2 ی ڕێبه ندان.. یادی کۆماری مه هاباد

شه یدا بڵباس:  بێگومان نه ته وه ی کوردیش وه کو گشت نه ته وه کانی تری سه ر ڕووی زه مین، له گه ڵ بزووتنه وه ی بیری ئازادیخوازان له جیهاندا، ئه سپی خۆی تێدا تاو داوه.. ڕاپه ریوه و ملی ڕێگه ی سه ختی کاروانی سه رفرازی گرتووه و درێژه ی به شۆڕشی خوێناوی دژ به داگیرکه ران و فاشیستانی چوارچێوه ی ووڵاته به شکراوه که ی له لایه ن ده ست درێژکه ران ناوه؛ به رده وامیش چه کی رزگاریخوازی له شان نه کردۆته وه. له هه ر سه رده مێکدا، کێشه و به ر به ره کانێ و به رپه رچدانه وه ی له گه ڵ ڕژێمه بۆگه نه کانی ده وروبه ری کردووه.

 ئه مڕۆ یادداوه ری ڕۆژێکی هیواهێنه ر بووه له مێژووی گه له بێ پشتیوانه که مان و ده مانه وێ دووباره ده مشیرینی ئه م ڕۆژه خۆشه بکه ینه وه، که هێشتا تام و چێژی به ده می باب و باپیرانمانه وه ماوه.. به ڵێ ڕۆژی 2ی ڕێبه ندان.

 کۆمه ڵێک له ڕابه ران و ڕاوێژکه ری گه له که مان توانیان پارتێکی سیاسی رزگاریخواز دامه زرێنن، به ناوی' پارتی دیموکراتی کوردستان' . هه روه ها پێشه وای کورد و یاوه ره کانی کۆڕی خه باتیان پته وتر بکه ن و هانی هه نگاوی خێراتری ئه سپی زینکراو، له ڕێگه ی ئه و کاروانه سه رسه خته به تاوبهێنن. پێشه وای کورد له م ڕۆژه دا تیشکی گزنگی به ربه یانی له سه ر ئاسۆی به رزی چیاکاندا وه رگرت، به نیازی ئه وه ی چرایه ک له شاره خوێناویه که ی ' مه هاباد' دا داگیرسێنێت بۆ کوردستان و نه وه ی دوا ڕۆژ له تاریکیه رزگاری بێت.

 له م ڕۆژه دا، به قسری سه رماوسۆڵه ی سه ختی زستان، کراسی بوکێنی و تارای سپی به سه رتاپای کوردستاندا پۆشیبوو.. کوردستان کچۆڵه ێکی چوارده ساڵه بوو، سواری ئه سپی زینکراو بوو، لغاوه ی ئه سپه که ش که وته ده ست شۆڕه سوار پێشه وا قازی و موژده ی پێدا.. بۆ یه که مین جار کۆتری ئاشتی له شه قه ی باڵی خۆیدا و هه ڵفڕی.. بووکی یه کشه وه ش، له سه ر ده ستی پێشه وا له ئه سپ دابه زی، ئه سپی ڕێگه ی مه ینه تی، موژده ی هێنا.. نه ما تاریکی.. ترس شکا.. سه رما بڕا، له م به ره به یانه دا موژده به گشت سروشت درا، سروه ی نه سیم، ده نگی شمشاڵ، نه غمه ی بولبول، تێکڕا خزانه ناو ئاهه نگی سه ربه ستی. ئاڵا به ده ستی پێشه وا قازی موحه مه دی تێکۆشه ر هه ڵکراو له ئاسمانی نیشتیماندا دره وشاوه.. چه پڵه لێدان هه لهه له له گه ڵ پێکه نینێکی چه ند ساڵی چاوه ڕێکراو، قڵپی دایه وه.. دار به ڕووه کان که وتنه سه ما و چیاکانیش هه ڵخست، بۆ ئه و حه شاماته ی که له ' چوار چرا ' ده ست پێکرا. خه ڵکی هه موو ئاسووده بوون، کۆرپه ی هیوا له دایکبوو؛ هه ر وه ک خه ون و خه یاڵێک بوو له مێژوودا. به ڵام جێگه ی داخ بوو! ته مه ن کورت بوو.. گه رده لوولی پاییزی شووم هه ڵیکردوو کۆرپه ی 11 مانگه یان به حه وا برد.. زاواش که ڕووناکی مۆمێکی شه وه زه نگ بوو، کوژێنرایه وه. هه وری غه م و نه گبه تی له و ساوه به ری ئاسمانی نیشتیمانی ته نیوه و به رینادا.. ئێستاش پێشه وا و یاوه رانی چه ند ئه ستێره ێکی پڕشنگدارن و به ئاسمانی نیشتیماندا ده دره وشێنه وه. له و ڕۆژه وه نه وه که مان به وێڵی و سه رگه ردانی مایه وه.

 سۆکرات له پێناو یاسای شاردا گیانی پێشکه شکرد.. پێشه وا قازیش له پێناو مه رگه ساتی خه ڵکی شاری مه هاباد، که به ڵێنی پێدابوون، به جێیان نه هێڵێت به ره و په تی سێداره چوو، که سێداره له باڵای ئه و کوورتتربوو. هه ر ئه مشاره ی به ر له شه ست ساڵ، له ودیو شووشه ی په نجه ره و گۆسه بان، به بێده نگی له مه رگی پێشه واێکیان ده ڕوانی.. ئه وا ئه مڕۆ له مه یدانی چوارچرا و هه موو دونیا له گه ڵ جوانه مه رگی شوانه، یه کده نگ به دوژمن ده ڵێن نااااااا.

 ئێستاش ڕۆڵه کانمان زۆر به چاکی ئاگاداری پلانه گڵاوه کانی دوژمنن و ده زانن چییان نیازه! دوژمنیش بۆی ده رکه وتووه که چیتر که س به دهۆڵیان هه ڵناپه ڕێ.. جا بۆیه په نایان بردۆته به ر سووتانی لادێ و بۆمبارانی شار، به نوێترین چه کی هاوچه رخ. به ڵێ کوردستان کرا به تاقیکردنه وه ی چه که کوشنده کانی سه رده م.. سه ره ڕای ئه وه ش بۆیان ڕوونه که له ناوبردنی میلله تێک له ڕه گ و ڕیشه وه ناکرێت و هه رگیز مه حاڵه..!

 ئه مڕۆ له کوردستاندا ده نگی ناڵه و ئازار به ترۆپکی خۆی گه یووه و به ڕوویاندا ده ته قێته وه و دوا سروودیا به یه کده نگ ده ڵێنه وه:

بارکه ن بڕۆن، بارکه ن بڕۆن

زه وی ئێمه ڕه گی ئێوه ی لێ شین نابێ

کانیاوه کان بۆ ساتێک تێنوو شکانووتان

ووشک ده بێ.

بارکه ن بڕۆن، بارکه ن بڕۆن.

 

میوانانی سەر خەت

We have 864 guests and no members online