زانا دڵشاد دزه‌یی- هه‌وێر: هونه‌رمه‌ندی میوزیكژه‌ن دلێر نامۆ له كاتی دیمانه‌كه‌یدا زۆر به نیگه‌رانییه‌وه قسه ده‌كات و ئه‌و جیا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
راوبۆچوونانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له هونه‌رمه‌ندانه‌وه ده‌گوتری، پێیوایه هیچ جۆره رۆشنبیرییه‌كی هونه‌ری له كوردستان نییه هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێت "هه‌ركه‌سه‌و ده‌یه‌وێت خۆی ده‌ربخات و وه‌ك هونه‌رمه‌ند خۆی بناسێنی به‌بی هیچ رۆشنبیریه‌كی هونه‌ری، تاكو ئێستا گۆرانیبێژ و ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ندمان لێك جیا نه‌كردۆته‌وه، ئێمه وا تێگه‌یشتووین ئه‌وه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆن گۆرانی گوت هونه‌رمه‌نده".
دلێر نامۆی میوزیكژه‌ن له ساڵی 1965 له شاری كه‌ركووك له دایكبووه و دوای كاركردنێكی زۆر له بواری میوزیك و بۆ گۆرانیبێژانی كورد له كوردستان، به هۆی هه‌ندی هۆكاری تایبه‌تی خۆی ناچار به رۆیشتن بووه، ئه‌و له ساڵی 1986 كوردستانی به جێهێشت و تا ماوه‌یه‌ك له وڵاتی دانیمارك نیشته‌جێ بوو، ئێستا نزیكه‌ی 9 ساڵه له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه و هه‌ر له‌و وڵاته‌دا خاوه‌نی ستۆدیۆیه‌كی ده‌نگه و كاری میوزیك ده‌كات و له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نرخی ستۆدیۆكه‌ی بۆ گۆرانیبێژانی كورد به‌و شێوه‌یه به‌رز نییه كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند، هاوكاری بۆ زۆربه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه كوردانه‌ی كردووه، كه له ستۆدیۆكه‌ی ئه‌و گۆرانیان تۆمار كردووه و گوتی "ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی چ ئه‌وانه‌ی له كوردستانه‌وه دێن یاخود ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین هاوكاری منی تێدا بووه، گۆرانیبێژێك بێت له ستۆدیۆكه‌ی من گۆرانییه‌ك تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك و نه‌شازێك هه‌بێت ناهێلم به‌سه‌ریدا بڕوات و ئاماده‌م چه‌ندین جار پێی دووباره بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بیانی كار بكات ئه‌و ئاماده نییه به‌و شێوه‌یه‌ی من كاری له‌گه‌ڵ بكات و پاره‌كه‌شی زیاتر لێ وه‌رده‌گرێت، من وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك كارم بۆ هونه‌رمه‌ندان كردووه"، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له باره‌ی ئه‌و جۆره و شێوه ستایڵانه‌ی كه ئه‌مڕۆ گۆرانیبێژانی گه‌نج كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن، پێیوابوو هه‌موو گۆرانیبێژێك حه‌ز ده‌كات گۆرانی بڵێت و كلیپ بكات و ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام نامۆ حكوومه‌ت و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كاره خراپه‌كان ده‌بینێ و ده‌ڵێت "ناكری ری له كه‌س بگیری هه‌ر كارێك كه ده‌یكات، به‌ڵام ده‌بی حكوومه‌ت و كه‌ناڵه‌كان له‌و باره‌یه‌وه رۆڵیان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌بووه و كه‌مته‌رخه‌من و هه‌موو كارێكی باش و خراپ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و كاره له‌به‌ر پاره و مووچه‌كه‌ی خۆی هه‌موو شتێكی له‌بیرچۆته‌وه، چۆن حكوومه‌تی كوردستان به حیزبه‌كانه‌وه شۆرشیان كرد و سه‌دامیان له ناو برد، ده‌بی هونه‌ری كوردیش شۆرشی تێدا بكرێت، بۆیه زیاتر كه‌مته‌رخه‌میه‌كه لای ده‌سه‌ڵات و كه‌ناڵه‌كانه، نه‌ك گۆرانیبێژانه‌كان"، دلێر زیاتر قسه‌ی له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو و باسی ئه‌وه ده‌كات كه‌ناڵه‌كان خۆیان كه‌مته‌خه‌من و خۆشیان بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك به‌رنامه‌ی ره‌خنه‌یی دروست ده‌كه‌ن "وه‌ك باسم كرد كه‌ناڵه‌كان ده‌توانن پراكتیك بن و لیژنه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان هانده‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كاری خراپن و هه‌موو رۆژێك به‌رنامه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی له باره‌ی كلیپ و مۆسیقا دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن و خۆیان له كێشه‌كه دوور ده‌كه‌نه‌وه، راستی من هێزم نه‌ما، هێنده‌ی سه‌یری ئه‌و جۆره به‌رنامانه بكه‌م و ئێستا ناچارم سه‌یری هیچ كه‌ناڵێكی كوردی ناكه‌م".