
به‌ڵی... ئه‌و راست ده‌كات.. ئێمه نازانین.. ئه‌و به وێرانی شت ده‌بینێت.. به‌وێرانی شه‌قامی كۆمه‌ڵگا ده‌خوێنێته‌وه.. به‌وێرانی بووه به بـــوێرانی رۆژنامه‌گه‌ری.. به‌وێرانی ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی ئه‌و ئازادیه‌مان بۆ بكات كه‌وا چرای چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌ی بۆ ده‌سووتا.. به‌وێرانی ده‌یه‌وێت سروودی ده‌می راپه‌ڕینمان بۆ بڵێت..
گه‌ر به وێرانی هیچ بكرایا، ئێستا هیچ كوی ئاوه‌دان نه‌ده‌بوو
وێران ده‌بێت دامه‌زرێت.. دامه‌زرێت بۆ بنیاتنان، بنیات بنێت بۆتێكۆشان، تێ بكۆشێت بۆ نوێژه‌نك كرنه‌وه‌ی وێران... نه‌ك وێران كرنه‌وه‌ی خێزان... ئه‌وه‌ی گه‌واهی له‌سه‌ر وێرانی خۆت بدات، چی پێ دروست ده‌كرێت..
ئازادی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته، كه‌وا ئه‌مرۆ زۆربه‌ی نوسه‌رو رۆژنامه‌گه‌ری و بوێژ و هــتد... لێی خافڵن، هه‌ندێك واده‌زانن ئازادی ئه‌وه‌یه هه‌رچی به‌زارمانا هات، هه‌رچی دڵمان ویستی شانی لی توند كه‌ین و ملی پێوه‌نێین، ئیتر هه‌رچۆن بێت، به‌شكاندنه‌وه‌و په‌لاماردان.. به داگرتن و به‌رزكرنه‌وه.. به‌ئـــاره‌زوو...
ئازادی به‌وه كه‌مه... به‌م چه‌مكه‌ی هه‌یه، پێوانه ناكرێت.. به‌ڵكو ئازادی واتا پسپۆری له‌یاسای پێداویسته‌كانی ژیان.. ئه‌مه هه‌مووی ئه‌زموونی ژیانه فێری ده‌بین.. ژیار‌و شارستانیه‌ت و مه‌ده‌نییه‌ت واپێده‌گات و دروست ده‌بێت نه‌ك به‌هه‌ڵگژانه یه‌ك و به‌یه‌كاخوێندنه‌وه‌ی كوێرانه، به‌هه‌ر ناوێك ده‌م سپیه‌ك لێمان زیته‌وه‌بێت و بیكاته زاراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به فه‌نتازی و به‌فه‌لسه‌فی و به‌هه‌ر ئاراسته‌ی بایه‌ك كه بیه‌وێت كۆلاره‌كه‌ی پێ بفڕێنێت به‌سه‌ر ئاسمانی گه‌له سته‌م دیده‌كه..
هیچ نه‌ما وێران نه‌كرێت نۆره‌ی ئاین و پێغه‌مبه‌ران و پیرۆزیه‌كانمانه
گرنگ نیه‌پسپۆر بین به ناسنامه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری.. گرنگ ئه‌وه‌یه پسپۆر بین له‌گه‌یاندنی ئه‌و راستییانه‌ی وه‌كو خۆیانن.. وورد بینانه و چاكسازانه بیانخه‌ینه ژێر نه‌شته‌رگه‌ری... تاوه‌كو ئاوه‌دان بیته‌وه‌ِ وێران گیان...
