حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا: جاران توركیا، وه‌كو هێزیكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه، وا ده‌هاته پێش چاو كه جگه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئه‌مریكاو ئیسرائیله، خاوه‌نی ڕۆلێكی دیار نیه، به‌هاتنی ئیسلامیه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات واتا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) ده‌نگۆیه‌ك له توركیا داكه‌وت كه باسی له‌وه ده‌كرد، پێویسته توركیا ببێته‌وه خاوه‌نی شخێیه‌ت و كه‌رامه‌تی خۆی ئیدی به ته‌نها گوێ له ویستی ئه‌مریكا نه‌گرێ.. له‌وانه‌یه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا، كه ڕێگه‌ی له حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار گرت، ڕێگه به له‌شكری ئه‌مریكی بدات له خاكه‌كه‌یه‌وه ده‌ربازی سنووری عیراق بێ، له‌ساڵی 2003، له زۆر لایه‌نه‌وه به هه‌ڵه‌ی سیاسی لێك درابێته‌وه، كه‌چی ئه‌مڕۆ واباشتر ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه هه‌ڵه‌ی سیاسی نه‌بوو، پلانی سیاسی و ڕێبازێكی سیاسی نوێی حكومه‌تی توركیایه و تا ڕاده‌یه‌كیش سوپا له‌م كاره بێده‌نگه. هۆكاره‌كه‌ش به‌سه‌ر چه‌ندین لق و پۆپدا دابه‌ش ده‌بێ.. له‌سه‌روویان گریمانه ده‌كرێت خودی پشتوانی ئه‌مریكا له پارتی داد بوبێته هۆی بێزاری سوپای توركیا.
ئێستا توركیا نه‌ك هه‌ر پۆلیسێكی موله‌تزیمی ئه‌مریكا نیه، به‌ڵكو به ته‌واوی وا نیشان ده‌دات خاوه‌نی كه‌سایه‌تی و بڕیار و پراكتیكی خۆیه‌تی. هه‌ر چه‌نده له سیاسه‌تدا كاره‌كته‌ره نادیاره‌كان ڕۆڵ ده‌بینن و ڕۆڵه‌كان له‌و دیوی شوێنه‌كه‌ی دیاره‌وه ده‌درێن.
له‌وانه‌یه ڕووداوه‌كه‌ی غه‌ززه‌و هه‌ڵوێستی توندی توركیا به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی ئیسرائیل زیاتر ئاسۆی سیاسه‌ته نوێ و سه‌ربه‌خۆكانی توركیا زیاتر ده‌رخستبێ. ڕۆڵێك كه ڕاسته له‌لایه‌ك مه‌ترسی جدی ده‌خاته سه‌ر ستراتیژییه‌تی ئاسایشی ئه‌مریكا به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م ئیسرائیل زیانی لێ ده‌بینێ.. له‌گه‌ڵ پشت گوێخستنی ڕایه‌كانی عه‌ره‌ب و ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌كاره‌كانییان، من پێم وایه سست بوونی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل یه‌ك له ئه‌نجامه خراپه‌كانی شه‌ڕی غه‌ززه‌یه، یاخود دووریش نیه ئه‌و شه‌ڕه بووبێته هۆی ئه‌وه كه توركیا به ده‌رفه‌تی بزانێ له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كه‌وه سینگی خۆی ده‌رپه‌ڕێنێ و بڵێ ئه‌مه‌یه توركیای داد و گه‌شه‌پێدان. له ڕاستیدا كێ له ئێمه هه‌یه، ئه‌مڕۆ نه‌بینێ هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی توركیا جیاوازه له پێش شه‌ڕی غه‌ززه ئیتر له‌مه‌ودوا له ناو عه‌ره‌بیش ڕۆڵێكی دیكه‌ی ده‌بێ... ئه‌گه‌رێكی دیكه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل توانی له ڕێگه‌ی ئه‌مریكا و یۆنان و نزیكه‌كانی دیكه‌ی له ئه‌وروپا دۆخه‌كه پێچه‌وانه بكاته‌وه ئه‌وه قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌بێ به‌ڵام له ئێستاكه وا دیاره كه توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌ور ببینێ كه خۆی خاوه‌نی خۆی بێ.
