شێروان شێروانی/هه‌ولێر*: باس وخواسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان گه‌رمترین وپڕ بایه‌خترین بابه‌ته‌ی ئیمرۆی سه‌رساحه‌ی كوردستانه، گه‌رچی هه‌ڵبژاردن به مانای نوێبونه‌وه و چاكسازی وگۆرانكاری دی به‌ڵام ئه‌مه له ووڵات و ژینگه و سنوورێكه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی له كه‌شێكی فول دیموكراسی وئازادی بن، لی كوردستانی خۆمان ئه‌و دیموكراسی و زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌ففاف بوونی نیه، بۆیه به‌تێڕوانینی من به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی كارێكی پێویست وله‌جێی خۆ ودروسته، چونكه ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه بوونی نیه هه‌موو كه‌شێكیش كه بسازی بۆ دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن ئیفلیچ وپه‌كخراوو كراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها وبی سنووری هه‌ردو حزبه‌كه‌ی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو بواره جیاجیاكان به‌تایبه‌ت بواری سیاسی وئابووری، پاشان قبول كردنی ڕای به‌رامبه‌رو پێكه‌وه ژیانی ئاشتی ودیموكراسی و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف وداخوازییه‌كان له رێگه‌ی یاسا وده‌ستور بوونێكی فیعلی و كارا نیه تا شایه‌نی باسكردن بێت، گرنتی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی وبی خروقات كه‌وتۆته بابی موسته‌حیلات له‌كوردستان، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆئه‌م ڕاستیه نه‌بوونی ئه‌و نه‌فه‌س درێژی وقبوڵ نه‌كردنی گله‌یی وگازانده‌كانی دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستانه له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو پرۆژه‌و لیدوانێك كه دوو حزبه‌كه بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه‌ش له لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دوو حزبه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وه‌ڵامی پرۆژه‌كه‌ی چوار حیزبی كوردستانی رایانگه‌یاند، كه گازه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن ده‌بێت له نێو حكومه‌ت دابن گازه‌نده و گله‌یش له حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن؟ له‌كاتێكدا خۆیان سه‌رو ژێری قسه‌كانیان گازه‌ند وگله‌ییه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی كه تا ئێًستا نه‌چۆته ژێر كه‌مترین داواكاری كورد وخۆشیان به‌شێكی گرنگی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی پێكدێنن، بۆیه بڕوای من نه‌كردن وئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن ڕزگاكردنی خه‌لكی كوردستان له گێژاوی شه‌رو ململانێی نا شه‌ریفانه‌ی كه هه‌ردوو حزبه‌كه له‌كاتی ئه‌نجام دانی هه‌ڵبژاردن بۆخه‌ڵكی دروستی ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌و ده‌ستكه‌وته جه‌وهه‌رییانه‌شمان له‌ده‌ست بچێت كه خه‌ریكه به‌هۆی سیاسه‌تی نا دروستی یه‌كێتی وپارتی مایه پووچ و ده‌سته ڕۆبن،
* چاودێرێكی سیاسی
