ئه‌حمه‌د ده‌شتی: دیاره که ژیان به‌خته‌وه‌ری و ناشادیه، من پێم وایه که به‌خته‌وه‌ری و ناشادی بۆ هه‌ر مرۆڤێک له ژیان دا خودی مرۆڤه هۆکاریه‌تی،
ژیانی هه‌ر مه‌رۆڤێک سه‌رده‌مێکی دیار‌و کورته، ئه‌ویش هه‌ر وه‌ک ئه‌وه وایه که مرۆڤ فیلمێکی سینه‌مایی له به‌ر چاوانی تێ بپه‌ڕیت و بیبینێت، ته‌نیا ئه‌وه‌ی که یاد و بیره‌وه‌ریه‌کانه له خانه‌ی خه‌یاڵ دا ده‌مێنێته‌وه، کار‌و کره‌وه‌و بوونی ئه‌و ساته پڕ له ڕوداوه‌کانی ناخۆش و ناڕه‌واو یاخود شادیه‌کانن که باسیان لێوه ده‌کرێت و دێنه‌وه به‌ر چاوانه‌وه و ده‌بن به بیره‌وه‌ری، هه‌ر ئه‌مه‌شه که دۆست و یاران و ئه‌وانه‌ی که ژیانی ئه‌و مرۆڤه‌یان دیوه ڕقیان لێ بووه یان خۆشیان وه‌یستووه دێته‌وه یادیان و وه‌ک بووه باسی ده‌که‌ن، خۆ دیاریشه که بۆ هه‌ر مرۆڤێک که توانی بێت به‌خته‌وه‌ریه‌کان و کرده‌وه چاک و باشه‌کان وه‌ده‌ست بێنێت ئه‌وا جێگای شانازین، له‌وه‌تی که ئه‌م گه‌ردوونه هه‌یه‌و ده‌خولێته‌وه، به ملیاردها مرۆڤ هاتونه‌ته سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش که‌سێ به ته‌واوی نازانێت که ڕاستیه‌کانی دروست بوونی مرۆڤ و ئه‌م گه‌ردوونه که‌ی و به چه به چه شیوه‌یه‌که‌وه بوه‌وه و چلۆن ژیان له سه‌ر ئه‌م تا‌که گۆیه‌ی زه‌وی هه‌روا به‌رده‌وامه‌و وه‌ک ده‌شلێن هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بیت، کۆن ده‌ڕوات و نوی جێگایان ده‌گرنه‌وه و دێنه مه‌یدانی ژیان و جۆرێک له بوونی خۆیان دیار ده‌خه‌ن و تا پشوش مابێت مرۆڤ له هه‌ولی ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌دا خۆی ماندوو ده‌کات و هه‌موو هیواو ئاواته‌کانی له هه‌ول و خه‌باتی بێ بڕانه‌وه‌ی خۆی دایه‌و ده‌یه‌ێت که سه‌رکه‌وتوانه دوور بێت له کاره‌سات و ناخۆشی و ڕوداوه سه‌خته‌کانی ئه‌م ژیانه‌و دوور بێت له په‌ستی و له دڕندۆگی و ناره‌وایی و ته‌نگ وچه‌له‌مه‌کانی ئه‌م جیهانه جا له هه‌ر شوێن یا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه دا ژیان به‌ڕێته سه‌ر، گه‌وره‌ترین ژیانی سه‌رکه‌وتوو بۆ هه‌ر مرۆڤێکی ژیر و وشیار خۆشه‌ویسی نیشتمان و دوور بوون له کاره ناڕه‌وکان و وێرانکاری وکاره‌ساته‌کان و کاری ته‌کڕه‌وانه‌یه و دوور بوون له بیری دکتاتۆرانه‌و هۆکاره‌کانی مالوێرانیه‌کانه که مرۆڤی سالم و ڕاست هه‌میشه خۆی لێ دوور ده‌خه‌تاه‌وه، خۆ دیاره که ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌یه‌که هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دوور ده‌بن له ناخۆشی و ته‌نگ وچه‌له‌مه‌کان و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ژین، ئه‌وا زاڵبوونی هه‌ستی پاک و نه‌گۆڕی دوور له خه‌راپه‌یه که خودی مرۆڤی ژیره بڕیاری دوور بوونی لێ ده‌دات و هه‌ر خۆیه‌تی که هۆکاره هه‌ره مه‌زن و ڕاستیه‌که‌یه‌تی که خۆی دوور له گومراهیه‌کان ده‌کات و یان به به‌خته‌وه‌ریه‌کان شاد ده‌بێت، مرۆڤ ده‌توانێت که ژیانی خۆی به چاک و خه‌راپ بسازێت، دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی دوو شتی زۆر جیان لێک که ته‌نیا خودی مرۆڤه هۆکاریه‌تی، مرۆڤ گه‌ر ژیرانه‌و هۆشمه‌ندانه بیر بکاته‌وه ئه‌وا توش به خۆشه‌ویستی ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه ده‌بێت و خۆی به هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه دوور ده‌کاته‌وه‌له هه‌موو ناپه‌سه‌ندی و ناڕه‌وایی و کاره زشته‌کانی بوونی ژیانێکی پڕ له ده‌ردو ئازاره‌کان، هه‌ر تا‌که که‌سێ به پێی بیر کردنه‌وه‌که‌ی ژیانی خۆی دابین ده‌کات، ته‌نیا مرۆڤ خۆیه‌تی بڕیارده‌ری شادی وناشادیه‌کانه، هۆکاره‌کانی ئه‌م دوو جۆره ژیانه به‌خته‌وه‌ری و ناشادی له خودی هۆشمه‌ندیه‌تی و زانایی و زیره‌کی هه‌ر تا‌که که‌سێکه‌وه‌یه که چلۆن دکارێت ژیانی خۆی شادان یا پڕ له کاره‌سات و ناخۆشیه‌کان بکات که وه‌ک پێویست پشت له خه‌راپ و ڕوو له زانین و چاکه‌و شادیه‌کان بێت و نیازی پاکی ڕۆژانه‌ی ژیان له گه‌ل خۆی و ده‌ورو به‌ری دا ساغ و بێ خه‌رخه‌شه‌و دوور له چه‌واشه‌کاری که‌س و ناسیارو دۆست و خۆیه‌وه بێت.
نه‌خۆشخانه‌ی شاریتێ 15. 1. 2009به‌رلین
