ئه‌حمه‌د ده‌شتی: گه‌لۆ ساله‌های ساله كه گه‌لی كورد وه‌كومیلله‌تێكی به‌ش خوراو و خاك لێ داگیركراو و چه‌وساوه به‌ده‌ستی بێگانه‌كان و
داگیركه‌رانی كوردستان زۆر قاره‌مانانه توانیویه‌تی كه بوونی میللی خۆی بپارێزێ و له مل ملانێی دا له پێناوی مانه‌وه و له ناو نه‌چوونی دا سه‌ربه‌رزانه توانیویه‌تی به هه‌ر نرخێك بووبێت له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و به عه‌ره‌ب و به تورك كردن و هه‌ولی تواندنه‌وه له لایه‌ن داگیركه‌رانی دڕنده‌دا پوچ بكاته‌وه و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بپارێزێ و تا ئه‌مڕۆش وه‌ك میلله‌تێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بمێنته‌وه، دوژمنان له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو هه‌ول و ته‌قه‌لادانه‌ی وژمنان دا به زۆری زۆردارییان و به كار هێنانی هه‌موو شێویه‌یه‌ك بۆ له ناو بردن و تواندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد، نه‌یان توانیوه كه ئه‌م كورده زۆر لێكراوه بتوێننه‌وه‌و له ناوی به‌رن. یه‌كێ له بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ره‌كی و گرنگ، بو ناسینه‌وه‌ی هه‌ر میلله‌تێك زمانی ڕه‌سه‌نو زگماکی ئه‌و میلله‌ته‌یه، شتێكی ئاشكراشه كه گه‌لی كورد له گه‌ل ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگ و په‌لامار دانه‌كانی دوژمنان هه‌ر له مێژووی کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆکه‌ی دوژمنان له هه‌موو ڕۆژگاریك دا نه‌یان توانیوه زمانی شیرینی كوردی له ناو به‌رن، له هێرشه‌كانی ده‌هه‌زار سواره‌ی گه‌زنه‌فۆن و په‌لامار دانه‌كانی ته‌ته‌ره‌كان و مه‌غۆل و فارس و عوسمانیه‌كان و عه‌ره‌به‌كان، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌لاماردانانه دا بۆ تێك شكاندن و ون كردنی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بووه، به تایبه‌تی داسه‌پاندنی زمانی توركی و فارسی و عاره‌بی دژ به ویست و خواستی خه‌لكی كورد له كوردستاندا و قه‌ده‌غه‌كردنی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و تۆره و زمانی زگماكی ئه‌م كورده بێ ئازادی و خاك لێ داگیركراوه، به‌ڵام نه‌یاران به ئاواتیان نه‌گه‌یشتوون و گه‌لی كورد و زمانه شیرینه‌که‌یان پێ له ناو نه‌چوه، گه‌لی كورد یه‌كێكه له نه‌ته‌وه به ده‌گمه‌نه‌كانی دونیا داكه له گه‌ل ئه‌و هه‌موو ڕۆژگاره پڕ له کاره‌سات وبه سه‌رهاته ناله‌باره‌كان و دڕندایه‌تی دوژمنانی، توانیویه‌تی كه بوونی خۆی زمانی باوك و باپیرانی خۆی بپارێزییت و تا ئه‌مڕۆ قسه‌ی پێ بكات، كه به ده‌گمه‌ن نه‌ته‌ویه‌كی تر ئاوا وه‌ك كورد له ڕووی ئه‌م جیهانه دا په‌یدا ده‌بێت که ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی به سه‌رد هاتبێت، هه‌رچه‌نده كارگه‌ریه‌تی دوژمنان به هۆی ئه‌و زمانانه له ناو زمانی كوردی دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و تا ڕاده‌یه‌ک کاری خۆیان کردووه، گه‌لێ وشه‌و زاراوه و ئاوازی ده‌ر بڕێن و فۆنه‌تیك هاتۆته ناو زمانه شیرینه‌كه‌مان، كه ئه‌مه‌ش هۆكاری جوگرافیایی و زال بوونی دوژمنان و به سه‌ر هات و ڕووداوه سه‌خته‌كانی ئه‌م كوردستانه خۆشه‌ویسته‌مانه، سایكۆلۆژیه‌تی مرۆڤی كورد و پابه‌ند بوونی به وێژه و نه‌ریت و كه‌لتوری خۆیه‌وه که بوونه‌ته به‌ربه‌ستێكی به‌هێز و به توانا له به‌ر ده‌م ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌لاماردانی نه‌یاران و مانه‌وه‌ی زمانی شیرینی كوردی.
