان ده‌بات و له‌گه‌ڵ نووسینه کرچ و کاڵه‌کانی خۆیدا تێکه‌ڵیان ده‌کات، من وه‌ک شتی تایبه‌ت هیچم له‌گه‌ڵ تاڤگه خاندا نییه‌وه سبه‌ی له‌و شه‌قامه تووشم بێت نایناسم و ڕێزم هه‌یه بۆی به هه‌مان شێوه به‌ختیارو مه‌ریوان و ئاراسیش له ڕێگه‌ی نووسینه‌کانیانه‌وه ده‌ناسم و هیچیان براو ئامۆزا‌و خزمم نین به‌لام سوێند به هه‌موو شتێکی پیرۆز تاڤگه خان سه‌ت تفم لێبکات هێنده‌ی ئه‌وه پێمناخۆش نییه بێده‌ربه‌ستانه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی دزینی نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه‌وه پێبگات و ده‌رکه‌وێت و بناسرێت، به‌ڕێزم تاڤگه خان تۆ ئه‌گه‌ر خه‌می ئه‌وه‌ت هه‌یه وه‌ک نووسه‌رێکی دیار‌و به ئه‌زموون ده‌رکه‌ویت و خاوه‌نی بابه‌تی خۆت بیت ده‌بێت ساڵانێک شه‌یدایانه بخوێنیته‌وه‌و ڕۆچیته دونیای کتێبه مه‌زنه‌کانه‌وه واده‌زانی هه‌روا به ئاسانی به‌دزینی نووسینی ئه‌م نووسه‌رو ئه‌و نووسه‌ر ده‌بیته نووسه‌رو جێگای بڕوای خوێنه‌ر نا به‌ڕێزم ئه‌مڕۆ خه‌ڵک لاپه‌ڕه‌ی سپی ده‌خوێننه‌وه تۆ نا‌توانیت به‌و قه‌ڵه‌مه سه‌ر به‌تاڵه‌ت به‌دزینی نووسینی نووسه‌ران خۆڵ بکه‌یته چاوی خوێنه‌ران ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه دزییه‌کانت ئاشکراده‌کرێن ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا هه‌ناوی نووسینێکی د/ شاهۆ سه‌عید تاڵانکردبوو تکات لێده‌که‌م به‌ڕێزم به‌سه به‌س که‌س له پڕێک نابێت کوڕێک. واز له‌دزینی نووسینی نووسه‌ران بێنه.
له کۆتایدا ئه‌وه ده‌لێم: له‌دونیای کوردی‌دا نه‌بێت له کوێ رێگه به‌که‌سێک ده‌ده‌ن سه‌ره‌واوێک له سکیدا نه‌بێت و نووسینی نووسه‌ره داهێنه‌ره‌کان بدزیت و به ناوی خۆیه‌وه بڵاویکاته‌وه. گله‌یم هه‌یه له کوردستان نێت و کاک عومه‌ر که هه‌موو نووسینێکی دزێتی بڵاوده‌کاته‌وه.
