هه‌موومان بینیمان له مه‌ڕاسیمی دادگایی و به عه‌داله‌ت سپاردنی دیكتاتۆری گه‌وره سه‌دام حوسێن، چۆن ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی بۆ به‌رگریكردن له دیكتاتۆر له دادگا ئاماده‌بوون هه‌رچه‌نده خودان توانا و ئه‌زموون و لێهاتوویه‌كی زۆربوون له بواری یاسا و بردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانی دادگا به‌ڵام چونكه تاوانه‌كانی دیكتاتۆر ئه‌وه‌نده زه‌ق و قێزه‌ون بوو هیچی تیا نه‌هێشتبۆوه هیچیان له‌ده‌ست نه‌ده‌هات و زمانیان نه‌ده‌جولا و ئه‌وه‌ی كه ده‌شیان گوت خۆیان لی ی تی نه‌ده‌گه‌یشتن تا خه‌لك، بۆیه نه‌بونیان باشتربوو له بوون.
منیش ئێستای حاڵی ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه ده‌بینم سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی خوێندكار و ڕۆژنامه‌نوسێكی لاوی وه‌كو كاكه زه‌رده‌شت. سه‌ره‌تا بی ده‌نگیان هه‌ڵبژارد، دوواتر له ترسی هه‌ڵگیرسانی ڕاپه‌ڕینی قوتابیان و رۆژنامه‌نوسان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، زۆر گه‌ڕان تا توانیان منداڵێكی ده‌م شڕ و بی زمانێك و دوو گه‌نده‌ڵ و سی خۆفرۆش سه‌ره‌تا بۆنانی ئێواره تێر درۆ و قسه‌ی پڕوپوچ بكات و دوواتر بیهێنێته سه‌ر شاشه هه‌ره قێزه‌ون و دوور له سیما ڕۆژنامهنوسیهكانی دونیا ئه‌ویش كه‌ناڵی سه‌رهه‌ڵدانی بهڕلهاَیی و بی مه‌نهه‌جی زاگرۆس بوو منداڵێكی فه‌قیره بی نان و ئاوی كه هه‌رله برسیه‌تی كردنی پارتی ووشك بۆته‌وه به‌ناوی بڵند مسته‌فا كه‌هه‌ر حهپهحهپیهتی و كه‌س نازانی چ شه‌كرێك ده‌شكێنی له‌گه‌ڵ یاسانهزانێكی دیكه كه پاش دیتنی ئه‌و وه‌كو یاساپارێزێك بۆم ده‌ركه‌وت یاسا ئه‌گه‌ر ته‌واوی دونیای ته‌نیبێت ئه‌وجا روو له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه ناكات. ئه‌وان و چه‌ند به‌كرێگیراوێكی سه‌ربه تیرۆرسته‌كان ده‌لێن. شاڵاوی ناڕه‌زایی خه‌ڵك هه‌ڵه‌یه و ده‌ستی بێگانه و گۆڕانی له‌پشته. ئه‌ویتر كه چه‌نده‌ی ده‌كرد قسه‌ی بۆ نه‌ده‌هات ده‌یگوت له‌وانه‌یه زه‌رده‌شت قهرداربوبێت بۆیه خاوه‌ن قه‌رزه‌كه پاش كوشتنی له سه‌ری ره‌ش وله 11 بازگه‌ی زۆر توندی سه‌ربازی و ئه‌منی كه ناهێڵن چۆله‌كه تێیدا قوتاربێت ڕه‌ت بووه و له موسڵ فڕێی داوه چونكه له هه‌ولێر شوێن نه‌بووه و دڵی نه‌هاتووه خه‌ڵك بێزاربكات. یه‌كێكی تر كه زمانی هه‌روه‌كو مه‌قه‌س وه‌هابوو و ئه‌و دوو چركه‌یه‌ی كه گوێم لێ كرت زانیم ئینسانی چه‌ند بی ناوه‌رۆك و بی كه‌رامه‌ت هه‌یه كه من خه‌می ئهوكهسهمه ده‌بێته خێزانی چونكه ته‌واو له ئینسانیه‌ت به‌تاڵ بوو ئه‌وجا ناوی خۆی نابوو رۆژنامه‌نوس بڵند مسته‌فا و له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش كاری ده‌كرد و ئه‌سه‌ف نه‌وه‌ك من به‌ڵكو خۆی سه‌ری له‌خۆی و بیر‌و بڕوا ئاژه‌ڵ ئاساكه‌ی ده‌رنه‌ده‌كرد چونكه شه‌كری ده‌شكاند و دهیحهپی: جا كوشتنی زه‌رده‌شت هه‌نده هه‌ڵده‌گری خه‌ڵك وابكات ئه‌وه‌تا برای زه‌رده‌شت خۆی ده‌ڵی زه‌رده‌شت ته‌شهیری به په‌پوله تیرۆرسته‌كان كردووه، ده‌با زه‌رده‌شت بكوژری قابیله چیه خۆ دونیا كاول نابێت ئێستا مه‌وسم و وه‌رزی مه‌زاری نه‌مرانه خه‌ڵك به زه‌رده‌شت سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن.
