ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه كۆمه‌له كه‌سانێكی مولحیدی هاو ئایدیای به‌دران كه خزمایه‌تی بیر‌ورا وبه‌رژه‌وه‌ندی كۆیان ده‌كاته‌وه وه‌ك توتی قسه‌كانی دوێنی و پێری َ دوباره ده‌كه‌نه‌وه‌و وله‌م باوه‌ره دام یه‌كێكیان چاویان به كۆواری وێران نه‌كه‌وتوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به فیكه‌ی فیكبازان زۆربه‌ی ناحه‌ز به ئیسلامی‌و ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ناو نیو گلاسه ئاو هاتنه مه‌له كه جێگای خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ردا بكه‌ین:
با به سه‌رباز عبدالرحمان ده‌ست پێبكه‌ین ناوێكه هه‌ق وابو سه‌ربازی شتێكی تر بوایه نه‌ك رحمان كه وتاره‌كه‌ی به عیباد رحمان ناكات! زیاتر له سه‌ربازی وێران نه‌بێت، به‌رێزم ئه‌گه‌ر ره‌خنه له مه‌لاو ئسلامیه‌كان بگری كه‌وا ده‌توێت واقعی كلێساو سته‌می پیاوانی كلێسا له سه‌ده‌ی ناوه‌راست به واقعیی ئه‌مرۆی پی بپێوی ئه‌وا وا پێویست ده‌كات مێژووی شۆرشی بزاڤی عه‌لمانیه‌ت دووباره بخوێنیته‌وه وخورماش له چیاكانی كوردستان بروێنی، وكه‌س نكولی له سته‌می پیاوانی كلێسا ناكات كه چۆن گالیلۆیان سوتاند وچۆن دژ به‌زانست ومعرفه‌ت وه‌ستان به‌ڵام زانستێك، پاشان شۆرشێكی پیشه سازی ئه‌وروپی به‌دوادا داهات نه شۆرشێكی هه‌واو ئاره‌زوی حیوانی ئه‌وه‌ی ئێوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، وباسی زۆرداری ئه‌م پیاونه‌ت نه‌كرد له‌سه‌ده‌ی ناوه‌راست له بونی به‌ندیخانی تایبه‌ت وباجی تایبه‌ت ودادگای تایبه‌ت وده‌سته‌ڵاتی تایبه‌ت له ناو ده‌سته‌ڵاتی ولاتدا تا وا لێهاتبوو كه پاشا پێویست بوو موباره‌كه‌ی پاپا وه‌ربگرێت ئینجا له‌سه‌ر ته‌ختی حوكم دابنیشێـت وه‌ك موباره‌كه‌ی ته‌زویر چیه‌كان به‌ڵام ئه‌مه پیاوانی كلێسا بوون به هواو ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌م قاڵب و گوتاره ده‌رده‌بڕی كه گوایه به‌ناوی خواوه قسه ده‌كه‌ن، كه له‌ئیسلامدا ئه‌م فلیمه هیندیه نیه، كه شته‌كانی هه‌موی دیارن حوكمی گۆرو نه‌گۆر تیادا دئلره، دواترئایه له سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئه‌مرۆ كی باڵا ده‌سته؟ كی له ده‌سته‌ڵاته؟ كی به‌ندیخانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه؟ كی هێزو كاربه‌ده‌ستی تایبه‌تی هه‌یه وه‌ك پیاونی كلێسا؟كی حكومه‌ت به هه‌واو ئاره‌زوه خۆی ده‌سورێنێت؟كی له‌ناو حكومه‌ت حكومه‌تێكی تری هه‌یه ئیسلامیه‌كانه یان شه‌ریك شعوره‌كانی ئێوه‌ن؟ ومن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م پێویسته شۆرشێكی هاوشێوه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست له كوردستان به‌رپا بێت شۆرشێك كه ئه‌م سته‌م زۆرداریه‌یی ئێوه‌ی نه‌زان كه هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه‌ی كه پیاونی كلێسای سه‌ده‌ی ناوه‌راست هه‌یانبوو ئێوه له‌وان خراپتر په‌یره‌وی ده‌كه‌ن بسرێته‌وه وشتی باشتر جێگای بگرێته‌وه، وئه‌مه هه‌ژده ساڵه شه‌ریك شعوره‌كانتان خه‌ڵك به‌ڕیوه ده‌به‌ن، نمونه‌ی پیشه سازیه‌كم بۆ باس بكه له پیشه سازی سه‌ماو به‌ره‌لایی وتێكه‌لاوی ودزین وفه‌رهودی بودجه زیاتر نه‌بێت، به‌قسه‌ی تۆ بێت ئه‌بێت ئێمه له‌سایه‌ی ئه‌م عه‌لمانیه‌ته‌ی كه به‌سه‌ر شان وباڵیدا هه‌ڵده‌لێیت هه‌ندێك پێش بكه‌وتبانیه، كه‌چی شه‌ریك شعوره‌كانت ناتوانن فلیمێكی ئاستی پێش په‌نجا ساڵه‌ی هیندی ده‌ر بهێنن وده‌رزێكیش كون بكه‌ن كه‌واته كی رێی له پێش كه‌وتن گرتووه؟، ده بۆ یه‌ك جاریش ئه‌م وێرانه بخوێنه‌وه ئه‌م كات ده‌زانی پێشكه‌وتنی ئێوه رووی له چیه وئه‌م شۆشه‌تان ئاراسته‌ی به‌ره‌و كوێیه.
وله وتاره‌كه‌ی یه‌كه‌می له ژێر ناونیشانی (مه‌لاو حزبه ئیسلامیه‌كان كۆسپێك له به‌رده‌م پێِشكه‌وتن... ) وادیاره ئه‌م به‌رێزه هه‌ر وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك حه‌زی كردبوو یه‌كه‌م جار ناوی بێته ناو ناوان یاخوا به‌خێر بێت به‌ڵام وتاره‌كه‌ت زۆر فه‌ریكه ته‌مه‌نای پێشكه‌وتنت بۆ ده‌خوازم ئه‌وه بوو ئه‌م بابه‌ته نا ته‌ندوسته‌یلێ دروست بوو وه‌ك به‌رهه‌مێكی شۆشی فیكره عه‌لمانیه‌كه‌ی.
به‌ڵام ئه‌م رق له‌دڵه عبدالحق عبدلله ناویكه كه هه‌موو عرفێكی ته‌شهیرو بوختان وبی حورمه‌تی به‌زاندووه سه‌د به‌ردی به‌زمانی ئه‌بو جه‌هل داداوه و دڵی عبدالله كوری سه‌لول به‌زاندوه وفیكری سه‌لمان رشدی هه‌ڵوشاندوه بۆیه ته‌نیا به‌سه بڵێین كاكه لا سلام الله علیك ولا رحمه.
