ئه‌گه‌ر پێشگیری نه‌كرێت له لێدوانه ناشیرینانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ جوانكردنی ڕوخساری ناشیرینی خۆیان له پێش دیده‌ی دو
وژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیاندا ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه به میلیشیات ناوزه‌د ده‌كه‌ن ئه‌وا ڕۆژێك دێت كه‌سانێكی وه‌ها كینه له دڵ ووشه‌ی (جیب العمیل) ده‌سه‌پێننه‌ه‌وه به‌سه‌ر ڕۆڵه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بۆیه ده‌بێت به‌توندی به‌ره‌نگاری ئه‌م جۆره لێدوانانه ببینه‌وه به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سعود بارزانی كه له (كۆنگره‌ی١٣یه‌می ـ ی، ق، ك) دا له‌هه‌وڵێری پایته‌خت بـڕیاری دا ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه بكات له كوردستان جێگای نابێته‌وه.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی سوكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه‌سانی سه‌رسفره وخوانی حازرن نه‌ك كه‌سانی دڵسۆز‌و وه‌فادار بۆ خوێنی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی له ڕۆژه سه‌خت و دژواره‌كاندا ماڵئاواییان له‌خوشه‌ویسته‌كانیان و خۆشگوزه‌رانی ژیانی خویان كرد و ڕوویان كرده دۆڵ و چیا و ده‌ستیان دایه چه‌ك و له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدا ته‌من و ژیانی خۆیان به‌بێ ووچان وه‌كو مۆمێك داگیرساند بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌م و تاریكییه‌ی كه‌باڵی ڕه‌شی نائومێدی به‌سه‌ر هه‌موو بستێكی خاكی كوردستانه‌دا كێشابوو. ئه‌مرۆ هه‌ر له سایه‌ی پاشكۆی خۆڵه‌مێشی ته‌مه‌نی ئه‌و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌ستانه‌ی كوردستانه ئه‌م نیمچه ئازادییه به‌رپا بووه، ئه‌گه‌رنا تا ئێستا ته‌نها كوردێكیش له‌كوردستاندا نه‌مابوو.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م ناوه ناشیرینانه ده‌دركێنن به ڕووی پێشمه‌رگه‌دا له پاشه ڕۆژدا چاوه‌ڕوانی هیچ كرده‌وه‌یه‌كی باشیان لێ ناكرێت بۆ خاك و خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت مرۆڤێكی كینه له دڵ و بێبه‌زه‌یین و به‌درێژایی ته‌مه‌نیشیان ڕۆژێك له ڕۆژان نه برسێتیان بینیوه و نه شه‌وێكیش له‌شه‌وان له‌نێو جێگای گه‌رمدا ڕابوونه و نه‌ساتێكیش پێیان ڕچیوه بۆ پارێزگاری له‌خاك وگه‌ل.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م كۆپـله هۆنراوه‌یه‌م كه چه‌ند دێڕێكه له‌و وه‌سێتنامه‌یه‌ی كه له ساڵی ١٩٧٤دا بۆ بڕنه‌وه‌كه‌م له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا له نێوان شارۆچكه‌ی شوان و شا
رۆچكهی ته‌ق ته‌قـدا هۆنیه‌وه له سه‌رده‌مێكدا كه هه‌میشه ئاواتم ده‌خواست زنجیری پاچكه‌ی زریپۆشی تانكه‌كانی دووژمن به‌سه‌ر لاشه‌كه‌مدا تێپه‌ربێت نه‌ك له‌پێش چاوومدا گوندێك یان پارچه‌یه‌ك له‌خاكی نیشتیمانه‌كه‌م داگیر بكرێت.
بڕنه‌و چاوه‌كه‌م چه‌كی كوردانی
له‌ناو چه‌كه‌كان به‌ناو نیشـانی
لوله‌ت درێژه ئه‌ویش دیاره
سه‌ندنی مافی كوردی هه‌ژاره
كه شه‌هید كرام له‌ناو سه‌نگه‌را
لاشه‌ی خوێناویم سوور بوو له شه‌ڕا
ئه‌ستێره‌ی ژینم له ئاسمان نه‌مـا
وێڵ وسه‌رگه‌رد بوو له‌هه‌ور و ته‌مـا
هه‌واڵ بنێره بۆ دایكی پیرم
بێته سه‌رلاشه‌ی خوێناوی سوورم
پێی بڵێ ڕۆڵه‌ی شه‌هید كراووت
تا دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ر هێنای ناووت
ئه‌یووت كه دایكم هاته سه‌ر لاشه‌م
نه‌كات شین بكات بۆمن بخوا غه‌م
توخوا وه‌سێتم به‌یان كه لایان
كه‌هاتنه دیارم خزم وهاوسه‌ران
زوو بمسپێرن به‌م خاكه جوانه
نیشتیمانی من هه‌ر كوردستانه
به‌و جله خاكیه‌ی له‌به‌رم دایه
به‌و برینه ئاڵه‌م وه‌ك كانی وایه
بنووسن له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه‌م
شه‌هید كراووم سوره به‌رگه‌كه‌م
به‌خێوی كردم دایكم مه‌ردانه
تا خۆم به‌خت كه‌م بۆ ئه‌م كوردستانه
پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن
نجم ا‌لدین احمد شوان
٢٦/٢/٢٠١٠
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