من ده‌مه‌وی به‌و كه‌سانه بلێم كه‌له‌ناو ده‌سه‌ڵاتن و دڵیان بۆ خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان كارده‌كات، ده‌زانم كه تواوی میلله‌تی كورد بۆی ڕوون بۆته‌وه كه كی به‌و كاره تیرۆریستیه هه‌ستاوه ئه‌گه‌ر ویستیان وه‌كو ئه‌ومنداڵانه درۆتان پی بكه‌ن و سوكتان بكه‌ن له‌پێش خه‌ڵك و بتانهێننه سه‌رشاشه نه‌واو مردوو و ڕوخاوه‌كه‌ی زاگرۆس، بۆ مانه‌وه‌ی ڕووی سپیتان له‌پێش منداڵه‌كانی خۆتان ئه‌و كاره مه‌كه‌ن. چونكه كه سبه‌ی ئێوه تیرۆر ده‌كه‌ن ده‌بته نه‌ریت و له‌سه‌ر گۆرت پێت ده‌ڵێن هه‌رتۆ نهكوژراوی خۆ ڕه‌نگه ئێمه نه‌مانزانیبێت و غایه‌ی شه‌خسیه
بۆیه من بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و درۆیانه و بنبڕكردنیان ده‌ڵێم. پارتی وه‌كو ڕێكخراوێكی سیاسی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بۆ بنه‌ماڵه زۆر نهێنی پارێزن و كاره‌كانیان به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی بۆ دادهڕێژری وه‌لی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی پارتی له ماوه‌ی 64 ساڵی كاركردن به 64 چركه نغرۆكرد و ڕهشكردهوه شههیدكرنی كاكه زه‌رده‌شت بوو پارتی ده‌یتوانی به ئاسانی ئه‌و كاره‌ی په‌رده‌پۆش بكات به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی زه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ بۆ شاری موسڵ ڕیسه‌كه‌ی لی كردوونه خوری. هه‌موو شته‌كانی بۆ خه‌ڵك ئاشكراكردووه. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وی یلێم ئه‌وه‌یه كه مه‌سعود بارزانی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ كوشتنی گه‌نجێك نیه كه هیچ كات ناتونێت زیان به بنه‌ماڵه بگه‌ینێت. ئه‌وه كرده‌وه‌ی كه‌سێكی هه‌رزه‌كاره له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان كه به دڵنیاییه‌وه له‌و كه‌سه ده‌چێت كه ساڵی 1998 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و هه‌ر ئه‌و ده‌م ده‌كرێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كه‌سێكی خۆسه‌پێن و خۆتێههڵقورتێه كه به‌هه‌موو ئه‌قڵی مونافه‌سه‌ی هۆشی سه‌لیمی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و له ووڵاتێكی دیموكراسی و پڕقانونی وه‌كو نه‌مسا نوسه‌رێكی وه‌كو دكتۆر كه‌مال ده‌داته به‌ر شه‌ق. و به‌بوونی ئه‌زموونی كوشتن ده‌بێته سه‌رۆكی ئاژانسی به‌ناو ئاسایشی كوردستان، ئه‌گینا بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی شاری هه‌ولێر بی خه‌م لێیان پاڵ داوه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانن كێیه هیچ نابزوون.
زۆر جوان ده‌بێت پاش ئاشكرابوونی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پارتی كه دڵنیام مه‌سعودبارزانی هیچ كات له‌گه‌ڵی نه‌بووه و نابێت و ئێستا زۆر توند به‌رامبه‌ر كوڕه‌كه‌ی وه‌ستاوه سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه بێته سه‌ر شاشه‌ی زاگرۆس و ئیعلانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی بكات و كوره‌كه‌ی بداته ده‌ست دادگا. چونكه ئه‌و لێشاوه‌ی ئه‌مرۆی خه‌ڵكی كوردستان نه به هاندانی ده‌ره‌كیه نه به پاڵپشتی و تاكتیكی گۆڕانه. ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت پاكی و سه‌لامه‌تی خۆیان بپارێزن هه‌رچی زووه با تاوانباران بهێننه سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و به كهیسهك كه قه‌ناعه‌تمان پێی هه‌بێت دان به تاوانه‌كانیان بنێن و ئێمه‌ش بڵێین ئه‌شهه‌دو بیلا ئه‌وان حه‌ق بوون ئێمه بوختانمان بۆ ده‌كردن. به‌ڵام ئه‌سه‌ف نه كاتیان ماوه نه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاویشیان بۆ ئه‌و كاره‌ساته هه‌یه. خودا‌ش سه‌لمێنه‌ری ڕاستیه‌كانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