به‌لێ نوسه‌ران و شاعیران و زانایانی كورد ڕۆلێكی مه‌زنیان له‌م باره‌وه بینیوه، سه‌روه‌رانی وه‌ك خانی و مه‌لای جه‌زیری و نالی وحاجی و سه‌دانی تر وه‌ك كێوێكی به‌رز له به‌ر هه‌موو شالاوو و په‌لاماردانێكی دوژمنان دا وه‌ستاون و زمانی ڕه‌سه‌نی كوردی باوك و باپیرانیان زیندوو كردۆته‌وه‌و ئه‌م زمانه‌شیرینه‌ی خۆیان له مردن ڕزگار كردوه كه هه‌رده‌م مایه‌ی شانازی و سه‌رفیرازیمانن. ئێستاكه‌ش به سه‌دان نمونه‌ی ئاوامان هه‌ن كه له‌و بواره‌دا ئه‌سپی هونه‌ر و زانایی خۆیان تاوداوه و بوونه‌ته دڕكی نـاو چاوانی نه‌یـارانمان و بوونی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیان به به‌رهه‌مه ڕه‌نگینه‌كانیان به نوسینی شیعر‌و په‌خشان و داستان و چیڕۆكه‌كانیان به زمانی زگماكی كوردیان نوسیوه و دیاره که ئه‌مه‌ش جێگای شانازی هه‌میشه‌یی گه‌لی کورده، لێ زۆر جێگای داخه که ئه‌مرۆ وا به ده‌ستی خۆمان و خه‌ریکین ئه‌م زمانه شیرینه کوردیه له‌ت له‌ت ده‌که‌ین و شیوه زاری جیا جیای بۆ نوسین و به ئه‌ستاندارد بونیه‌وه‌یان دیاری ده‌که‌ین و کارێک ده‌که‌ین وه‌ک کورد گوته‌نی به هۆی نه‌زانینه‌وه به‌ردێک داوێینه ناو گۆمێکه‌وه که به سه‌دان زانایان ده‌رنایه‌ت، ئه‌م ڕه‌وش و کارانه‌ی که له باره‌ی خوێندنی زمانی کورد به چه‌ند شێوه‌زارێکه‌وه که ئه‌مڕۆ به شیوه‌ی سۆرانی وبادینی له ناوچه جیا جیاکانی بڕیاری له سه‌ر دراوه‌و کاری پێ ده‌کرێت جگه له دڵخۆشی دوژمنانی کورد به‌ولاوه هیچ سودێکی تری بۆ کورد‌و کوردستان تیا دانیه، زمانی کوردی توش به گرفتێک ده‌که‌ن که له داهاتوو ده‌بێت به گه‌وره‌ترین گرفتی زمانی ئه‌ستانداردو چاره سه‌ر کردنی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت، ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا هۆکاره‌که‌ی خۆمانین و هه‌ستی ته‌سکی ناوچه‌گه‌ریه‌تی وا زال بووه که کاری کردۆته سه‌ر تێکدانی زمانی کوردی و واشی لێ کراوه که ئه‌م کاره سه‌ربگرێت و چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ خوێندنی زمانی کوردی له ته‌واوی کوردستان دا به شێوه‌زارێک بڕیاری له سه‌ر نه‌درێت و زمانی کوردی به چه‌ند زاراوه‌یه‌ک دابه‌ش بکرێت، که ئه‌مه‌ش له ناو هیچ گه‌لانی جیهان دا ئه‌م شێوه‌کاره باو نیه و نه‌کراوه، من وه‌ک کوردێک پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ئیدامه بدات ئه‌وا زمانی کوردی توش به قوڕاوێکی خه‌ست ده‌که‌ن و لێ ده‌رچوونی زۆر ئاسته‌م ده‌بێت، بۆیه‌که به هیوام که به زوترین کات کۆڕی زانیاری کوردی له‌و باره‌وه کارا بێت وبڕیارێک له سه‌ر ته‌نیا شێوه‌زارێک له زمانی کوردی بات که ببێ به زمانی ئه‌ستانداردو له ته‌واوی کوردستان پێڕه‌وی لێ بکرێت بۆ خوێندن و نوسین، که ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به زمان و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد له‌م بواری زمانه‌وانی ده‌کرێت.
گەڕان بەدوای بابەتدا
قه‌یرانی زمانی کوردی و له‌ت له‌ت کردنی به ده‌ستی خۆمان
میوانانی سەر خەت
We have 1531 guests and no members online
