ئه‌و ڕۆژانه‌ی که بڕیار بڕیاری تاکه‌که‌سێک و بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوو به‌سه‌ر شۆڕشی کورداسهردهم سه‌رده‌مێکی تر بوو نه ڕۆژنامه وه‌ک ئێستا بهربڵاوبوونه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی هه‌بوو نه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتمان هه‌بوو نه تاکی ڕۆشنبیری کورد لهوئاستهدابوو پشتی پێببه‌ستیت، به‌ڵام خه‌ڵکانێک هه‌بوون ڕازی نه‌بوون بێده‌نگ بن و به‌خراپترین بارداناچار کران مێژویه‌کی ڕه‌ش بۆ که‌سایه‌تی خۆیان تۆماربکه‌ن به‌ڵام چیتر به‌هه‌موو شتێک نه‌ڵێن به‌ڵی، به‌ڵێ ئه‌وانه ناچار کران..
دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌شت نۆساڵێک به‌سه‌ر ئهوناڕازی بوونه ئه‌وکه‌سانه بوونه هه‌وێنی شۆڕشێکی گه‌وره له ناو چیا‌و چۆڵه‌کانی کوردستاندا له نائومێدیدا ئومێدیان به‌خشیه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان وههرهسیان به‌هه‌ره‌س هێناوئاشبهتاڵیان به‌ئاشبه‌تاڵ کرد، ئاخر ئه‌وزه‌مانه هه‌روا کارێکی ئاسان نهبوویهکێتی بوون، ئه‌وانه‌ی به‌درێژای ته‌مه‌نیان له ناو پارت وڕیکخراوه‌کانی تردا خه‌باتیان کردبوو ده‌سته ده‌سته ته‌سلیم به ترسناکترین ڕژێمی سه‌رده‌م ئه‌بوونه‌وه‌و پاکانه نامه‌یان ئه‌نووسی ودوایش ده‌ستی پیاوانی ڕژێمیان ئه‌گرت وئهیانهێنایه سه‌رماڵی هه‌ڵگرانی به‌یداخی بڵێسه (شراره)، ئه‌وانه‌ی که نه‌یانهێشت سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب کپبکرێتهوهومهشخاڵانیشیان کردبهدهستهخوشکی ئه‌وه ئه‌و کوڕه شۆڕشگێره چاونه‌ترسه گیان لهسهردهستانهی یه‌کێتی وکۆمه‌ڵه بوون که به‌هه‌ق هه‌ڵگری نازناوی پێشمه‌رگه بوون، ئه‌وه ئه‌و قاره‌مانانه بوون که په‌تی سێداره‌و دیواره‌کانی زیندان شه‌رمیان لێ ئه‌کردن وسه‌رۆک وئه‌فسه‌ره‌کانی سوپای داگیرکه‌ر له‌به‌ریان هاتبوونه له‌رزه، ئه‌وه کاکه ئارام وخاڵه شه‌هاب وئهنوهروجهعفهره داهێنه‌ره‌که‌ی بیرۆکه‌ی شۆڕش و دڵه بزوێنه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی بوون، حسێن بابه شێخ و ئیبراهیم عه‌زۆی وجه‌میل ڕه‌نجبه‌ری باڵویزی ئاشتی بوون، گۆرانیه‌کانی هۆ کاکی پێشمه‌رگه ی حهمهجزاوئهی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی نه‌جمدین غوڵامی ولهقهندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه ی تاهری خه‌لیلی وسرودهکانی تیپی شه‌هید کارزان وده‌یان وده‌یانی تر وێردی سه‌رزمانی گه‌وره‌و بچوکی ئه‌ووڵاته بوون، ئه‌وسا مناڵانی ناو بێشکه به‌گرمه‌و ناڵه‌ی ئار بی جی و ده‌نگی قاسپ که‌و ئاسای بی که‌ی سی و زرمه‌ی نارنجۆکی پێشمه‌رگه چاویان ئه‌چۆ خه‌و، داپیره‌کانمان چیرۆکی دوانزه سواره‌که‌ی قازان و نه‌به‌ردیه‌کانی ئه‌فسانه ئاسای شه‌هیدان مامه‌ڕیشه وغه‌ریب هه‌ڵه‌دنی وسه‌ید که‌ریم ودکتۆر خالید‌و عه‌لی عه‌سکه‌ری وسه‌ردار سۆفی وغه‌ریب عه‌سکه‌ری ومه‌لا ئارازوئازادی حه‌مه گه‌محان وکاکه ئازادهه‌ورامی سهرکردهوڕابهرمان وسیروان تاڵه‌بانی وجهمالی عه‌لی باپیروشههید جوتیارگهرمیانی وکاوهی مام قادروئازادی حمدبهگ وعه‌لی نه‌بی وسمایل وه‌رتی وکاکه ئومێدوهمزهخدرووالی باریکه‌یی وسه‌ید برایم وئاراس عبدللرحمان وهه‌زاره‌ها شه‌هدی تریان بۆ ئهرکردین بهشهوچهرهوگردبوونهوهمان له ده‌وری