ئیسلام وه‌ك په‌یامێك بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌كان هاتوه، نابێت هه‌ڵه‌ی مووسوڵمانێك بخه‌ینه ئه‌ستۆی ئیسلام
چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ بانگخواز خلود حه‌یده‌ری به‌رپرسی پرۆژه‌كانی سوید ونه‌رویج له پارێزگا له‌به‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌رپرسی رێكخراوی ئیسلامی له شاری ئوسته‌شون له سوید.
ئا. محه‌مه‌د به‌رزنجی. سوید 2009-1-2: كاری بانگخوازی ته‌نها په‌یوست نیه به ره‌گه‌زی پیاوه‌وه، ئه‌وه‌تا شان به‌شانی پیاوانی بانگخواز له وڵاتی سوید خوشكانیش رۆڵێكی كارا‌و به‌رچاویان هه‌یه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام به كۆمه‌ڵگای سویدی له رێگه‌ی رێكخراو كۆڕ‌و سمینار‌و و میدیاكانه‌وه، هه‌رده‌م وه‌ك سه‌فیرێكی دڵسۆزی ئیسلام به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان زانیوه ئه‌م په‌یامه پیرۆزه بگه‌یه‌نن به شێوه‌یه‌كی دروست. هه‌روه‌ها توانیوانیانه جێی ده‌ستیان دیار بێت له نێو ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومیه‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌باشمان زانی گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ل خوشكه خلود حه‌یده‌ری ساز بكه‌ین كه وه‌ك به‌رپرسی پرۆژه‌كانی سوید و نه‌رویج له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌به‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌رپرسی رێكخراوی ئیسلامی له شاری ئۆسته‌شونی سوید ساز بكه‌ین..
" گه‌ر بتوانی به كورتی پیناسه‌یه‌كی ریكخراوه‌كه‌تان بكه‌ی؟
رێكخراوی ئیسلامی ئۆسته‌شون له ساڵی 2002 به پێی یاسا دامه‌زراوه، بۆ گه‌یاندن و ناساندنی ئاینی ئیسلام به كۆمه‌ڵگای سویدی، ئه‌م رێكخراوه پێكهاته‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تێداییه، نزیكه‌ی 70 ئه‌ندامی له خۆگرتوه، به‌نده وه‌ك به‌رپرسی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێراوم.
"تا چه‌نده حكومه‌ت وده‌زگا به‌رپرسه‌كانی سوید هاوكارتانن؟
به‌راستی ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی ئه‌م شاره وه‌ك شاره‌وانی و پارێزگا و پۆلیس و كلیسا هه‌میشه هاوكارو یارمه‌تی ده‌ری ئێمه بووه، وه توانیومانه په‌یوه‌ندیه‌كی باش و
سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه هه‌بێت له نێوانماندا، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارێزگا بریت بولین و سه‌رۆكی شاره‌وانی ینس نیلسۆن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حیزبی سۆسیال دیموكرات. هه‌روه‌ها داویان كردوه له ئێمه كه بتوانین كۆمه‌ڵه‌یه‌كی گشتی دروست بكه‌ین كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئاین وكلتور نه‌ته‌وه‌كان بێت بۆ زیاتر دروستكردنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له‌م شاره‌دا.
ئایا له كاتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی تازه‌ی شاره‌كه‌تان به‌رپرسانی سویدی بانگهێشت كرابوون؟
له 15-8-2008 به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی مزگه‌وتی تازه‌مان كرده‌وه، بانكهێشتی زۆرێك له به‌رپرسان و ده‌زگاكانی وه‌ك شاره‌وانی و پارێزگا‌و پۆلیس و میدیاكان كرابوون، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی پارێزگا‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی وتاری به پێزیان پێشكه‌ش كرد، له كاتی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه زۆر به جوانی باسی ئاینی ئیسلامیان كرد كه به‌شێكه له كۆمه‌ڵگای سویدی، هه‌روه‌ها وتیان ئه‌م شاره پێكهاته‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئاین وكلتورو نه‌ته‌وه‌كانه، له جیاتی بڕینی په‌تی ئیفتیتاحی مزگه‌وته‌كه سه‌رۆكی پارێزگا هه‌موو په‌ته‌كانی پێكه‌وه گرێ دا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به هاوكاری و پێكه‌وه كار كردن له كۆمه‌ڵگای سویدی به هه‌موو ئاین وكلتور نه‌ته‌وه‌كان. ئه‌وان هه‌میشه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیسلام وه‌ك په‌یامێك بۆ خزمه‌تی مرۆڤه‌كان هاتوه، نابێت هه‌ڵه‌ی مووسوڵمانێك بخه‌ینه ئه‌ستۆی ئیسلام.
"چه‌نده هه‌وڵتان داوه په‌یامی ئیسلام بگه‌یه‌نن به سویدیه‌كان؟
زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی ئێره هه‌فتانه سه‌ردانی رێكخراوه‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ سودمه‌ند بوون وشاره‌زا بوون له ئیسلام، ئێمه‌ش هه‌میشه له خه‌می ئه‌وه‌داین كه ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نین به شێوه‌یه‌كی دروست بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له باره‌ی ئاینی ئیسلام شاره‌زا بن، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌كانیش سمینار‌و كۆڕی تایبه‌تی ده‌گێڕن بۆ بانگخوازانی ئاینه‌كان ئێمه‌ش وه‌كو رێكخراوێكی ئیسلامی بانگهێشت ده‌كرێن، هه‌روه‌ها داویان كردوه كه سه‌ردانی زیندانه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی كه دابراون له كۆمه‌ڵگا، تا بتوانن جارێكی تر بگه‌رێنه‌وه نێو باوه‌شی كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ها له ده‌زگاكانی وه‌ك رادیۆ ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه هه‌میشه دیدار‌و چاوپێكه‌وتنمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئیسلام، ئه‌وه‌ش پێویسته بوترێت كه زۆربه‌ی كاتیش له بۆنه ئاینیه‌كان راگه‌یاندنی سویدی هه‌میشه رۆڵی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له بڵاوكردنه‌وه‌ی سیمای ئیسلام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه جگه له وتاری رۆژی هه‌ینی به هه‌ردوو زمانی سویدی و عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها وانه‌و ده‌رسی گشتیمان هه‌یه بۆ منداڵان وگه‌نج ولاوه‌كان.
"تاچه‌نده هاوسه‌رت هاوكارته له كاری بانگخوازیدا؟
به‌و پێیه‌ی هاوسه‌رم كه ئه‌ویش به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی ئێره‌یه له به‌شی گورچیله ئه‌ویش ئیش وكاری زۆره، به‌لام هه‌میشه هاوكارو پشتیوانم بوه بۆ گه‌یاندنی ئه‌م ئیسلامه و هیچ كات كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوه بۆیه جێگه‌ی سوپاس وپێزانینه.
"خووشكه خلود حه‌ده‌ری له ساڵی 1971 له شه‌قڵاوه له دایك بووه
" ماوه‌ی 17 ساڵه له سوید ده‌ژێت
"خاوه‌نی بروانامه‌ی ماستره له سیسته‌می كۆمپیته‌رو بكالوریس له ئابوری
"خاوه‌نی دوو منداڵ كوڕ‌و كچێك درودو دیده‌ن
"ماوه‌ی نێوان دوو خولی كۆنگره دووجار به به‌رپرسی لقی سویدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژێراوه
"ئه‌ندامی لقی سویدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