له18 ی ئه‌و مانگه خاڤیه‌ر سۆلانا كه نوێنه‌ری باڵای ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه. ڕایگه‌یاندن: توركیا ماوه‌یه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ڕۆڵێكی گرینگی گرتۆته به‌ر و ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕۆڵه بمینێت. له شه‌ڕی گورجستان و غه‌زه‌و بابه‌تی ئه‌رمه‌نستاندا هه‌نگاوی پێشكه‌وتووی ناوه ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نانه به‌هێز ده‌كات كه له‌و بڕوایه دان توركیا نزیكی ئه‌وروپا بێت.
جگه له‌وه‌ی له بڕۆكسل ئه‌ردۆغان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی غه‌زه و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس قسه‌ی كرد به گوێره‌ی خه‌به‌رئێكس له به‌رواری ئاماژه بۆ كراودا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی له بڕۆكسێل بۆ ئه‌نقه‌ره كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی سازكرد‌و ده‌ڵێت: ئامانجی ستراتیژی توركیا ئه‌وه‌یه كه ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، بێجگه له‌و ئامانجه هیچ خواستێكی دیكه‌ی نیه. ئێستا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له ئارادیه، بۆیه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان جارێكی دیكه هه‌وڵی چاكسازییه‌كان ده‌ده‌ین.
ڕۆژنامه‌ی فاینانشیال تایمزی به‌ریتانی له بابه‌تێكدا به پێچه‌وانه‌ی خاڤیه‌ر سۆلانایه له 22/جه‌نیوه‌ری/2009 ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی هه‌واڵه‌كه‌ی فاینانشیال تایمزی بڵاوكردۆته‌وه وای درێژه ئه‌داتێ له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه توركیا زیاتر لایه‌نگری فه‌له‌ستینییه‌كانی كرد‌و ڕه‌خنه‌ی تووندی له ئیسرائیل گرت، سه‌رچاوه به‌ریتانیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ڵویسته عاتفیه‌كانی ئه‌ردۆغان زیانی له بێلایه‌نی حكوومه‌ت داوه پێشی وایه لوبی جوله‌كه توڕه‌ن، ئیتر له ئه‌مریكا فشار ناخه‌نه سه‌ر ئه‌مریكا تاكوو دان به جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كاندا نه‌نێ.
زه‌مانی توركی باسی له ڕۆژنامه‌ی لسۆی به‌ڵژیكی كردووه كه له 22ی جه‌نیوه‌ریدا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئیسرائیل چاوه‌ڕیی ئه‌وه نه‌بوو كه توركیا تا ئه‌و ڕاده‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی غه‌زه تووند بێت به گوێره‌ی لێدوانی دیپلۆماتێكی ئیسرائیل له‌و هه‌لوومه‌رجه‌دا ئیدی زه‌حمه‌ته توركیا بتوانێ ڕۆڵی ناوبژیوانی له نێوان سوریا‌و ئیسرائیل بگێرێت.
ئاوای درێژه داوه‌تی ئیسرائیل ناوبژیوانی توركیای له مێشكی خۆیدا هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابووری له نێوان توركیا و ئیسرائیل تێك ده‌چێت.
له هه‌مان به‌رواردا ته‌واوی ئاژانسه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی توركیا خۆیان له‌و ده‌سته‌یه كێشایه‌وه كه بۆ دۆستایه‌تی ئیسرائیلی توركی دروست كرابوو. هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان، كه تا ئێستاش توركیا و ئه‌مریكاو ئیسرائیل هاوڕان له‌سه‌ر كاره‌كان به‌ڵام ئه‌مه ده‌ورێكی نوێ یه به توركیا دراوه، به‌ڵام تا ئه‌و ڕاده‌یه دژایه‌تی توركیا بۆ ئیسرائیل كه له ئامانجه‌كانی شه‌ڕی غه‌زه‌ی ده‌رباز كردووه به ڕاست نازانم.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا باسیان له ئێواره خوانه‌كه‌ی ئیسرائیل كرد، كه سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا زۆربه‌یان ئاماده بوون. به‌ڵام سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵلا گویل، ئاماده نه‌بوو له توركیا وایان لێك دایه‌وه، ئه‌مه جۆرێك له لێپێچینه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر توركیا كه‌چی له 20 ی ئه‌م مانگه‌و به گوێره‌ی سۆن سایفا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه هه‌واڵنه‌ری ( (عه‌بدوڵلا گویل) ) ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه چوونی سه‌ركرده‌كانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بۆ ئه‌وه بوو كه پشتیوانی له په‌یمانه تازه‌كه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریكی بكه‌ن كه باس له پاراستنی سنوری نێوان میسر و ئیسرائیل ده‌كات. گویل ئاوای درێژه داوه‌تێ (چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش ئاماده‌ن هاوكاری ئه‌مریكا بكه‌ن و ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه) .
