له مێژووی ده‌ڤه‌ری سۆراندا ده‌یان داستان و شه‌رو كاره‌سات و ماڵوێرانی و سه‌روه‌ری و سه‌ركه‌وتن و شكستی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه به تایبه‌تی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، ده‌ڤه‌رێك پڕ له قوربانی و خۆڕاگری و هه‌ڵوێستی كوردانه‌و جوامێرانه، رواندزیش وه‌ك شاریكی كۆن و نه‌ك هه‌ر پێشه‌نگ له ده‌ڤه‌ره‌كه، بگره بۆ كوردستانیش له پێشه‌نگ بووه، بۆیه چه‌ند باسی شاره‌كه‌و ئه‌و ڕۆژه مێژووانه بكه‌ین جێگای خۆیه‌تی و ده‌سكه‌وت و ماندووبوون و سه‌روه‌ریه‌كانی دوێنێ به بیر نه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ بێنینه‌وه، شه‌رو داستانه‌كان مه‌زنه‌كان و چاڵاكیه پارتیزانه‌كان و هێرش و به‌رگریه خوێناویه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن چیاكان شاهیدی ئه‌وه‌ن و ئێستاش خوێن له جه‌سته‌یان ده‌چۆرێ، له هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بپرسی ده‌یان داستانی پرسه‌روه‌ریت بۆ ده‌گێرێته‌وه كه له چاڵاكیه‌كانی گیڤاراشدا نه‌بووینه، به‌داخه‌وه تا نهۆ وه‌ك كتێب شتێك نیه به‌رێك و پێكی ئه‌م مێژووه‌مان بۆ تۆمار بكات و له فه‌وتان رزگاری بكات به تایبه‌تی له‌م ده‌ڤه‌ره كه لانه‌ی شۆرش و ڕاپه‌رینه‌كان بووه. رواندز له مێژووی كۆن و نوێ وه‌ك شارێكی ستراتیژی گرنك و به‌های خۆی هه‌بووه و بویته شانۆی ملمڵانێی ده‌سه‌ڵاتداران. له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیش ئه‌وا ملمڵانێیه‌كه زۆر گه‌وره‌ترو به‌هێزتر دێته پێش چاو، دوای نسكۆی 1974 بۆردومانكردنی ئه‌م شاره به سه‌ختی و هاتنه‌وه‌ی به‌عس شاره‌كه به یه‌كجاری خاپووركرا و خه‌ڵكه‌كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شار، شه‌ری عێراق _ ئێران به‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ی گرت و له به‌رزۆری چاڵاكی وجموجۆڵی كوردانه‌و شۆرشگێرانه‌و شه‌رو خۆراگریه‌كان، به‌عسیه‌كان قه‌زای رواندزیان كرده‌وه به ناحیه‌و له به‌رامبه‌ریان قه‌زای سه‌دیقیان دروستكرد. بۆیه له دوای ئه‌م كاره هه‌ڵه وپیڵانگێره‌كانی به‌عس، خه‌ڵكی شار گه‌رمتر و مه‌ردانه‌تر بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌م رژێمه وه‌ك ئاشكرایه، سێ جار له نێو جه‌رگه‌ی شار تووشی شكستی گه‌وره‌و شه‌رمه‌زاری هاتوون، خۆ شكسته‌كانی ده‌وربه‌ری شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌وه‌نده زۆرن له ژماره نایه‌ن. خۆپێشاندانی 28_3_ 1983 قوتابیانی قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی رواندز وڕاپه‌رینه‌كه‌ی 19_5_ 1987 و ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 كه بۆ هه‌تا هه‌تایه‌به لوتی شكاو سه‌ری شۆره‌وه شار به‌ده‌ركران نموونه‌یه‌كی به‌رچاون.
