ماوه‌یه‌كه شه‌ڕێكی ناپێویست و ناكات و نادروست له‌ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و سایته‌كاندا ده‌ستی پێكردووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م شه‌ڕه وانیشان ئه‌درێت كه‌بۆبه‌رگریكردنه له‌ئازادی، به‌ڵام دیسان وشه‌ی ئازادی بۆته‌وه به‌قوربانی و ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا دیارنییه ئازادییه!!!
له‌م نوسینه‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه ڕاڤه‌بكه‌م ئاخۆ مه‌خزای ئه‌م شه‌ڕه چییه؟ شه‌ڕ بۆئازادیه، یان بۆ هه‌ریسه.
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی دواژماره‌ی گۆڤاری وێرانه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو ده‌رچوو كه‌سه‌رنجی له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی بڵاوكراوه‌كه هه‌بوو تیایدا ئه‌وه ڕونكرابۆوه كه‌ناوه‌ڕۆكی چه‌ند بابه‌تێك سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزیه‌وكان و بۆچاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ش داوای هاتنه ناوه‌وه‌ی یاسا‌و دادگاكرابوو.
هه‌ڵبه‌ته چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینیش كه‌له‌ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستێك كه‌متربوون ئه‌م بابه‌ته‌یان باسكردبوو
دواتر لایه‌نی یه‌كه‌م بازاڕیان گه‌رمكرده‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌یان كرد به‌مه‌سه‌له‌ی تیرۆر‌و ئازادی له‌كاتێكدا شتێكی وا له‌هاوكێشه‌كه‌دا بونی نه‌بووه.
نازانم له‌به‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بوو، یان به‌نه‌خشه‌و ته‌وقیتی خۆیان بوو كه‌قه‌ڵه‌می نووسران و چاوی خوێنه‌ران بۆئه‌م بابه‌ته ئاڕاسته بوو! چونكه له‌كاتێكدا ئاودیوكردنی نه‌وتی كوردستان به‌نایاسایی و مه‌سه‌له‌ی بوجه‌و یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی حكومه‌ت و كه‌می خزمه‌تگوزاری و هاوكێشه سیاسیه هه‌ستیاره‌كان له‌ئارادان، بازاڕ گه‌رمكردن به‌م مه‌سه‌لانه‌وه خڵه‌فاندنی دنیای نووسه‌ران و رۆشنبیرانه
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانبوو ئه‌و كه‌مپینه‌بوو كه‌كۆمه‌ڵێك نووسه‌رو كه‌سایه‌تی رایان گه‌یاند، به‌ڵام مه‌خابن هه‌م ته‌وقیت و كاتی راگه‌یاندنه‌كه‌یان خراپبوو هه‌و تایتڵی كه‌مپینه‌كه
چونكه هه‌موومان ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌مان بینی كه‌چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا به‌ڕۆژنامه‌نووسان كرا‌و كه‌مپینێكی ئاوا جدیش رانه‌گه‌یه‌نرا، تۆبڵێی به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كگرتوو كه په‌نا بۆیاسا ئه‌بات خه‌ته‌رترو دژوار تربێت له شه‌ق تێهه‌ڵدانی رۆژنامه‌نووسان و ئازاردان و شكاندنی كامێرا‌و به‌ندكردنیان! له‌كاتێكدا یه‌كگرتوی ئیسلامی حیزبێكی مه‌ده‌نی بێ چه‌كه‌و تائێستاش هێنده‌ی مه‌ره‌كه‌بی پێنوسێك خوێ، له‌سه‌ر ده‌ستیان نه‌ڕژاوه!
خاڵێكی تری نه‌گونجاوی كه‌مپینه‌كه تایتڵه‌كه‌یبوو كه‌به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو مه‌سه‌له‌ی به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی حیزبێكی مه‌ده‌نی به‌وشێوه‌یه گه‌وره بكرایه، من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌كه له‌باتی ئه‌وه‌ی بنوسرێت (كه‌مپینی ئیدانه‌كردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و مه‌لاكانی ئه‌وقاف) بنوسرایه (كه‌مپینی داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادی راده‌ربڕین باشتر نه‌بوو)
چونكه كه‌سێك ئه‌و تایتڵه بخوێنێته‌وه وائه‌زانێت یه‌كگرتوو مه‌لاكانی ئه‌وقاف سۆرانی مامه حه‌مه‌و دكتۆر تاهیر شه‌ریفیان تیرۆر كردووه، نازانێت مه‌لاكانی ئه‌وقاف له‌سه‌ر راده‌ربڕین و نان‌بڕاو ده‌كرێن و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووش ماف و ئازادیه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت
هیچ شتێك به‌هێنده‌ی ئه‌وه نیگه‌رانی نه‌كردم كه‌چه‌ند نووسه‌رێكی جدی و به‌هه‌ڵوێست له‌ژێر ئه‌و تایتڵه سه‌قه‌ته‌دا ناویان هاتبوو، كه‌ئیستاش هیواخوازم ناویان نوسرابێت، چونكه مومكین نییه ئه‌وانیش داخڵی شه‌ڕی به‌دران حبیب و هاوڕێكانی و چه‌ند نووسرێكی یه‌كگرتوو بوبن به‌و ئاسانییه
بڕوام وایه ئه‌م شه‌ڕه براوه‌ی یه‌كه‌م تیایدا ده‌سه‌ڵاتی دوحیزبه كه‌ی كوردستانه كه‌بینیمان چی‌یان به‌ڕۆژنامه‌نووسان كرد‌و ده‌شبینین چی له‌داهاتی میلله‌ت ده‌كه‌ن، له‌م رۆژانه‌دا یه‌كێك له‌دۆسته‌كانمم بینی كه‌ئه‌ندامی هه‌ره‌باڵای یه‌كێك له‌حیزبه گه‌وره‌كانه، له‌دوای چاك و چۆنی وتم ئه‌خبارتان له‌چیایه؟ به‌پێ:ه‌نینێكی شاهانه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه (وه‌زع له‌وه باشتر نابێ ئێسته وازیان له‌ئێمه هێناوه شه‌ڕی ئه‌وان و ئیسلامیه‌كان ده‌ستی پێكردووه)
ئیدی پێموایه ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌وشه‌ڕه بدات به‌رده‌وامی به‌چه‌واشه‌كردنی رای شه‌قامی كوردی ئه‌دات و له‌بری ئه‌وه‌ی یبه‌شداربێت له‌بیناكردنه‌وه‌ی روحی یه‌كتر قبوڵكردن به‌شدارئه‌بێت له‌دروستكردنی ناكۆكیكی و یه‌كتر ره‌فزكردن
باشترین رێگه‌ش په‌نابردنه بۆیاسا هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یاسایه‌ی كه‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان (به‌وپێه‌ی مه‌رجه‌عی ره‌سمییه) دایڕشتووه،