ودكتۆری به‌یته‌ری كارزان خانه‌قینی كه پرسیارێكی كردوه‌و له بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی (سعودیزمی یه‌كگرتووی ئسلامی وگه‌راندنه‌وه‌ی كوردستان بۆ جاهیلیه‌ت) چاوه‌ری وه‌ڵامێكه كه بزانی كی جاهیله به واقیع بگولله وه‌نان به تاریكی كه‌چی به خۆیان كه‌وت، كه سه‌ری لێشێواوه وا ده‌زانێت ئیسلامی مافی مولحیده‌كانی خواردوه بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كاته‌وه له مه‌ترسی گه‌رانه‌وه‌ی قاعیده وگروپی شێخ زانا!چه‌ند بی خه‌بره دیاره نازانی كه شێخ زانا مانگانه چل گه‌ڵا موچه‌ی بووه‌و وخه‌ریكی ده‌عوه‌ت وده‌عوه‌ت كاری كی بووه‌و پیاوی كی بووه تا (انقلب سحر علی الساحر)، وباس له‌گه‌رانه‌وه‌ی قاعده ده‌كات به یه‌ك دوو بابه‌تی سه‌ر رۆژنامه! ئه‌ی بی خه‌بر اسامه بن لادن تاوه‌رێكی رووخاند نرخه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتبووه یه‌ك ملیار دۆلار وكوژراوه‌كانی به‌ناو سی هه‌زار كه‌سی بوون، ئه‌ی بۆ باس له‌مه‌ترسی لادنه عه‌لمانیه‌كانی كوردستان ناكه‌یت كه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی اسامه بن لادنیان زه‌ره‌ر داوه له كوردستان و چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ویان كوشتوه له شه‌ری ناوه‌خۆ. له ته‌وه‌رێكی تره‌وه من نازانم كارزان خانه‌قینی له چ سه‌ردمێكه‌وه به ماكینه‌ی په‌رینه‌وه‌ی زه‌من بۆمان هه‌ڵدراوه تازه به‌تازه ده‌یه‌وێت به عه‌قڵی ته‌ئه‌موری وتارمان بۆ رێك بخات وباسی پلپلانۆكه‌مان بۆ ده‌كات وباسی سیخوری سعودیامان بۆ ده‌كات وناهه‌قی ناگرم، له سه‌ردمه‌ی په‌رینه‌وه‌كه‌ی بێ ئاگایه كه دوو سه‌ركرده‌ی كورد لای شای سعودیه بوون، با ئه‌مه به‌س بێت بۆ ئه‌م به‌یتاره به‌رێزه وا باشتریشه خه‌ریكی كاسبی خۆی بێت.
ئینجا دێمه سه‌ر عه‌شقا سه‌مای قه‌له‌م وته‌حریمكردنی بونی مرۆڤایه‌تی بابه‌تی ناوێك وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د كه وادیاره ئه‌م به رێزه خزمی هاوری ره‌شه كه دوایی وڵامی ئه‌میش هه‌یه، وشیار ده‌ڵی چه‌ندی سه‌ر دێنم وده‌به‌م ده‌مه‌وی جوانییه‌ك بدۆزمه‌وه ئیسلامی سیاسی ته‌حریمی نه‌كردبێت، ده‌بوایه ئه‌م به‌رێزه ناونیشانی شوێنی حه‌وانه‌ی بنوسیایه تا بمان زانبوایه ئه‌م مه‌قوله‌یه‌یی له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، هه‌موو كه‌س تا مناڵێكی شه‌ش ساڵیش ده‌زانی كه حه‌رام وحه‌لال ته‌نیا له ده‌سته‌ڵاتی خودایه، به‌ڵام با به مه‌جازی قسه‌ی ئه‌م كه‌سه وه‌ربگرین كه دژی چی وه‌ستاوین:دژی برا كوژی وه‌ستاوین و ئاشته‌وایی شه‌ڕی نێوان یه‌كێتی وپارتیمان كردوه كاتێك نمونه‌ی وه‌ك ئێوه شه‌رتان گه‌رم ده‌كرد، دژی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ وه‌ستاین كاتێك شه‌ریك شعوره‌كانتان خه‌ریكی بی سه‌رو شوێن كردنی لایه‌نگرانی شه‌ركاری برایه‌تی بوون، دژی وون كردنی ده‌یان رۆح و باوكان بوین كه‌له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن مناڵه‌كان داوای باوك و ژنه‌كان داوی مێرده‌كانیان ده‌كرد، دژی بودجه ته‌مو مژاویه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاین كه پره له‌فه‌رهود وگه‌نده‌ڵی بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی پرسیارێكی تری وشیار ناو ئه‌داته‌وه كه كی خه‌ریكی وێرانه ئیسلامی یاخود تاخم وگروپه‌كه‌ی ئه‌وان وجێگای خۆیه‌تی ئه‌م پرسیاره بكه‌ین ئایه بوددجه‌ی ده‌مه‌زراندنی ده‌زگای ئاراس له سی و پێنج ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی مانگانه‌ی حزبی ده‌سته‌ڵاته كه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گێریته‌وه یا خود هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم؟.
