له ماوه‌ی پێشودا و دوای ده‌نگۆی هه‌ڵهاتنی ئه‌و سایه‌ق ته‌یاره‌یه‌ی كه هه‌ڵه
بجه‌ی له ساڵی 1988 دا كیمیاباران كردوه، ئینتیزاری زۆر كاردانه‌وه‌م ده‌كرد له لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كان و نوسه‌ران و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ده‌رهه‌ق به‌و سینارێۆیه‌ی كه كه‌س به‌خه‌یاڵیدا نه‌ده‌هات وه‌فای پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌لًه‌بجه به‌و شێوه‌یه بدرێته‌وه. به‌نده وام ده‌زانی هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ته‌واوی شه‌قامه‌كانی كوردستان پڕ ئه‌بن له جه‌ماوه‌رو لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه دێنه ده‌نگ و هاوارو ناڵه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بی له‌زه‌ت و بڕواپی نه‌كراوه به دونیا ده‌گات. به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ شتێك له‌وانه ڕویان نه‌داو زۆر خه‌م ساردانه سیناریۆكه كۆتای هات و پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌ش ته‌نها ڕون كردنه‌وه‌یه‌كیشی نه‌دا به‌ڕای گشتی و ته‌نانه‌ت دودڵیه‌كانی دایكه شه‌هید ێكیشی نه‌ڕه‌وانده‌وه، هه‌قی خۆمانه ئێمه وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له ڕیز به‌ندی ئه‌و بی ده‌نگیانه‌دا دابنێین كه ده‌مێكه له گه‌ڵی ڕاهاتوین و ده‌ست و په‌نجه‌مان به ته‌واوه‌تی له گه‌ڵدا نه‌رم كردوه. به‌ڵام كاره‌ساتی گه‌وره‌تر له‌وه‌دایه كه له بن ده‌ستی ئاسایشه‌وه كه به‌رپرسیارێتی ئه‌منی قه‌ومی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له ئه‌ستۆدایه مه‌سه‌له‌یه‌كی وا گه‌وره به‌و ساده‌ییه كۆتای بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌ركی پیرۆزی ئاسایشیش بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، به‌نده هێنده خۆش باوه‌ڕ بوم وام ده‌زانی هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی كار كردنی دادگای باڵای تاوانه‌كان له سه‌ر كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته شایی و لۆغان له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا و به‌دورم نه‌ده‌زانی چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ (وه‌ك چۆن خه‌ڵكی كوردستان له كاتی بۆنه‌كاندا ده‌هه‌ژێنن) به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌مو شاره‌كانی كوردستان له‌و خۆشی و ئاهه‌نگانه بی به‌ش نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له هه‌مو ئه‌م شتانه سه‌رنج ڕاكێش تره، هه‌مومان به چاوی خۆمان ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌مان بینی له ڕێگای وه‌شاندنی ئه‌و تاكه پێڵاوه‌وه بۆ گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی دنیا شه‌قامی عه‌ره‌بی چۆن گڕی گرت و پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه دوپات كرده‌وه، عه‌ره‌به‌كان له ڕێگای ئه‌م مه‌سیجه‌وه بۆ هه‌مو لایه‌كیان سه‌لماند ئه‌وان بۆ هیچ شتێك مساوه‌مه ناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ڕه‌مزی عروبه‌و عه‌ره‌ب چێتیان بشێوێنی، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاكه پێڵاوه له‌و عێراقه‌شه‌وه بگیرێته بۆش كه له ناو گێژاوی تیرۆردا نوقم بوبێت. به‌ڵام له كوردستانی خاوه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌ك هه‌ر تاكه پێڵاوێكیش نه‌گیرایه عه‌لی كیمیاوی بگره چه‌پڵه‌یه‌كیش بۆ وه‌ستانی له به‌رده‌م دادگادا لی نه‌دراو ئه‌و به‌ڵگه زیندوه‌شی كه ده‌یسه‌لماند هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران كراوه به سیناریۆَیه‌كی وا كۆتای هات كه كه‌س له فیلمی هیندیش ئه‌و جۆره هه‌ڵهاتنه‌ی نه‌بینیوه. هه‌رچۆنێك بێت ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م چنگ كه‌وت كه بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نانه‌ت وه‌ك پێویست له ڕێپێوانی ڕۆژی 27/12/2008 دا ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز نه‌كرده‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌مێكه به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتون كه عه‌لی كیمیاوی هه‌زار جارپه‌تی سێداره‌شی بكرێته گه‌ردن و بمرێت دور نیه نرخی ئه‌و تاكه پێڵاوه‌ی هه‌بێت كه نرا به نێو چاوانی بۆشه‌وه، یان له داهاتودا تۆ بڵێی ئه‌ویش له سیناریۆیه‌كی تردا ئازاد نه‌كرێت و هیچ به‌ده‌سته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان!!!!