به‌ڕای من هه‌ڵوێستی توركیا، له‌وه زیاتر و به‌ولا وه‌تره، كه ته‌نها هه‌ڵوێست بێ به‌رامبه‌ر به ڕووداوێكی سیاسی، یان مرۆیی، یان نێو نه‌ته‌وه‌یی، یان ئاسایشی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نزیكی به توركیاوه‌ش هه‌بێ، یان هه‌ر جۆره ڕووداوێكی كاتی، به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی توركیا و هه‌ڵوێستی له شه‌ڕه‌كه‌دا، پیشانده‌ری جۆرێكی نوێ یه له ڕووكاره نوێیه‌كانی سیاسه‌تی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌مریكی ئیسرائیلی هه‌ر چه‌نده توركیا نایه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردووك وڵاتانی نێوبراودا بپچڕێنێ به تایبه‌تی له ڕووی سه‌ربازی به‌ڵام ده‌خوازێت خۆی خاوه‌نی هه‌نگاوه‌كانی خۆی بێ، هه‌ر بۆیه‌ش لایه‌نگریه‌كه‌ی له حه‌ماس و غه‌زه و به گشتی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی زه‌ق و له خۆڕادیتووانه‌بوو، له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیش پشتیوانی زۆری توركیا له حه‌ماس هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت و هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن توركیا سه‌نگی خۆی خسته ته‌رازووی عه‌ره‌ب. له 18 ی جه‌نیوه‌ری ئه‌مساڵدا راپۆرتێكی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی بی، بی، سی هه‌بوو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئیسرائیل و تیایدا ئاماژه به‌وه‌كرا كه له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی غه‌ززه قسه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل جۆرێكن كه كه‌س ناتوانێ بیكات، تا به خۆپیشاندانه‌كان ده‌گات له دژی ئیسرائیل.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دیپلۆماتكارێكی ئیسرائیل ده‌ڵێت: توركیا تاكه وشه‌یه‌كی خۆشی بۆ ئیسرائیل پێ نه‌بوو، ئه‌مه‌ش نیه‌تی باشی ئیسرائیل پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه به‌رامبه‌ر به توركیا ده‌رحه‌ق به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌یبوو.. دیپلۆماته‌كه ده‌ڵێت: لایه‌نگری توركیا له حه‌ماس تا ئه‌و ڕاده‌یه بوو كه ئیسرائیلی یه‌ك لایه‌نه تاوانبار ده‌كرد كه‌چی عه‌ره‌ب خۆیان ئاوا تووند نین و ده‌ڵێت: پێویسته تووند‌و تیژی له‌لایه‌ن هه‌ردووك لاوه بوه‌ستێنرێت.
بۆ سه‌لماندنی ڕایه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین ئاماژه به هه‌واڵێكی كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان بكه‌ین به تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیره كه خۆپیشاندانه‌كانی یه‌مه‌نی ده‌رخست وێنه‌ی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی فه‌نزویلاو ئه‌میری قه‌ته‌ریان به‌رزكردبۆوه.
