ئه‌و نوسراوه‌ی كاكی نووسه‌ر نوسیویه‌تی له كوردستان نیت له رۆژی 27 ئایاری 2010 ئه‌م براده‌ره‌ش تازه به تازه خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه له باره‌ی یه‌كگرتوو ده‌یه‌وێت شتێك بڵێت و، خۆی هه‌ڵقورتینی له باسێك كه زۆر نه‌زانانه‌و ناحاڵیانه تێی كه‌وتوه، ده‌كرێت لێی بپرسین و بڵێین ئه‌وه له گوێی چیدا نوستبوی كاكه؟، یه‌كگرتوو كه‌ی هه‌ڵقوڵاوێكی كتوپرو كاتی بوو كه به به‌قسه‌ی تۆ به گۆشتی قوربانی ده‌ستی پێكردبێت، ئه‌وه ئه‌و په‌ری سوكایه‌تی كردنه به خه‌لك و وه‌ك بابای ناحاڵی وئاغای سه‌رلێشێواوت لی هاتوه كه خه‌ڵكی به سه‌گ چواند و وا ده‌زانیت ته‌نها به نان بۆ فرێدان شوینی ده‌كه‌ون، نا كاكه تۆ‌و ئه‌و ئاغا دۆراوه‌شت زۆر هه‌ڵه تێگه‌یشتون كه خه‌لك به گشتی ئه‌وه‌نده ساویلكه نین بۆ خێرێك شوێن رێبازیك بكه‌ون، ئه‌وه له فه‌رهه‌نگی ئێوه‌دایه كه بۆ پاروه نانێك خۆتان و میلله‌ت و وڵات هه‌راج ده‌كه‌ن، ئاخر كێ بوو، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی دوژمن نه‌بوو نه‌یهێنێته سه‌ر وڵاتمان و جاشایه‌تی نه‌بوو نه‌یكات، بۆ تۆ وا ده‌زانیت خه‌ڵك ئه‌وه‌ی له‌بیر چوه‌ته‌وه و دوێنێی له بیر كردوه، كێ هه‌موو رۆژێك تنازل بۆ عه‌ره‌ب ده‌كات و قاچی ئه‌و قوره‌یشیانه ماچ ده‌كات كه عقده‌ت هه‌یه له گه‌ڵیان و له به‌رده‌م ئاغاكانت ناوێریت فزه بكه‌یت و پاساویان بۆ دێنیته‌وه‌و له‌و لاشه‌وه كه‌سانی تر تاوانبار ده‌كه‌یت به نیشتمان فرۆش.
دلنیام ئه‌و قسه پوچانه‌ی كه فێری بویت خۆشت باوه‌رت پێی نییه و نا‌توانیت بیسه‌لمینی وته‌نها بیستوته‌و بۆیان باس كردوی، یه‌كگرتوو خاڵی نییه له عیب و كه‌موكوری، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه ده‌دریته پاڵی سه‌باره‌ت به ناعه‌داله‌تی زۆر دوره له راستیه‌وه، من خۆم باش له بیرمه كه ئه‌و قوربانیه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت بێ جیاوازی و ماڵ به مال دابه‌ش ده‌كرا، برۆ ئیسته‌ش ئه‌وانه‌ی له خیرو هاوكاریه‌كانی رابیته‌و یه‌كگرتوو سود مه‌ندبوون له بێباوكان و نه‌خۆش وهه‌ژاران بزانن كه‌ی جیاوازی كراوه له نێوانیاندا، به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌رشیفی چالاكی ئه‌و رێكخراو‌و ده‌زگایانه‌دا به تۆماری ده‌نگ و ره‌نگ هه‌ڵگیراوه كه چه‌ندین خه‌لك و كه‌سی سه‌ر به لایه‌نه جیاواز‌و سه‌دان هه‌زار خه‌لكی تر كه سود مه‌ند بون و كه‌س جیاوازی نه‌كردوه له نێوانیاندا، دروست كردنی ئه‌و تۆمه‌ته بێسه‌رو به‌رانه شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه به تزكیه‌و نامه‌ی ریكخستنی تایبه‌ت نه‌بێت بواریان نه‌داوه كه‌س دامه‌زری و سود وه‌رگرێت له داهاتی میلله‌ت كه هی خۆیه‌تی و ئه‌وان ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ریدا، باشه گه‌ر یه‌كگرتوو پاره‌ی له ده‌ره‌وه هێنابێت بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار چ عه‌یبه‌یه‌كی تیایه، به‌ڵام دزینی پاره‌ی میلله‌ت و به‌كارهێنانی بۆ چه‌واشه‌كاری و كرینی ویژدانی خه‌لك لای ئه‌و به‌ریزه شتیكی ئاساییه، پێم ناڵێی ئه‌و هه‌موو ملیار دۆلاره كه ساڵانه له گومرگ و داهاتی وڵات ده‌ست ده‌كه‌وێت چی به‌سه‌ردێت وبۆ كوێ ده‌برێت؟.
ئه‌و چاویلكه ره‌شه‌ی كه ئه‌و ناجوامێره له چاویدایه شته‌كانی لی تیكداوه‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی بپرسێت ئایا ئه‌و هه‌موو سامانه‌ی میلله‌ت و ئه‌و نه‌وته‌ی كه به‌شی هه‌موو تاكێكی ئه‌م گه‌له‌یه بۆ كوێ ده‌بریت و كێ ده‌یخوات و ده‌چێته كام بانكی وڵات و بۆ كێ سه‌رف ده‌كرێت؟ له جیاتی ئه‌وه ده‌پرسیت بۆ فلان وه‌زیری یه‌كگرتوو له مالی خویدایه‌و بۆ له خه‌یمه‌دا نیه،
دلنیا به هه‌موو میلله‌ت پره له دزی و گه‌نده‌لیه‌كانی ده‌سڵات و یه‌كگرتوش ئه‌و ته‌وژمه‌یه كه بۆ كۆتای هێنان به ناعه‌داله‌تی هاتوه‌و چیتر ناتوانن خوینی میلله‌ت بمژن و خۆتان بكه‌نه پاڵه‌وان و كه‌سانی تر دوژمن ئه‌وه به‌سه‌ر چو كه به ئاره‌زوی خۆتان خۆتان بسه‌پینن، یه‌كگرتو له ناو میلله‌ته‌وه هاتوه‌و بۆ به كونا كردنی ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك شه‌مشه‌مه كێره به ده‌ركه‌وتنی خۆری راستی ده‌بیت بچنه‌وه كونه‌كان و روی ئاوه‌دانیان نه‌بێت.
یه‌كگرتوو عه‌قله‌كانی خسته‌وه كار‌و كوردستانی خسته سه‌ر رێی دیموكراسیه‌ت و قوربانی بۆ دا‌و ئێوه‌ی ناچاركرد كه له ترسی یه‌كگرتوو زور شت بكه‌ن و له‌و خه‌وه خۆشه به‌خه‌به‌ر بین و بوه‌ستن له به‌رده‌م پرسیاری میلله‌تدا، بۆیه له كۆتاییدا هه‌قه ئێمه له تۆ بپرسین ئه‌ری تۆ له كێوه هاتویت و هی كوێیت؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
