ر. ع. ر : دنیای سه‌رمایه‌دارو خواستی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی دنیا جیهانێكی پڕكێشمه كێشمو ئاڵۆزی به‌رهه‌م هێناوه زۆرینه‌ی میلله‌تانو ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن كه‌م ده‌سته‌كانی دنیا له‌به‌رداشی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان ئه‌هاڕێن ئه‌بنه قوربانی خواستی عه‌قڵیه تێك كه‌خۆی به هێزی چاكه‌و ئاشتی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات له‌سه‌ر ڕوی زه‌ویدا، هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌یه‌وی جیهان به‌ره‌و ئارامی‌و ئاشتی‌و چه‌سپاندنی دیموكراسی و داد په‌روه‌ری به‌ری، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان دنیا وه‌ك دارستانێك دائه‌نێن به‌زه‌بری هێز له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ئاماده‌ن به‌هه‌موو هێزێك به‌ره‌نگاری ئه‌و پێشهاتانه بنه‌وه كه‌دێنه‌سه‌ر ڕێگایان، به‌بڕوای من هیچ هێزێك له‌دنیادا ناتوانێت یه‌كسانی و داد په‌روه‌ری بچه‌سپێنێت له نێوان مرۆڤه‌كاندا ژیانێك بهێنێته گۆری كه‌دور بی له خوێن رَێژی و ده‌ستیوه‌ردان، ئه و هێزه‌ی كه‌له توانایه‌تی ئه‌مانه بچه‌سپێنێت به‌س ته‌نیا هێزێكی شاراوه‌ی خوداییه، بڵاو بونه‌وه‌ی یه‌كسانی و ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و باشكردنی ژیانی كۆمه‌ڵێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی تر بونی نی یه‌و به‌س ته‌نها له چوارچێوه‌ی موزایه‌ده‌كردن و چاوبه‌ستنی مرۆڤه‌كانن به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كانی تر، بۆنمونه ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وه‌ك ئه‌مریكا هاتوه ژیانی هاوڵاتیانی ئێراق باش كات وه‌ك با س ئه‌كرێت، یان هاتوه فێری مۆدێلی دیموكراسی یه‌كه‌ی خۆیانمان بكات یان هاتوه وه‌ك باوكێكی مهره‌بان ده‌ست به‌سه‌ری ڕۆڵه‌كانمان بهێنێت و ژیانێكی ئارام مان بۆدروست بكات، بێگومان نه‌خێرو نه‌ش بوه به‌درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی هێزگه‌لێك هه‌بێت ژیانی كۆمه‌ڵێك وه‌ك ژیانی خۆی لێبكات، ئه‌وه له‌توانای مرۆڤ نی یه كه‌بتوانێت جیهانێكی ئارام و بێسه‌ر ئێشه دروست بكات، هه‌موان وه‌ك یه‌ك بین له‌و جیهانه‌دا بی جیاوازی ڕه‌نگ و دین زمان ئایدیا‌و هه‌موو جیاوازیه‌كانی تر، ئه‌م دنیایه‌ی ئێمه تیا ئه‌ژین دنیایه‌كه سه‌ركرده‌كرنی له‌لاین هێزگه‌لێكه‌وه دڕنده‌ئاسا ده‌كرێت، كاره‌ساته‌كان زۆرن كه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دا هاتووه‌و ده‌وڵه‌ته‌زلهێزه‌كان بێهه‌ڵوێست بون بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌و ئه‌و كاره‌ساتانه بونه قوربانی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان، به‌بڕوای من ئه‌م سه‌رده‌مه له ڕووی هه‌ڵسوو كه‌وتی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان دنیا‌و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ڕۆمانیه‌توو سه‌رده‌می وه‌حشی مه‌غۆله‌كان جیاوازی ئه‌وتۆی نیه به‌ڵكو له شێوه‌یه‌كی تر‌و له به‌رگێكی ترایه هه‌ڵسوو كه‌تی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان، بۆیه تادنیا هه‌بێ و مرۆڤ هه‌بێت نه‌یه‌كسانی ئه‌بێت نه‌مافی مرۆڤ ئه‌بێت كه بانگه‌شه‌ی بۆده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانه‌وه
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
دیموكراسی و مه‌زایه‌ده‌كردن به یه‌كسانی و مافه‌كانی مرۆڤ
میوانانی سەر خەت
We have 450 guests and no members online