یه‌کتری، ئه‌وسا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی باوکی تواناوفهرید ئهسهسهردویوسف شه‌ریف وڕێبازی نوێ وشرارهوگۆڤاری کۆمهڵهونوسراوهکانی شاخ ڕێنیشانده‌رمان بوون، ئه‌وسا کچانی لادێ چاوه‌ڕوانی ده‌سته ده‌سته ڕیزبه‌ندی پێشمه‌رگه بوون تابزانن ئه‌م ئێواره‌یه چی جامه‌نه به‌سه‌رێکی گه‌رمیانی ڕوئه‌کاته ماڵه‌که‌یان وداوای لێبکه‌ن له فیشه‌کێک مه‌دالیایه‌ک بۆ مل وسهرسنگی دروست بکات، ئه‌وسا پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ بوو له پێش شه‌هید بوونی خۆی چه‌ند داگیرکه‌ر به‌جه‌هه‌نه‌م بگه‌یه‌نێت، ئاخ ئه‌وسا ئه‌سا بوو..
ئه‌و بیرمه‌نده‌ی که له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کاندا ئه‌و دهنگهناڕازیه بوو که‌ووتی شۆڕشی کورد پێوستی به‌بوونی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌یه و ووشه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی خسته ناو فه‌رهه‌نگی ڕامیاری کوردهوهونهفرهتی له حکمی زاتی ڕاسته‌قینه‌و ناڕاسته‌قینه کرد، له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش بیرۆکه‌ی فیدراڵی کرده دیاری بۆ حوکمه‌ت وپه‌رله‌مانی کوردستان هه‌ق بوو له‌وێ بوهستایهو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و مێژوه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بکردایه‌ته مهدهلیایهک وله بهرۆکیمان بدایه به‌ڵام به‌داخه‌وه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕین به بڕیاری به‌ره‌ی کوردستانی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیمان ڕاگه‌یاند بۆ جاشه‌کانی ڕژێم، که‌چی نیوه‌ی سه‌رکرده‌کانی خۆمان فایلدار ده‌رچوون!
له‌دوای ڕاپه‌ڕین بڕیارماندا مێژوی به‌عس بسڕینه‌وه! که چی ئێستا خۆمان میراتگرین و له‌وان خراپتر هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌ین!
چه‌ندساڵێک به‌ر له ئێستاولهدوای ڕاپه‌ڕین هاوپه‌یمانی ئیتفاقیه ستراتیجیه‌که‌ی ئه‌وڕۆمان 31 ی ئابی به‌سه‌ر هێناین و به‌هاوکاری تورکیاوسهدام له‌هه‌ولێر شاربه‌ده‌ری کردین وکونه مشکی لێ‌کردین به‌قه‌یسه‌ری! که‌چی ئێمه خۆمان تواندهوهلهناویاناو کاغه‌زی سپیان بۆ ئیمزا ئه‌که‌ین!
چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا‌و له دوای ڕاپه‌ڕین تورکیامان هێناوهاوکاریمان کردن شه‌ڕی براکانی باکورمان کرد، رێگه‌مان له هێزه به‌رهه‌ڵستکاره شۆڕشگێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات گرت وتواندماننهوه، خۆشمان به کوردستانی ئه‌زانین!
چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستاولهدوای ڕاپه‌ڕین 5 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆمان کرد به‌ڵام دوای ڕوخانی ڕژێم نه‌مان هێشت ئه‌ندازیاره‌کانی ئه‌نفال و کیماباران شیعه‌و سوننه ئه‌و خه‌ڵه‌ته بکه‌ن!
ڕژێمی عێراقمان ڕوخاندو ڕژێمێکی تایفی خراپترمان هێنایه سه‌رکار که ئه‌گه‌ر جاران ئومێدێکمان هه‌بوایه له ناکۆکیه‌کانی نێوان عێراق وئێران ئه‌وه‌شمان نه‌هێشت!
نه‌مانتوانی که‌رکوک وناوچه دابڕاوه‌کان بهێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێم وعه‌ره‌به هاورده‌کان ده‌ربکه‌ین ئێستا خه‌ریکه که‌رکوک وخانهقینیش له‌کورد چۆڵ ئه‌که‌ین و دام وده‌زگای ئه‌من وئیستخباراتی مالکی ئه‌هێنینه‌وه کوردستان!
