كوردوستانی گه‌وره ئه‌و پارچه خاكه‌یه كه كورد نیشته‌جێی بوه به‌هه‌موو جۆره‌كانی ئاین و زمانه‌وه وه به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی داگیر كران كراوه به چه‌ند به‌شێكه‌وه وه‌هه‌ر به‌شێكیشی خراوه‌ته سه‌ر ووڵاتێك بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك گرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی كوردوستان زۆر زه‌حمه‌ت وگران بێ وه ئه‌م دارشتنه‌ش زۆر به‌زایانا كراوه وه ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه وائه‌زانن به‌شێك له دلیان لێكراوه‌ته‌وه و دراوه به‌و كوردانه‌ی به‌ر ووڵاته‌كه‌یان كه‌وتوون. وه هه‌ر دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌شه‌ی به زمانێك بدوێن وه‌نه‌یان هێشتوه یه‌ك زمان بێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كوردێكی سه‌ر رووی زه‌مین له‌ته‌كتر تێ بگه‌ن. وه ئه‌وویان له‌خه‌یال دا بوه ئه‌گه‌ر وه‌ك (عه‌ره‌ب و تورك وفارس) یه‌ك زمانیان هه‌بێ له ئاینده‌دا ئه‌بنه خاوه‌ن ووڵات وكوردوستانی گه‌وره دروست ئه‌بێته‌وه و ئه‌و خاكه‌ی كوردی لێ نیشته جێ بوه له ناو ووڵاته‌كانیان دا لێیان ئه‌سێنرێته‌وه. وه هه‌روه‌ها روون و ئاشكرایه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست پێكردنی شۆرشی ئازادخوازی بۆ گه‌لی كوردوستان هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌كه به یارمه‌تی ووڵاته زلهێزه‌كانی دنیا هه‌ولیان داوه بۆ كه‌پ كردنی ده‌نگی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
وه‌نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین له‌هه‌موو كاته‌كانی كه هه‌لێ هاتۆته پێشه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافێكی ئاشتی خوازانه به‌هۆی هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانی كوردوستانه‌وه له‌ده‌ست دراوه وه‌ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ته‌نهاو ته‌نها خۆی و پارته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێ و نه‌هاتوون به گیانێكی كوردوستانیه‌وه و خۆبه‌خشیه‌وه و چاوپۆشی كردن له‌هه‌ندێ له‌مه‌رامه‌كانیان و به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ده‌ست له‌گه‌ل ئه‌و پاته‌سیاسیانه‌ی گۆره‌پانی خه‌بات ببن به‌یه‌ك و یه‌ك داواكاریان هه‌بێ ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردوستان بێ. وه‌هه‌روه‌ها له‌هه‌موو شۆرشه‌كانیش دا دوژمنان به‌هۆی سامان و سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه توانویانه هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه به‌ناوی شۆرشه‌وه تێكه‌ڵاوی شۆرش گێران بووبوون هه‌لیان بخه‌له‌تێنن و ببنه كۆسپێك له‌ناو شۆرش دا ئینجا یابه ئاشكرا وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه بوو بوون به (موسته‌شار و جاش و ئیستخبارات و ئه‌من و به‌عسی و مفارزی خاسه و.. هتد) یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌له‌مانه زۆر زۆر زیاتر زه‌ره‌ر مه‌ند بوون بۆ شورش ئه‌وانه بوون كه‌له‌ناو شۆرش دابوون وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل ڕژێمه‌كان دا هه‌بوه بوونه‌ته هۆی شه‌هید كردنی هه‌زاره‌ها كوردی دلسۆز له‌به‌ر خاتری مه‌رامی خۆیان. وه‌هۆی دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م خۆفرۆشانه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایان ئاشكرابوو له‌هه‌موو كاتێك دا سه‌ركرده‌ی پارته ده‌سه‌ڵات داره‌كانی كوردوستان یا لێیان خۆش ئه‌بن یا ئه‌بنه پالپشتیان یه‌ك له‌دژی ئه‌وی تریان.
وه‌ئیستاش له‌پاش نه‌مانی ڕژێمی به‌عسه‌وه كه هه‌لێكی دی كه بۆ كورد هاته‌كایه‌وه سه‌ركرده‌كاتمان له‌به‌ر پارتایه‌تی و بنه‌ماله‌وه خێڵایه‌تی له‌هه‌ولدان له‌بۆ مانی خۆیان كوردایه‌تی و كوردوستانیانیان پشت گوێ خست وه‌ئاواته كانی كوردیان كرد به خاتری كورسی ده‌سه‌ڵات و سامان وپارێزگاری له پارته‌كه‌یان و مانه‌وه‌یان له‌ناو گۆره‌پانی سیاسی دا وه بۆ یه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه راستیه‌كانیان له له جه‌ماوه‌ر ئه‌شارده‌وه‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی به جۆرێ یا به‌ئاوازێ له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ری كوردوستان دا ئه‌هاتنه هاوارو كۆر و كۆبوونه‌وه بۆئه‌وه‌ی راستیه‌كان لای جه‌ماوه‌ر بشێوێنن وه‌له‌دوایشدا هه‌روه‌ك جاران بلێن (سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌و نێو ده‌وله‌تی بووبه‌هۆی له‌ده‌ست دانی ئاواتی كوردوستانیان)
ئیستاش دوای ئازاد كردنی فرۆكه‌وانێك كه گه‌وره‌ترین تاوانباری دژ به‌گه‌له‌كه‌مان بوو وه ڕێگا ئاسان كردن بۆ دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان كه به ئاره‌زوی خۆیان له كوردوستان داسه‌رپشت بن چی ئه‌كه‌ن وچی ناكه‌ن
ئه‌م دیو ئه‌و دیوكردن واته (كردنه‌وه‌ی سنوربۆیان بۆئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوی خۆیان هاتووچۆبكه‌ن له‌ژێر ناوی دۆستانی گه‌له‌كه‌مان دا) بۆ دانانی پلان بۆله‌ناوبردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستا هه‌یه له‌كوردوستان دا و به‌خشینی كۆشك و زه‌وی به دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان له‌بۆ رازی بوونیان بۆ هندێ داواكاری خۆیی. وه‌ئیستاش دوای پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵات كه‌وتونه‌ته پیلان دارشتن بۆ گه‌له‌كه‌مان و نه‌مانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه‌به‌س لای كورد هه‌رێمێكی فیدرالیه. وه‌نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش وه‌ك (مالكی ومه‌شهه‌دانی و چه‌له‌بی و علاوی و... ) ئه‌مانه‌ش هیچ كه‌متر نین له‌وانه‌ی كه‌پێش تر سه‌ر كرده‌كانمان پشتگیریان لێ ئه‌كردن وه‌ك (خه‌زره‌جی و سامه‌رائی و... ... ... ... . ) .
27به‌فرانبار 2708ك
