به ناوی کوردستانی گه‌وره .
له ناو چه‌ی موکریان ، کاتێک منداڵ تازه پادهگرێ و " داره داره" ده‌کا، واته هه‌ڵ دهستێته سه‌ر پا و بۆ جارگه‌لی هه‌وه‌ڵ به‌رێگه دا
ده‌ڕوا ، چون شلک و ساوایه و توانا و ئه‌زموونی رێگه رۆێشتنیی به‌و چه‌شنه نیه ، زۆر جار ده‌که‌وێ و هه‌ڵده‌ستێته‌وه و له‌و کاتانه‌دا، دایک و باوکی ئه‌و منداڵه و ئه‌وانه‌ی لهوێنهن ، به دابی کوردی ناوچه‌ی موکریان ده‌ڵێن " ئه‌ڵڵا و ورمان، له جێی نه‌رمان !"، که به‌م چه‌شنه منداڵه‌که تێ ده‌گه‌یێنن " ده‌زانین له‌م رهێگه رۆیشتهنهدا ده‌که‌وی، به‌ڵام خۆزگه "ئه‌ڵڵا " یارمه‌تی بدا وکاتێ که‌وتی، له جێگه‌ی ره‌ق و ته‌ق نه‌که‌وی، به‌ڵکه له جێگه‌ی نه‌رمان بکه‌وی، تا شپرزه، بریندار و شه‌که‌ت نه‌بی .
دیاره هێشتا ڕاده‌ربرینی ورد سه‌باره‌ت به به‌رێز " ئۆباما"، سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا زۆر زۆر زوه و مرۆڤ ده‌بێ ده‌رفه‌تی پێ بدرێ له مه‌یدانی تاقیکاری ( ئازمایش دان) دا خۆی نیشان بدا، به‌ڵام من به نۆبه‌ی خۆم زۆر جاران، وه‌ک "به‌ر کۆڵ" له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم " ئه‌ڵڵا و ورمان، له جێی نه‌رمان " . چون به بۆچوونی من، رێبه‌ری وڵاتێکی وا مه‌زن و زلهێزی جیهانی، وه‌ک وڵاته یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا، مرۆڤی زۆر کارامه و به ئهزموونتری ده‌وێ، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین رێزدار " ئۆباما " به‌ش خۆی ئه‌زموونی کاری رامیاریشی هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه هێشتا بۆ به ئه‌ستۆ گرتنی کارێکی وا گرنگ بۆ ئه‌و، توزێک زو بێ ؟ .
دیاره وه‌ک بیستوومانه و به ویته‌ی ئاوایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به چه‌شنی دێمۆکڕاتیک، له ئامریکا به‌ڕێوه چوه و دیاریشه خه‌ڵکی ئامریکا ئه‌و به‌ڕێزه له من باشتر ده‌ناسن و کورد کوته‌نی "مه‌زه‌ننه‌ی بازاڕ زۆر باشتر ده‌زانن "، به‌ڵام بڵێی ئه‌گه‌ر رێزدار "ئۆباما " له درێژه‌ی کاره‌که‌ی دا بگلێ، نه‌بێته " گووڕباچێڤ" ی ئامریکا و داروبه‌ردی ئه‌و وڵاته له سه‌ر خۆی بمێنێ ؟ ئه‌گه‌ر وابو، ئه‌و کاته کوردی باشوور دبێ چۆن و چی بکا ؟؟؟
هه‌ر چۆن بێ، ئاواته خوازم رێزدار " ئۆباما"، بتوانێ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری زلهێزی سه‌ره‌کی جیهان، ئاشتی و مافی مرۆڤ بۆ خه‌ڵکی گیتی ( به تایبه‌ت گه‌لی کوردی به‌ش خوراو ) دابین بکا و به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵکی ئامریکا به دیاری بهێنێ .
پێویسته به تایبه‌ت کورد له‌م قۆناغه‌دا، وریاتر و گوێ قوڵاغ بێ .
تاران – 23/10/2708
