له
وه‌ته‌ی من له بیرم بێ
له خه‌باتی ئه‌وسای شاخدا
شه‌ڕی برا کوژی بووه
له نێوانی حیزبه‌کانی کوردستاندا
له شه‌سته‌کان، له حه‌فتاکان
به‌به‌رده‌وام تا ناوه‌اڕاستی هه‌شتاکان
هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ک
جارێک به ناوی پاراستن
پاراستنی ئابڕووی نه‌ته‌وه‌ییمان
یان به بوونی مل ملانێی خاوه‌ن کار و کرێکاران
سه‌رده‌مانێک
به بیانووی سۆسیالیزم، پرۆلیتاریا و ڕه‌نجده‌ران
هه‌ندێ جاریش
به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی پیرۆزی یه‌زدان
ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو لای هه‌موومان
دوای ڕاپه‌رین، دوای ئازاد بوون
دوای سه‌ربه‌ستی، سه‌رفراز بوون
له سایه‌ی چه‌کوشی ئاماده‌ی هاوپه‌یمانان
له سایه‌ی حکومه‌تی ساوای هه‌رێم و په‌رله‌مان
شه‌ڕێکی نوێیان دامه‌زران
شه‌ڕی تازه‌ی ئه‌و جاره‌یان
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌ندنی ده‌سه‌ڵات بوو له په‌رله‌مان
ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی به ته‌نیا باوه‌ڕ پێکراو بوو لای خۆمان
شه‌ڕی کۆنترۆڵی باج بوو
به مه‌به‌ستی خڕ کردنه‌وه‌ی پاره و سامان
شه‌ڕ بوو به کۆنه قینی سی ساڵه‌ی له وه‌و پێشیان
تا وای لێهات له سێ شاردا
دوو حکومه‌ت، دوو په‌رله‌مانیان دامه‌زران
گه‌رچی شه‌ڕ به ڕاگه‌یاندن
به چه‌ک و به جبه خانه، کۆتایی هات له نێوانیان
(شه‌ڕی سارد) ی گه‌رم هه‌یه
له دژ یه‌کتر، به به‌رده‌وام لای هه‌ر کامیان
ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌ڵوێستیان
له ئاست (ئێراقی عروبه)، موو ناچێ به نێوانیان
ئه‌وه‌نده‌ی باس
له‌یه‌ک خاکی ئێراق ده‌که‌ن
نیو و نیو و نیو ئه‌وه‌نده
باس له ناوچه دابڕاه‌کان
باس له که‌رکوک
باس له ئه‌نفال، له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ناکه‌ن
ئه‌وه‌نده‌ی گوێ به مافی
عه‌ره‌بی سوننه، ئاسوری و تورکمان ده‌ده‌ن
نیو و نیو و نیو ئه‌وه‌نده
گوێ به مافی ئه‌نفالکراو، ڕه‌می کراو
گوێ به مافی خنکاوی ده‌ستی کیمایی،
گوێ به مافی سێداره دراو
گوێ به مافی گه‌نجان ناده‌ن
باس له یه‌کپارچه‌یی ئێراق
وا باس له‌سه‌روه‌ری ده‌که‌ن
بۆیه بۆ شه‌ڕێکی تازه
با س له بیانووی تازه ده‌که‌ن
شه‌ڕی تازه و بیانووی تازه:
پاراستنی سنووره‌کان
به کۆی ده‌نگ و
(به‌ڵێ به‌ڵێ) ی یه‌ک به یه‌کی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان
پاراستنی سنووره‌کان
به مه‌به‌ستی دڵ ڕاگرتن
ڕازی کردنی برایانی (دووژمنیان)
پاراستنی سنووره‌کان
کامه سنوور؟
سنووره ده‌ست کرده‌کانی ناو کوردستان
سنوری مۆڵگه‌ی دووژمنان
له‌ده‌ستی کێ؟
له‌ده‌ستی کوردی باکوورمان
ئه‌و جاره‌یان
کورد ده‌که‌ن سووته‌مه‌نی
به به‌رگی سووپای ئێراقی عروبه‌یان
بۆه ده‌ڵێم:
نه‌فره‌ت له‌وه‌ی ئه‌وجاره‌یان
خۆی ده‌کاته
قووربانیی نیازی بۆگه‌نیان