له میللییه‌ت و 18 ی جه‌نیوه‌ری ئه‌مه نووسرابوو، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی یه‌مه‌ن كه وێنه‌ی ئه‌ردۆغانیا به‌رزكردبۆوه خۆپیشانده‌ران ئه‌مه ده‌ڵێن ( (بڕوانن هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا چۆنه، كوان سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب؟ فه‌نزویلا عه‌ره‌بیش نیه بڕوانن چی ده‌كات) )
پشتیوانیه‌كه‌ی توركیا له‌سه‌ر ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وام بوو، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆك گویل له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا جۆرج بۆش. بانگه‌وازه‌كه‌ی علی باباجان بۆ كۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی، وتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له بڕۆكسل كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كانی ئه‌نقه‌ره چ وه‌زیران، یان وه‌زارتی ده‌ره‌وه لێدوانه‌كانی گویل له‌لای سه‌رۆك كۆماری جیبۆتی. له جیبۆتی گویل ئه‌مه‌ی گوت: شه‌رم ده‌كه‌م كه سیاسه‌تی ئیسرائیل ده‌بینم، منداڵ به‌و بێ به‌زه‌ییه ده‌كوژێت. هه‌روه‌ها شه‌رم ده‌كه‌م كه دنیا ئه‌وه‌ند به‌رامبه‌ر ئیسرائیل بێ ده‌نگه، گویل ئه‌مه‌شی گووت ( (ئیسرائیل هه‌ر دووساڵ جارێك ده‌ست ئه‌داته چه‌ك و ناوچه‌یه‌ك له خوێندا ئه‌گه‌وزێنێ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه ڕۆژهه‌ڵات ئاشتی ئارامی به خۆیه‌وه نه‌بینێ. ) ) بڕوانه زه‌مانی توركی له 17ی جه‌نیوه‌ری/2009.
له ڕۆژنامه‌كانی ئیسرائیل هێرش ده‌كرێته سه‌ر توركیا و بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌ی جێرو ساڵێم پۆستی ئیسرائیل به‌و شێوه‌یه باس له ڕۆڵی توركیا ده‌كات، ڕۆژ به ڕۆژ له وڵاتانی ڕۆژئاوای دوور ده‌كه‌وێته‌وه و خۆی نزیكی ئیسلامییه‌كان ده‌كات.. ده ساڵ له‌مه‌و به‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئیسرائیل توانیان باوه‌ڕ به توركیا بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م متمانه‌یه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) كه ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامییه گۆڕانی به خۆوه ده‌بینی.
ماڵپه‌ڕی یه‌نه‌تی ئیسرائیلی كه سه‌ر به گه‌وره‌ترین میدیای ئیسرائیلییه له هه‌واڵێكیدا ئه‌م ڕایه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه كه هه‌ر ئه‌م به دواداچوونه‌مان به هه‌مان مه‌به‌ست كردووه، ئه‌ویش گۆڕانكاریه‌كه‌ی توركیایه وه پێدانی ده‌ورێكی نوێ یه له ناوچه‌كه به‌خۆی.. ماڵپه‌ڕه‌كه ئاوای نووسیوه، ( (توڕه‌بوونی توركیا به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی ئیسرائیل له‌سه‌ر غه‌ززه له‌وانه‌یه ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان به هه‌ڵواسراوی بهێلێته‌وه، سوپای توركیا هه‌موو كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی پێدا گیرانه، ویستوویه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێكه‌وتنی سه‌ربازی مۆر بكات، بگره دوای هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌كانیش ئه‌و داواكارییه‌ی سوپای توركیا هه‌ر به‌رده‌وام بوو. مۆركردنی ڕێكه‌وتنامه‌كان به‌رده‌وام بۆ ئێمه سه‌خت بووه، له‌مه‌ودوا سه‌ختریش ده‌بێ. بڕوانه میللییه‌ت له به‌رواری 17 ی جه‌نیوه‌ری محه‌مه‌د عه‌لی شاهین كه وه‌زیری دادی ده‌وڵه‌تی توركیایه و ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حكوومه‌تیش له حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانن، كه ئه‌ردۆغان و گویل سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌م وه‌زیره له حوڕییه‌ت له به‌رواری سه‌ره‌وه‌دا ده‌ڵێت: له هه‌مووان زیاتر ئیسرائیل هانده‌ری تیرۆری نێو ده‌وڵه‌تییه، ئه‌گه‌ر ناو له‌م شه‌ڕه‌ی غه‌زه بنرێت كۆمه‌ڵكووژی هێشتا هه‌ر كه‌مه. له‌نێو شه‌ڕدا ژن و مرۆڤی بێ‌تاوان و منداڵان بۆردوومان ده‌كرێن.