ئینجا ئه‌م خزمه به‌رێزه‌ی وشیار ئه‌سوه‌د كه به‌رێز هاوری ره‌شه ئه‌ویش شه‌كرێكی شكاندوه خۆی له‌م ئیشه هه‌لقوتاندوه كاكه گیان برۆ ده‌وره‌ێكی نوسین ببینه ئینجا باس له چه‌قه چه‌ق بكه و به ربه‌ی داب ونه‌ریتی هۆله‌ندا به‌خواردنی كوردستان مه‌فرۆشه، وباسی شاعیر‌و ئه‌دیبانی كورد ده‌كات به‌و پێیه‌یی كه عه‌لماننین وباوك باپیرانی ماركس ولینین بونه له بی خه‌به‌ران كه‌شكه‌ك سه‌له‌وات من له‌جیاتی تۆ بم ئیتر بولای ئیسلامی نایم.
ئه‌م جاره سه‌رباز سالح گوێزێكی بۆمان شكاندوه كاڵكه‌كه‌ی لی بۆه‌ته عه‌گال كاكه گیان ئه‌وه چیتان به‌سه‌ر هاتوه هه‌ر هه‌ندێك مونسیف بن تا خوێنه‌ر گاڵته‌ی به نوسینه‌كان نێـت، كه ته‌فه‌زولت كردیه" كه یه‌كگرتوو دونیایی كورد به‌روه‌و دونیایه‌كی داخراوی تاریكی ئیسلامی ببات"، به‌راستی شه‌كرت خوارد شه‌كرت خوراد كاكه سه‌رباز یه‌كێك نه‌زانی ده‌ڵێت ئه‌وه كوردستان هه‌ژده ساڵه له ژێر حوكمی ئیسلامیاندایه وهه‌موو كوردستانی فه‌رهود كردوه وهه‌ر خه‌ریكی شه‌ری ناوه‌خۆو ته‌زویری هه‌ڵبژاردن وبه حزبی كردنی دام وده‌زگاكانی حكومه‌ته، وعه‌لمانیه‌كان بۆیه به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه، و وێران و ده‌زگای ئاراسیش یه‌كێكه له قوربانیه‌كانی ئه‌م هه‌ژده ساڵه‌یه، ونه‌م زانی ئه‌م به‌ریزه له ماتماتیكش لاوازه كه ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كگرتوو سه‌دوده هه‌زار ده‌نگی زیاتر هێناوه بۆ چورا كورسی ئێستا، به به‌راوردی پێنج كورسیه‌كه‌ی 2005 و ده‌ڵێت كه‌متریش ده‌بنه‌وه، كاكه به‌خوای به هه‌ڵه دا چووی ده حیساب وسه‌یرێكی جه‌ماعه‌تی ففتی ففتی ساڵی 92 بكه و بزانه ئێستا چه‌ندیان به ده‌سته‌وه ماوه سه‌ربازی سالح!.
