مه‌لاشاخی: په‌رژین كانه‌بی ته‌واری دوای ئه‌نفال …. ئه‌گه‌رچی له‌مێژا بوو په‌ندی پێشینانی كوردی ئه‌وراستییه‌ی سه‌لماندبوو (شێر له‌لانه ده‌رچی چ
نێر چ می) به‌ڵام مێژووی گه‌لانی ئازادیخوازیش پڕاوپڕه له هه‌ڵوێستی به‌رزو شكۆمه‌ند، زۆرن ئه‌ومرۆڤـه ناودارانه‌ی، به‌بی جیاوازی له ره‌نگ وبیروباوه‌ڕوره‌گه‌زو ئاین.. به‌قاره‌مانییه‌تی خۆیان، ناوی خۆیان له لیستی ناوه دره‌وشاوه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی تۆماركردووه...
له دیرۆكی تاریك وروونی كورده‌واری خۆمانیشدا، وه‌ك چۆن زۆر پیاوی جوامێروفه‌رمانده‌و كه‌سایه‌تی گیان به‌خش و سه‌ركرده‌ی ناودارونه‌مر هه‌ن، هه‌ڵو ئاسا چوونه‌ته لوتكه‌ی هه‌ڵویست ودوای شه‌هیدبوونیان ناوی خۆیان له‌ده‌فته‌ری سه‌روه‌ریدا تۆماركردووه..
به‌هه‌مان شێوه زۆركچ و شێره ژنی خاوه‌ن هه‌ڵوێستیش كۆتی دیلییه‌تییان پچڕاندووه‌و چاونه‌ترسانه وه‌كو ته‌وار له‌شه‌ققه‌ی باڵیان داوه‌و چوونه‌ته نێو ره‌وی به‌رزه‌فڕه‌كان و له ئاسمانی نه‌مرایدا بوونه به‌ئه‌ستیره و ناوی خۆیان خستۆته پاڵ ناوه‌كانی (زێرینای ئامێدی) و (قه‌ده‌مخێر) و (كوێخانێرگزی شوان) و (له‌یلاقاسم) و (زه‌كیه‌ئالكان) و... سه‌دان شێره‌ژنی تر.
چیا سه‌ربه‌رزه‌كانی (قه‌ندیل) و (كێله‌شین) و (خاڵخاڵان) و (گارا) ... شایه‌دی ده‌ده‌ن كه‌چۆن ژنانی وڵاتپارێز له‌پاڵ هاوڕی وهه‌ڤاڵ وباوك و براو هاوسه‌روكه‌سانی جی متمانه‌ی خۆیاندا، له‌سه‌نگه‌ره‌كانی داكۆكی له‌مافه ڕه‌واكانی گه‌ل به‌گشتی وژن به‌تایبه‌تیدا.. گیانی خۆیان له‌سه‌ر له‌پ دا ده‌ناوه‌و پێشكه‌ش باره‌گای سه‌روه‌رییان كردووه..
شۆڕشی نوێی گه‌له‌چه‌وساوه‌كه‌مان، جارێكی ترئه‌وراستییه‌ی سه‌لماندوَته‌وه، نه‌مه‌ل به‌باڵی ده‌فڕی ونه‌چه‌پڵیش به‌ده‌ستێك لێده‌دری ونه‌شۆڕشی درێژخایه‌نیش به ته‌نیا یه‌ك ره‌گه‌ز ده‌گات به‌ئامانج.. فه‌رموون ئه‌وه‌خه‌باتی دژواری رابردووی شاروشاخ، ئه‌وه خه‌باتی نهێنی وخۆڕاگری ناو زیندان ورۆژگاره‌تاڵه‌كانی سه‌رده‌می به‌رخۆدان.. ئه‌وه ساته پڕمه‌ینه‌تییه‌كانی سه‌رده‌م ودوای ئه‌نفال و ئاواره‌یی وراپه‌ڕین وكۆڕه‌و... ئه‌وه ململانێی ره‌ش وسپی، هه‌ق وناهه‌ق...
ژنانی كوردستانیش درێغییان نه‌كردوه، ئێستا مافی خۆیانه به‌شانازییه‌وه داكۆكی له‌مافه‌كانی خۆیان به‌تایبه‌تی و مافی مرۆڤــ به‌گشتی بكه‌ن. هه‌قی خۆشیانه، شایسته‌ن به‌وه كه زۆرله‌ئیستا پیرۆزتر، زۆرله‌ئیستا مه‌زن تر به‌چاوی رێزه‌وه ته‌ماشابكرێن..
خاتوو (په‌رژین كانه‌بی شێخ بزێنی) یه‌كێكه له‌و ژنه تێكۆشه‌رو دلێروئازایانه‌ی له‌دوای ئه‌نفاله‌كان، ژیانی كۆیله‌یی و ئۆردوگاكانی بۆ قه‌بووڵ نه‌كرا، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌زاران ژنی تر راپێچی زیندان و گه‌رمه‌سێره‌كانی (رمادی) و (نوگره‌سه‌لمان) نه‌كری.. له رۆژی 1-9-1988 دا رووی كرده چه‌م وهه‌رده‌كانی شێخ بزێنی و خۆی گه‌یانده پۆلێ له‌پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كانی دوای ئه‌نفال، كه بریتی بوون له هاوسه‌ره‌كه‌ی وچه‌ند هاوڕی وهه‌ڤاڵێكی شه‌هیدان (مام برایم) و (مه‌لائاراس) ...
ئیتر ئه‌میش به‌رگی خاكی پۆشی و چه‌كی كرده‌شان، بوو به‌ته‌واری دوای ئه‌نفال وبه‌قاره‌مانی تێكۆشان، بووبه پارتیزانی چنگ به‌گڕ.. به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌ولایشه‌وه سیخوڕ‌و جاش وخۆفرۆشان، عه‌لی كیمیاوی و هه‌واڵگری و سوپای تاڵان.. كه‌وتنه شوێن پی هه‌ڵگرتنی ئه‌مان، كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی هێزو دارشتنی نه‌خشه‌ی تاوان، تائه‌وه‌بوو له‌رۆژی 15-9-1988 دا، له‌گه‌ڵ گزنگی خۆره‌تاو، هێزێكی بێشوماری داگیركه‌ر.. به‌پاڵپشتی ده‌یان تانك وزرێپۆش و (16) هه‌لیكۆپته‌ر و (4) فڕۆكه‌ی (pylatos) هیرشیان كرده سه‌ر (دوڕگه‌ی مام نه‌جیم) له‌سه‌ر زێی بچووك، له نێوان هه‌ردوو گوندی (توڵكی) و (ئاوماڵ) ئه‌و رۆژه هه‌تا ئێواره شه‌ڕێكی نا به‌رانبه‌ر، نه‌به‌ردێكی قاره‌مانانه‌ی تر، له‌مێژووی ئازایه‌تی رۆڵه‌كانی كه‌ركوك وگه‌رمیان نووسرایه‌وه..
زیانه‌كانی دوژمن له‌و به‌رگرییه‌دا كوژرانی ئه‌فسه‌رێك و پتر له (50) سه‌رباز بوو، سه‌رله‌ئێواره هێزه‌كه‌ی رژێم گه‌ڕایه‌وه مۆڵگه‌كانی خۆی، باجی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یش شه‌هیدبوونی (په‌رژین) وچوار هه‌ڵوی تری كه‌ركوك به‌ناوه‌كانی (نه‌جات و رحمان و سعد و مه‌شعه‌ل) بوو.