بڕیارمان دابوو گوندی هاوچه‌رخ دروست بکه‌ین که‌چی ئه‌وه‌ی هه‌شمان بوو به نه‌خۆشی ئهنفلۆنزیای باڵندهوبهپۆلیس کردنی دانیشتوانی وێرانمان کرد!
چیمان نه‌کرد؟ کرێکاری خۆمان هه‌فته‌ی ڕۆژێک کاری ده‌ست ناکه‌وێت، کوردستان‌مان پڕکرد له کرێکاری عه‌ره‌ب و هندی وبهنگڵادشی وفلیپنی!
ساڵێک به‌ر له ئێستا خوێندکارێک مامۆستایه‌کی زانکۆی دایه به‌رشه‌ق وئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی خویندکارێکی تری دایه بهربۆکس! هیچ نیه براو براش شه‌ڕیان ئه‌بێت! به‌س نیه ئه‌و خوێندکاره سه‌ری پێڵاوه‌کانی ئاسن نهبووهوئهو براده‌ره‌ی مه‌کته‌بی سیاسیش بۆکس خه‌نجه‌ری لهدهستانهبووه!!
چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستایاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازادمان دابه په‌رله‌مان! خۆشمان ڕۆژنامه نوسهکانمان ئه‌کوژین!
ئێمه‌ی یه‌کێتی دژی جاسوسی کردنین، که‌چی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌ده‌ره‌وه کاری جاسوسی به‌سه‌ر خۆشمانه‌وه ئه‌که‌ن!
ئێمه مۆنمێنتی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌مان دروستکرد، هه‌رخۆشمان ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی به‌رپرسی کیمابارانه که بوو گرتمان و ئازادیشمان کرد!!
خۆمان ئهڵیین ره‌خنه‌و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن پێشمان ئه‌خات، به‌ڵام هه‌رچی ڕه‌خنه‌مان لێ بگرێت تڕۆی ئه‌که‌ین!!
ئێمه دژی دیکتاتۆرین، که‌چی ڕۆژانه دکتاتۆرو بێچوه دکتاتۆری تازه له‌ناومانا سهرههڵئه دا! ئێمه‌ی یه‌کێتی ئه‌مڕۆ قسه‌یه‌ک ئه‌که‌ین وبه‌یانی به‌پیچه‌وانه‌ی قسه‌ی خۆمان کار ئه‌که‌ین.
داوای کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌که‌ین که‌چی له جیاتی خوێندنگاکانمان گه‌وره‌که‌ین هه‌ر ڕۆژه‌ی حسێنیهیهک دروست ئه‌که‌ین!
هه‌رچه‌ند مانگ جارێک به‌ڵێن ئه‌ده‌ین کۆنگره ئه‌به‌ستین که‌چی له‌ترسی ریفۆرمخوازه‌کان ناوێرین ئه‌ڵێین لێمان تێک ئه‌ده‌ن ونان بڕاومان ئه‌که‌ن!.
دێینه ده‌ره‌وه لای دۆساتهکانمان باسی سۆشیال دیموکرات ئه‌که‌ین که‌چی لای خۆمان ڕۆژ بهڕۆژعهشیرتگهری وجاشیتی زیندووئهکهینهوه!.
قوڕ ئه‌پێوین بۆ فه‌له‌ستین وخه‌ڵک دێنینه سه‌رجاده، که‌چی رۆژانه گونده‌کانی خۆمان تورکیا‌و ئێران بۆمبا بارانی ئه‌که‌ن که‌چی جورئه‌تمان نیه باسی بکه‌ین! گهرخهڵکێکیش باسی بکات ڕاپێچی ئاسایشی ئه‌که‌ین.. ! خه‌ڵکی کوردستان گلله‌یی بێ کاره‌بایی و ئاو ئه‌که‌ن، که‌چی ماڵی به‌رپرسه‌کانی خۆمان بگره گۆڕی مهرجهعهکهشمان چراخانهوشهرمیش ناکه‌ین. !
ئه‌ڵین نابێ که‌س هه‌ڕه‌می زانکۆوپه‌یمانگا بشکێنێت، که‌چی ده‌م سپیه پاشهڵپیسهکانی خۆمان تهرارتێنی تیا ئه‌که‌ن. !
یه‌کێتی بوون له‌لای ئێمه مرۆڤ بوونه، تکایه وامان لێمه‌که‌ن له بوونیشمان په‌شیمان بین.. !!
17. 1. 2009 فه‌ڕه‌نسا
