ئارا هۆمێر: سه‌ره‌تا ناونوسینه‌که‌ی کاک سه‌میر به‌شێوه‌یه‌که که که‌س نازانێت ئایا ناوی (سه‌میر نزاری) یه، وه هۆزانڤان و ئاوازدانه‌ره‌که وه‌سفی پیشه‌که‌یه‌تی؟؟ وه‌ک وه‌ک گۆرانی ئینزیبات، که ئینزیبات ناوی پیشه‌که‌یه‌تی. یان ناوی (سه‌میر نزار) ه و له ناوبانگیدا که ئه‌وه‌نده گه‌وره هۆزانڤانه و گه‌وره ئاوازدانه‌ره پێی ده‌گوترێت سه‌میر نزاری هۆزانڤان و ئاوازادانه‌ر. بۆیه ده‌بوا کاک سه‌میر به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها بینوسیبا که گرفتی بۆ دروست نه‌کردینایه. (نوسین) یش هونه‌ره، ده‌بێت به ڕوونی و به دروستی بینوسیت بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ر بێزار نه‌بێت له خۆێندنه‌وه‌یدا.
· کاک سه‌میر پێی وایه که من (نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته) هیچ له هونه‌ر نازانم!! من نازانم خودی کاک سه‌میر چه‌ند له هونه‌ر ده‌زانێت، وه‌لێ من ئه‌وه ده‌زانم که گه‌وره‌ترین هونه‌ر بریتییه له ده‌رخستنی جوانی و فڕین له ئاسمانی ئه‌ویندا، هونه‌ر ئه‌وه نییه که خه‌ڵکی زۆرت به دواوه بێت یان خه‌ڵک چه‌پڵه‌ت بۆ لێبدات و یان له‌خزمه‌ت شاباشی ئه‌و سه‌رکرده و ئه‌م سه‌رکرده‌یا بیت، ئه‌و جۆره له هونه‌ر درۆهونه‌ره (یان هونه‌رکوژه) . تاوانبارکردنی خه‌ڵکی به‌وه‌ی که هیچ له هونه‌ر نازانن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که تاوانبارکه‌ر خۆی که‌م هونه‌ره. چونکه هونه‌ر ئه‌وه نییه که خه‌ڵکی به بێهونه‌ر سه‌یر بکه‌یت، هونه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له ترۆپکی داهێنانیشدا بیت هێشتا لافی ئه‌وه لێنده‌یت که گه‌وره هونه‌رمه‌ندبیت!! چ جای ئه‌وه‌ی که پاشناوی زۆر قه‌به شوێن خۆت بخه‌یت!!
· هه‌ر له باسه‌که‌یشمدا نه‌مگوتووه که من پسپۆڕی بواری فۆلکلۆر یان هونه‌ر بم. هونه‌ر و فۆلکلۆر ئه‌وه‌نده بچوک نین که له باوه‌شی من و کاک سه‌میر و کاک عه‌زیزدا جێی ببیته‌وه. وهونه‌ریش ته‌نها هونه‌ری میوزیک و گۆرانی نییه، هونه‌ر هه‌ر له پارچه شیعرێکه‌وه ده‌ستپیده‌کات تا تابلۆیه‌ک، هه‌روه‌ها له نه‌خشی ئه‌ندازیارێکی کارامه‌وه بۆ زه‌وقی باخه‌وانێکی بێسه‌وادی گووڵپه‌روه‌ر، له گه‌وره‌یی مامۆستایه‌کی زارۆکانه‌وه بۆ فرمێسکی هه‌ڵوه‌ریووی بێوه‌ژنێکی بێده‌ره‌تان. بۆیه کورتکردنه‌وه‌ی هونه‌ر بۆ ته‌نها هۆزان و ئاوازدانان زاده‌ی که‌م هونه‌رییه.
· هه‌موو مرۆڤێک هه‌ڵه ده‌کات، گه‌ر هه‌ڵه نه‌کرێت ڕاستی نادۆزرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه له ژیاندا که دیاره کاک سه‌میر ئاگای لێنیه. بولبولی شاری بۆکان مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک، هه‌رچه‌نده چه‌ندان گۆرانی جوانی پێشکه‌شکردوین، وه‌لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر له گۆرانییه‌کدا به که‌م له (مێ) ی روانیبێت ئیتر قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌ین. ئه‌و‌ی له فۆلکلۆردا هه‌ڵه بووه نابیت دووباره بکرێته‌وه، ئه‌گینا هونه‌ره‌که‌مان خه‌وشدار ده‌بێت. پێم وایه کاک عه‌زیری وه‌یسی گه‌وره‌یی خۆی سه‌لماند به داننانی به هه‌ندێ خه‌وش له کاره‌کانیدا، که ئه‌وه مایه‌ی دڵخۆشیه، وه کاره‌کانی تری چ کۆن و چ نوێی به‌هادارتر کرد.
· له کۆتاییدا کاک سه‌میر ده‌خوازێت که ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تی ژنان بنوسم، وا ده‌زانێت هه‌رکه‌سێ که ژن بوو ئیدی بۆی نییه له‌سه‌ر بابه‌تی دییکه بنوسێت، منیش ده‌ڵێم کاک سه‌میر، هێنده بابسالار مه‌به، بابه‌تی هونه‌ری هی هه‌موو هونه‌ردۆستێکه، به‌تایبه‌تی هی هه‌موو مرۆڤێکه که بیه‌وێت مه‌ڵۆیه‌ک بخاته سه‌ر شارای هونه‌ر وه‌یان گه‌ره‌کی بێت که هونه‌ر بژار بکات، ئه‌وه‌شت له یاد نه‌چێت بابه‌تگه‌لی له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی ژنانیش کێشه‌ی هه‌موو مرۆڤدۆستێکه نه‌ک به ته‌نها هی ژنان بێت.
ara. homer@gmail. com
25 Jan 2009
