دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 17/11/2008 سه‌عات (1، 20) ده‌قیقه له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی له به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، ئاوه‌ڕۆیه‌كی
سندوقی به درێژای زیاتر له (100) سه‌د مه‌تر داڕووخا و له ئاكامدا (3) هاوڵاتی بریندابوون و (6) ئۆتۆمبێلیش زیانی مادییان لێكه‌وت، جگه له‌وه‌ی له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا خانووه‌كانی چوارده‌وری ڕووداوه‌كه زیانی مادییان پێگه‌یشت، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه و هۆكاره‌كانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه داواكرا له زانكۆی سلێمانی / كۆلیجی زانست، كه پشكنینێكی زانستی بۆ ئه‌و ڕووداوه بكه‌ن، زانكۆی ناوبراو به سوپاسه‌وه به‌پیر داواكه‌مانه‌وه هات و سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كرد‌و چه‌ند تیوپ (عه‌ینه) یه‌كیان وه‌رگرت، به‌مه‌به‌ستی پشكنین، دواتر به‌نوسراویان ژماره (7/29/2697) له 23/11/2008 له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامیان داینه‌وه: (له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕانی چڕ‌و پڕ ده‌ركه‌وت كه ڕووداوێكی سروشتی بووه و به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوون و دروستبوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له گازی میسان كه گازێكی بێ بۆن و بێ ڕه‌نگ و بێ تامه و له ئه‌نجامی شیبونه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ ئه‌ندامییه‌كان ڕووئه‌دات به هۆی بوونی میكرۆبی ناسراو به میسان بهكتهرهوه له‌ناو پاشهرۆكاندا)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینییه له‌هه‌مان شوێن وله‌هه‌مان ئاوه‌ڕۆ له شه‌وی 20-21/1/2009 پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان به‌دروستبوونی گازێكی زۆر و سه‌ردانی تیمه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گاز له ناو زێرابهكهوه بهرزدهبێـتهوه له‌كاتێكدا ئه‌و گازه بواری په‌نگخواردنه‌وه‌ی نیه وسه‌ری مهنهۆلهكانیش به‌تاڵه، كه به‌پێی ئه‌م حاڵهتهبێـت، پێده‌چێت كه‌پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه و شیكاری زیاتر هه‌بێـت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌بۆچونی دروستبوونی گازی میسان كهببێـته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئهومهنهۆڵانه دروست نه‌بێت، هۆكاری ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌ته دروست بوونی گازی ژێر زه‌وی و ده‌رچوونی بێـت له ناو ئه‌و زێرابانهوه، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌وه داوا له زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ین كه پشكنینێكی ووردو جیۆلۆجیانه‌ی زانستیانه له مه‌ڕ ئه‌م ڕووداوه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری بزانرێت و هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كی بۆ ئامادهبكرێـت و له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هاوچه‌شنی ئه‌وه‌ی پیشوو لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆنهكرێـت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
عه‌میدی ئاسایش
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