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده باسی ئه‌وه ده‌كات، له هه‌موو وڵاتێك گۆرانی فۆلكلۆر و ره‌سه‌نایه‌تی هه‌ڵده‌گیردری و ده‌زگا و لایه‌نێك ده‌یپارێزی و هه‌روه‌ك خۆی گوتی "چه‌ند ساڵه من له وڵاتی دانیمارك و سوید ده‌ژیم تاكو ئێستا گوێم له گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری ئه‌وان نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده رێزی ده‌گرن و ده‌یپارێزن، ده‌بی له كوردستانیش به‌وه شێوه‌یه چوارچێوه بۆ فۆلكلۆر بكرێت و پیانپارێزن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ستایلی عه‌ره‌بی گۆرانی ده‌ڵێت بۆ رێگه‌ی لی بگرین، ده‌كری هه‌موو ستایلێك له گۆرانی كوردی به‌كاربهێنین"، ئه‌و رونیكره‌وه گۆرانیبێژان ده‌توانن كارێك بكه‌ن جه‌ماوه‌ر ناچار به گوێگرتنی عه‌ره‌بی و توركی نه‌بن و دلێر نامۆ بۆ قسه‌كانی خۆی نمونه‌ی به گۆرانیبێژ باخان هێنایه‌وه و ده‌ڵێت "بۆ ره‌خنه له باخان بگرین، منێكم كه حه‌زم له گۆرانی عه‌ره‌بییه، راسته باخان ستایلی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام ده‌نگ و ستایله‌كه‌ی خۆشه له جیاتی ئه‌وه‌ی گوی له نه‌جوا كه‌ره‌م و نانسی عه‌جره‌م بگرم گوی له باخان ده‌گرم، مه‌رج نییه ئه‌و ریتمانه‌ی چوار له سه‌ر چواربن عه‌ره‌بی بن، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان عه‌ره‌بییه، خۆ ناكری ئه‌ویش ره‌تكه‌ینه‌وه، بازار و جه‌ماوه‌ر پێوه‌ره و بڕیار ده‌دات، ره‌تی ده‌كاته‌وه یان نا"، هونه‌رمه‌ندی ناوبراو باسی چۆنیه‌تی ئاواز و وشه ده‌كات، له گۆرانییه كوردییه‌كان و ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات رێكخستن له به‌كارهێنانی وشه نه‌كراوه و گۆرانیبێژی ئافره‌ت و منداڵ نه‌یتوانیوه وشه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌ڵبژێرن و گۆرانییه‌كان ته‌واو نییه "هیچ ئاوازێك نییه له دنیا به ناوی ئاوازی ژنانه یان پیاوانه، به‌ڵام وه‌ك وشه و شیعر ده‌ورێكی ئه‌ساسی هه‌یه له گۆرانی، زۆر ئافره‌تی گۆرانیبێژمان هه‌یه ئه‌و وشه‌یه‌ی كه به كاری ده‌هێنی وه‌سفی ئافره‌ت ده‌كات، نه‌ك پیاو، هه‌شمانه منداڵه ده‌بینی وشه‌ی پیاوی گه‌وره‌ی به كارده‌هێنی، بۆ نمونه گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌ڵێته‌وه، كه منداڵه"، له‌و باره‌یه‌وه نامۆی هونه‌رمه‌ند هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی هونه‌ری له كوردستان گێڕایه‌وه گوتی "پێموایه هه‌موو ئه‌و كه‌موكوریانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌كی هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كی هونه‌ری له نێو هونه‌رمه‌ندانی كورد، مۆسیقا به هه‌ڵه به‌كارده‌هێنین و هه‌موو شتێكمان وه‌ك خۆی به‌كار نه‌هێناوه، دیسانه‌وه حكومه‌ت لێره‌دا كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی به دیار ده‌كه‌وێت"، ئه‌و له به‌شێكی قسه‌كانی خۆیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مۆسیقا له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی منداڵ گه‌وره ده‌بێت و منداڵ و گه‌نج و پیر مۆسیقای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و نامۆ له كوردستان ئه‌و پێوه‌رانه نابینی و ده‌ڵی "له هه‌موو دنیا منداڵ مۆسیقایه‌كی هێمن و جوانی پێویسته و تا ده‌گاته قۆناغی گه‌نج و گه‌نجیش به هه‌مان شێوه به مۆسیقایه‌كی تایبه‌ت، به داخه‌وه لای ئێمه گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌ده‌ن به منداڵ و فێری گۆرانی گه‌وره‌یان ده‌كه‌ن، واتا ئێمه هێشتا ماومانه بگه‌ینه ئاستێكی باش و قه‌دیش ناگه‌ینه پله‌ی ئه‌وروپا، به‌ڵام با تۆزێك بگه‌ینه عه‌ره‌ب و فارس و تورك، كه دوژمنمانن".
"تكا ده‌كه‌م له خه‌ڵك، حكومه‌ت، یه‌كێتی، پارتی، شیوعی، هه‌موو حیزبه‌كان به هه‌ڵه تێم نه‌گات، به دڵپاكیه‌وه قسه ده‌كه‌م، چونكه قسه‌كان له پێناو پێشخستنی میلله‌تی كورده، زۆر مۆسیقاكاری كوردمان هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب كار ده‌كات، چونكه له ناو كورده‌كان جێگای نه‌كرایه‌وه و رێزی نه‌گیرا و حكومه‌ت هاوكاری نه‌كرد، بۆیه ده‌چی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كار ده‌كات و رێزی له ده‌گیردری و پاره‌ی باشیشی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ته‌نیا ره‌خنه له‌وه ده‌گرم حكومه‌ت نازانی كه‌سانی باش و پرۆڤیسۆر هه‌ڵبژێری بۆ كاركردن"، ئه‌وه‌یان دوا قسه‌ی هونه‌رمه‌ند دلێر نامۆ بوو بۆ هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت له باره‌ی هونه‌ركردن له كوردستان.
