ره‌حمان غه‌ریب: له‌بری خۆسه‌رقاڵكردن به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانستی سیاسی و قه‌یرانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی زانكۆكه‌ی، سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه له ژماره 83ی گۆڤاری لڤین دا، لاپه‌ڕه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق هه‌ڵئه‌داته‌وه وتیایدا سیناریۆكان پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه‌و قوربانییه‌كان وه‌ك جه‌لاد پیشانده‌دات.
دكتۆر خدر مه‌عسوم كه له سه‌رده‌می شه‌ڕو به‌ر له شه‌ڕیش، ئیكتشافاته‌كانی هیچ به‌هایه‌كی سیاسیان نه‌بووه، دێت پاش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له بیركردنه‌وه، ڕوداوه‌كان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ له ده‌رئه‌نجامیشدا شیوعیه‌كان تاوانبار ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌له شه‌ڕی ناوخۆ دا "دیلیان سه‌ربریوه" بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریاری شه‌ری داوه له‌گه‌ڵیاندا. رسته‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌كی خزمه‌تكاری به‌ر ده‌رگای شه‌ڕكه‌ران بیواتایه بێده‌نگی لێده‌كرا، نه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ، كه وای لێ چاوه‌روان ده‌كرا، نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكات، نه‌ك په‌نا بۆ له‌خشته‌بردن و ته‌زویركردنی مێژوو به‌رێت.
دكتۆر له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی "رۆشنبیر"و شه‌ریكه شه‌ری براكان ره‌خنه‌گرانه ئاوڕ له شه‌ری خوێناوی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو بداته‌وه، ، دێت روداوه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌كاته‌وه‌و له پێناوی پاكانه‌كردن و كلكه له‌قێ بۆ میره‌كانی شه‌ری ناوخۆ تا نه‌بادا له جێگه‌ی ناموناسیبی خۆی جێگه‌ی پێلێژ بكه‌ن، گۆری رابردوو هه‌ڵده‌داته‌وه و قوربانی ئه‌كات به جه‌لادو شه‌قیش له راستی هه‌ڵئه‌دات. وه‌ك هه‌ر ئه‌سیرێكیش بۆ هاشوهوشی راگه‌یاندنه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ، بارگاوی به دروشمه‌كانی "سه‌ر پانكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر "و"با په‌رێزتان پاك بێت" روداوه‌كان ده‌گێرێته‌وه. نه‌ك وه‌ك شایه‌تحاڵێكی به ئینساف و بی لایه‌ن و راستگۆ.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانییه با كاك خدر پێمان بڵێت ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه، ئه‌و ناوچه‌یه، كێ له كوێ بوو كه شیوعییه‌كان دیله‌كانیان سه‌ر ئه‌بری؟
شێواندنی واقیع به ئه‌نقه‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میره‌كانی جه‌نگ، مانگرتن له ووتنی راستی مێژویی هه‌ر به ئاره‌زوو، سیفه‌تی خه‌ڵكی ئه‌كادیمی نییه، سیفه‌تی چه‌كداری نه‌خوێنده‌واره و شڕه‌خۆره، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان بۆ شه‌ر ئه‌كردوو و ته‌نها له‌كوشتنی دیلدا بڕوایان به یه‌كسانی نێر‌و مێ هه‌بوو.
دكتۆر ئه‌یه‌وێت چ جۆره شانازییه‌كی عه‌نتیكه بۆ مێژووی خۆی تۆمار بكات، كه‌سه‌ر له‌نوێ لاپه‌ڕه‌ی یاده‌وه‌رییه ره‌ش و تاڵه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شتاكان هه‌ڵئه‌داته‌وه‌و بێ به‌ڵگه شیوعییه‌كانی به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه نه‌ك هه‌ر دیلكوژ بوون به‌ڵكو پاش كوشتنی دیله‌كانیش سه‌ریان بڕیون، رسته‌یه‌ك كه جگه له كۆنه‌قین هیچ پاساوێكی تری پی نییه بۆ ئه‌م شه‌ڕه ناچیزه.
به داخه‌وه ئه‌وانه‌ی به شێوازی خدر، بێگوێدانه هه‌ستی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ رابردوو، سه‌رله‌نوێ زه‌مه‌نێكی ترسناكی شۆرشمان بیر ده‌هێننه‌وه، كه خۆیان شه‌ریكه به‌شبوون تیایدا، ئه‌و كات له نێوان قوربانی و بكوژاندا بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد، ئێستاش به مانگرتنیان له وتنی راستی، خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن و قوره‌كه بۆ مێژوی حزبه‌كه‌یان خه‌ستتر ده‌كه‌نه‌وه.
خدر‌و میره‌كانی شه‌ر، له‌بری هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی شه‌ری نێوخۆ كه تاكه براوه‌یه‌كی تیا نه‌بوو جگه له به‌عس و ئه‌وانه‌ی ئاویان به ئاشی به‌عس ده‌كرد كه‌چی دێن گۆری قوربانییه‌كان هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه و زامه‌كانیان ئه‌كولێننه‌وه، پاشان دێن فێرمان ئه‌كه‌ن كه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره‌كان حه‌رامن، كه ئه‌مه‌یان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ په‌یامی ئه‌كادیمی ئه‌و ناگونجێت.
ئه‌مه‌ی خدر دایهێناوه و ده‌یه‌وێ بازاری بۆ گه‌رم بكاته‌وه واقعی ناو پرۆسه‌یه‌كمان پیشان ئه‌دات، كه ته‌نها له زهنیه‌تی نوسه‌ره‌كه‌یا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه، به داخه‌وه خدر یه‌كێكه له‌و نمونه ناشیرینانه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه كه به بێده‌نگیان ده‌یان دیل كوژ و شه‌قاوه‌ی سیاسی‌یان دروستكرد و ئێستاش بونه به‌حه‌مامه‌ی سه‌لام.
راستیان وتووه:قسه بكه با بتناسم
سوپاس بۆ نوسینه‌كه‌ت كاك خدر تۆش شوناسی خۆت به حه‌قیقی به‌ده‌سته‌وه دا.