ئاسۆ عه‌لیش ئه‌ویش خۆی پێ نه‌گیرا و حبی ئینتمای بۆ ناهه‌ق ئه‌ویشی هێنایه گۆ و هه‌ندێك قسه‌ی كۆنیشی به با كردۆته‌وه وده‌ڵێت (بۆ ئێستا بونه‌ته نوێنه‌ری خوا ئه‌ی بۆ وه‌ڵامی نوجیفی ناده‌نه‌وه وباسی كوردایه‌تی به‌درانیشمان بۆ ده‌كات... )
كاكه ئاسۆ به حسیاب وابزانم تۆ مه‌سئولی به‌شێكی هه‌واڵ و سیاسه‌تی ده‌زگایه‌كی، به‌ڵام نازانم چۆن ئاگاداری دانیشتنی نوجیفی وده‌سته‌ڵات نیت چۆن بێ ئاگای له سه‌ردانی عه‌ڵاوی شه‌ریكی نوجیفی بۆ هه‌ولێر ناكرێت ئه‌م خوێنه‌ره رۆشنبیرانه ده‌ست هه‌ڵه بده‌یت به‌م فێله ئاشكرایه كاتێك خۆتان له‌گه‌ڵ نوجه‌یفی و به‌عسیه‌كان وا خه‌ریكه حكومه‌ت پێك بهێنن له‌م لاوه‌ش كوردایتمان به‌سه‌ردا ده‌فرۆشن، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو كه ئافره‌تێكی له‌شفرۆش موسلمان ده‌بێت یه‌ك دونیا پێهه‌ڵدانی بۆ ده‌هێننه‌وه... ؟من با هۆكاره‌كه‌ت بۆ بهێنمه‌وه (هه‌رچه‌نده به ئافرتێك به‌بی چوار شایه‌د نابێت به‌له‌شفرۆشی دابنێت به‌ڵام وادیاره ئاساییه لای ئێوه) به‌رای من ئافره‌تێكی له‌شفرۆش له زۆر خۆفرۆشی بۆ پۆست وپاره شه‌ریف تره، باش نیه ئه‌م ئافرته یه‌ك جار تۆبه ده‌كات وئیتر خراپه ناكات كه‌چی كه‌سانی وا هه‌ن رۆژانه چه‌ندین له‌شفرۆش و قه‌ڵه‌م فرۆش وویژدان فرۆش دروست ده‌كه‌ن ئینجا كامیان باشتره كاكه ئاسۆ توخوا ئه‌م ژنه باشتر نیه.
رزگار شێخان ئه‌میش كاره‌كته‌ریكی تری وێرانیه‌كانه به ئینشایه‌ك به‌شداری كردوه له ژێر ناونیشانی (ئه‌ده‌بی كلاسیكی عه‌ره‌بی وویه‌كگرتووی ئیسلامی) باس له ئینشایه‌كه‌ی ناكه‌م كه كۆتایی به‌م دێره هێناوه (ئی خۆ ناكرێت، كورده ئیسلامیه‌كان، خۆیان له سیستانی، مالیكی وموقته‌دا پی ئیسلامتر وزانا تر بێت) من ئه‌گه‌ر مامۆستای ئینشاْ بم له ئینشاكه ده له بیستی پێده‌به‌خشم به‌ڵام بۆ دێره كۆتاییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێم شێخانی: كاكه ره‌حمێك به خۆتان بكه‌ن هه‌ندێك وردبین بن له ته‌رحی معلومات كاكه گیان سیستانی مه‌رجه‌عی شیعانه زانایه‌كی شیعیه و مالیكی كه‌سێكی سیاسیی مه‌زهب شیعه‌یه وموقتدای بیست وچوارساڵه‌ش كه خه‌ریجێكی نوێی حوزه‌ی علمیه وپێشه‌وایه‌كی مه‌یدانی ناو شیعانه، سه‌یره به چ پێوه‌رێك ئه‌مانه له‌گه‌ڵ فه‌قیه و زانا‌و دكتۆره‌كانی بواری ئاینی ناو كورده سوننیه‌كانت به‌راورد كردووه، تكایه كاكه ئه‌م جاره وردتر به له ئینشایه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر نا خوێنه‌ر سفرت بۆ داده‌نێن له‌گه‌ڵ رێزم.
شازین هێرشیش ته‌نیا وه‌ڵامه‌كه‌ی مێعبی به‌سه كه پێنج مانگ له‌مه‌و به‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ت له گۆڤارێكی بڵاوكردۆته‌وه وبه‌هۆی وێرانی فیكره‌وه ونه‌بونی قه‌ڵمه‌وه ته‌نیا به باتێكی كۆنی ئیكسپایه‌ر پشتگیری له ده‌زگای ئاراس وبه‌دران وپیربال ده‌كات.