هه‌رچه‌نده سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا و به گشتی دیموكراته‌كان دیار نین چی ده‌بێ به‌ڵام ته‌دابیره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سیاسه‌تی ئه‌من و ئاسایش تا ڕاده‌یه‌ك جێگرن هه‌ر چه‌نده به‌هۆی بوونی گورجستان و عیراق و ئه‌فغانستان به بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا تا ڕاده‌یه‌ك ڕۆڵی توركیا خۆی له لاوازی داوه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرانایه‌كی زۆری ئاسایشی هه‌رسێك وڵاتی توركیا، ئیسرائیل، ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌و به تایبه‌تی له نێو عه‌ره‌ب كه‌وتۆته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان. گراهام فۆله‌ر به‌رپرسێكی پێشوتری CIA بوه و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی به‌ناوبانگیشه. له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشینتۆن تایمز ڕایگه‌یاند. له قۆناغی درێژخایه‌ندا كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و توركیا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێ. ئیتر له‌مه‌و دوا ئیسرائیل ناتوانێ به ئاسانی شتێ له توركیا به ده‌ست بهێنێ. ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه به قوڵ بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و ئێران ده‌كات. خه‌به‌ر ئێكس 24/جه‌نیوه‌ری/2009 دا‌و له هه‌مان به‌رواردا ئێن تیڤی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه كه (5) ڕێكخستنی گه‌وره‌ی جوله‌كه له ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی وشیاركه‌ره‌وه‌یان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌وانه كرد، چونكه پێیان وایه هه‌ڵوێسته تونده‌كانی نێو براو بۆته هۆی په‌یدابوونی هه‌ڕه‌شه‌و نا ئه‌منی بۆ سه‌ر گیانی جوله‌كه‌كانی توركیا به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل كه له كۆمپانیا گه‌شت و گوزاری وڵاته‌كه‌یانه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه گه‌شت و گوزاری ئیسرائیلییه‌كان بۆ توركیا 70% دابه‌زیوه به‌رپرسێكی ئیسرائیلی باس له‌وه ده‌كات كه كۆمپانیای گه‌شت و گوزاری توركیا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردون و پاڕاونه‌ته‌وه كه ئیسرائیلییه‌كان واز له گه‌شت و گوزار بۆ توركیا نه‌هێنن. 24/جه‌نیوه‌ری/2009
ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه داده‌چن كه توركیا پێداگیری له‌سه‌ر سیاسه‌ته نوێ یه‌كانی ده‌كات و التزاماته‌كانی به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكاو ئیسرائیل كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كورد له باكور و باشور ده‌زانم. چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانم كوردیش خاوه‌نی هێزی به‌رگری خۆیه‌تی و سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی زاپی ساڵی ڕابردوو زۆر شت ڕوون ده‌كاته‌وه، دیسانیش ئه‌مریكا ڕۆڵی هه‌بووه له جله‌وكردنی توركیا ده‌رحه‌ق به هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا..
شه‌ڕی غه‌زه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی زووتر هاوكێشه نوێیه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربكه‌ون و پێویسته كوردیش له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بێت ئه‌گه‌ر له پێشیان نین زۆریش له دوایان نه‌بن چونكه ئیتر له‌مه‌ودوا هه‌ر گۆڕانێك له ئێران و كه‌نداو و توركیا و ئیسرائیل كار ده‌كاته سه‌ر دۆخی ئێمه‌ش. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ده‌مێكه میلله‌تان ده‌یزانن و ئێمه‌ش هه‌ر ده‌مانخوێنده‌وه، ئیتر له‌مه‌ودوا خۆمان، ده‌ستوو په‌نجه له‌گه‌ڵ واقعه‌كه نه‌رم ده‌كه‌ین واقعی ژیان له‌ناو هاوكێشه ناوچه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
Hassanmustafa_2007@yahoo. com