لێره من باسی خۆپێشاندانی 28_3_ 1983 قوتابیانی قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی رواندزده‌كه‌م، كه به یه‌ك ده‌نگ زوڵم و سته‌می به‌عس و كاره چه‌وته‌كانیان كه رۆژانه ده‌یاننواند قبوڵنه‌كرد و له به‌رامبه‌ریان وه‌ستان و به‌ردبارانیان كردن و به دڕوشم و هوتاف لێدانی كوردانه ڕژانه نێو شار‌و به‌عسیان ریسوا‌و شه‌رمه‌زاركرد و مێژووێكی شكۆداریان بۆ مێژووی قوتابیانی شار تۆماركرد. ئه‌م خۆپێشاندانه ناو وناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد و له سه‌رتاسه‌ری وڵات باسی ئه‌م چاڵاكیه‌ی قوتابیانی رواندز كرا و له كاتێك به عس له‌و په‌ری به‌هێزی دابوو. بۆیه من باس له چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م خۆپێشاندانه ناكه‌م و ناشتوانم ناوی هیچ كه‌سێك بهینم. ئه‌وه‌ی من له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌م بیستووه، ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو قوتابیان كه‌م تا زۆر رۆلی خۆیان هه‌بووه، به‌ڕای خۆم بۆ ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك فیكه‌و چه‌پڵه‌و هۆیهای كردبێت بۆ به‌عسیه‌كانیان ئه‌مه بۆ ئه‌ورۆژه گه‌وره‌ترین بوێری و ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌ریه، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌م ساڵانه ئه‌م یاده به ساده‌یی تێ ده‌په‌رێت و له رێپۆرتاژێك یان له نوسینێكدا چه‌ند كه‌سانێك ده‌بنه پاڵه‌وان و بزوێنه‌ری ئه‌م كاره. بۆیه من لێره پێشنیاریك ده‌كه‌م بۆ به‌رێوه‌به‌رو ده‌سته‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی رواندزی كوڕان وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز كه رۆلی خۆی هه‌یه له‌م شاره، ساڵانه رێز هه‌م له‌م قوتابخانه‌یه‌و هه‌م له‌م یاده‌یه بگرن له لایه‌ك وه‌ك كۆنترین قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له مه‌مله‌كه‌تی میرنشینی سۆران و كه‌زۆرترین كه‌سی پێگه‌یاندووه به‌شێكی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی رواندز و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان و تا به‌رزترین پله‌ی حكومی و حیزبی وپه‌روه‌رده‌ی و رۆشنبیری و هونه‌ری و سه‌ربازی و بواره‌كانی تر و ئه‌وانه‌ی له‌م شاره‌ن و هه‌ندێك له به‌رپرسان و به‌رێوه‌به‌رانی فه‌رمانگاو دام و ده‌زگایه‌كانی سۆرانیش ده‌رچووی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌بێجگه ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی ترن. له لایه‌كی تر وه‌ك رێزلێنانێك له‌و قوتابخانه‌یه كه له سه‌رده‌می به‌عس زۆربه‌ی رێكخستنه‌كانی پارته سیاسیه‌كان تیدا چاڵاكیان ده‌كرد و دڕوشم و بڵاوكراوه و پۆسته‌ر و به‌یانامه‌ی حیزبی‌یان بڵاوده‌كرده‌وه، رێژێكی زۆری ئه‌و قوتابیانه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیان هه‌ڵبژارد و له‌م پێناوه شه‌هید بوون بۆیه زیاده‌رۆی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م قوتابخانه‌یه له چاو زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ئه‌وسای پارێزگای هه‌ولێر رۆلی هه‌بووه له‌دروستكردنی كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌رو شۆرشگێر‌و كادیری سیاسی. بۆیه مافی خۆیه‌تی له یادی خوپێشاندانه‌ی 28 _3_1983 قوتابیانی رواندز رێز له‌م یاده بگیرێت ئه‌گه‌ر به ئاهه‌نگێك، فیستیڤاڵێك پێشانگایه‌ك، شانۆیه‌ك، كۆرێكی شیعری، كۆبونه‌وه‌ی باوكان، پێشبركێی قوتابیان، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی ئه‌رشیفی مامۆستا‌و قوتابیانی ئه‌م قوتابخانه‌یه، رێزگرتن له كه‌سانێكی به‌ته‌مه‌ن كه رۆلی هه‌یه له پێشخستنی ئه‌م شاره كه ده‌رچووی ئه‌م قوتابخانه‌یه بێت با دیاریه‌كی ساده‌ش بێت یاخود هه‌رچاڵاكیه‌ك به‌م بۆنه‌یه بكرێت ئه‌گه‌ر قوتابیان له نێو گۆره‌پانی قوتابخانه قسه‌یان بۆ بكرێت و ئه‌م رۆژه‌یان بۆ باس بكرێت، یان هه‌ر چاڵاكیه‌كی په‌روه‌رده‌ی، هونه‌ری، رۆشنبیری، وه‌رزیشی... هتد ئه‌نجام بدرێت خه‌راپ نیه، ئه‌گه‌ر به‌لافیته‌یه‌كیش بێت له به‌رده‌م قوتابخانه‌كه هه‌ڵبواسرێت ئه‌مه شتێكی باشه‌و بگڕه گه‌وره‌ترین رێزلێنانه له خودی قوتابخانه‌كه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆلیان هه‌بووه له‌م رۆژه‌دا، به‌رزراگرتن و یادكرنه‌وه‌ی هه‌ر بۆنه و یادێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركێكی نیشتمانیه‌و تا نه‌وه‌ی نوێ به بیری كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌یی په‌روه‌رده‌بكرێن، ئه‌م رۆله پیرۆزه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی په‌روه‌رده‌و مامۆستا به‌رێزه‌كان، كه نه‌وه‌ی نوێ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
